پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,824
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم
#سامان جەلال#
هەولێر - 2010

نامەیەکی ماستەری (سامان جەلال عەزیز)ە، بە سەرپەرشتی (پ. د. ی. ئەنوەر قادر) ساڵی (2010) پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی کردووە. سەرەتای نامەکە دوو بەیاننامەی ئیمەیجیستەکان بە کوردی خراوەتەڕوو، کە توێژەر لەسەر بنەمای چەمکەکانی ئەم قوتابخانەیە بە سێ بەش لە شیعری گۆرانی کۆڵیوەتەوە.
بەشی یەکەم، ئەم بەشە گەشتێکە بەناو مێژوو و چەمکە بنەڕەتییەکانی ئیمەیجیزم. سەرەتا زاراوەو چەمکی (ئیمەیج)وێنە دەخاتەڕوو. لە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد پێنج مانا بۆ زاراوەکە هاتووە:ئینتباعێکە کەسێک، ڕێکخراوێک یان بەرهەمێک دەیدات. وێنەی هۆشەکیە، کۆپی کەسێکە یان وێنەی بینراوی کەسێک یان شتێکە لە ئاوێنەدا، وشە یان فرێزێکە بە خەیاڵئامێز پەسنی شتیک دەکات. وێنە گرنگترین بەرجەستەکانی خەیاڵە لە شیعردا. سەرچاوەی چێژی شیعر بۆ خوێنەر لە مۆسیقاو وێنەدایە. لای بیلینسکی شیعر تەنیا بیرکردنەوەیە بە وێنە. توێژەر بە یارمەتی کۆمەڵێک نووسەر جەخت لەسەر ڕەسەنیەتی شیعر بەهۆی وێنە دەکاتەوە. وێنەی شیعری یەکێکە لە کۆڵەکە بنەڕەتیەکانی بنیاتی شیعر، بۆیە توانای دروستکردنی وێنەی شیعری نیشانەیە بۆ شاعیربوون. توێژەر ئاماژە بە وێنەی شیعری بەپێی قۆناخەکان دەکات، کە سەرەتا وەک ڕەگەزی ڕازێنەرەوە، لە سەدەی بیست و هاوچەرخیشدا وەک ڕەگەزی سەرەکی بینراوە، چونکە وێنە لەگەڵ گیان و هەست و خەیاڵدا دەدوێت. لە بەیاننامەی یەکەمی ئیمەیجیستەکاندا بەم شێوەیە پێناسەی وێنە کراوەوێنە، ئاڵۆزێک لە هزرو سۆز لە ساتێکی کورتدا پێشکەشدەکات...ئەم ئاڵۆزکاوە دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی هەستێکی ئازادبووی لە ناکاو لە سات و شوێنێکی سنوورداردا. دواتر توێژەر ئاماژە بە قوتابخانەی ئیمەیجیزم دەکات، کە لە 1910 بە دواوە بە ڕابەرایەتی(ئیزرا پاوەند، هیوڵم، ت.س.ئەلیۆت وهتد) ڕاگەیەنرا و لە ساڵی 1913 لەلایەن ف.س فلینتەوە لە گۆڤاری شیعر بڵاوکراوەتەوە. توێژەر پێیوایە ئەم قوتابخانەیە کاریگەرییەکی فراوانی لەسەر بزوتنەوە ئەدەبییەکان و ژانرە جیاوازەکان داناوە، هەرچەند کەمی لەسەر نووسراوەو زانیارییەکان لەسەریان زارەکی بووە. بەرهەمەکانیان لەنێوان پێش جەنگی یەکەم و دوای جەنگدا بڵاوبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی و پاوەند وەک داهێنەرو ناودۆزەرەوەی قوتابخانەکەو ڕێکخەری ناسراوە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش لەسەر پۆلێنی قۆناخەکانی سەرهەڵدانی دەکرێت. قوتابخانەی ئیمەیجیزم سوودی زۆری لە بێرگسۆن، فرۆیدو ولیام جەیمس، هەروەها شاعیرە دێرینەکانی یۆنان و شیعری هایکۆو تانکای چینی و ژاپۆنی بینیوە. ئێدوارد ستۆرەر لە 1908 شیعرێکی کە بە یەکەم شیعری مۆدێرنی ئینگلیزی کە ناوی وێنەی لێنرابێت، بڵاوکردەوە:
دڵدارە لێک جیابووەوەکان
دەسوتێن بۆ مانگی سپی پاکیزە
لەنێو ئاگردانە نەناسراوەکانی تەنیایی و
نەهاتیدا
دیارە ناکۆکی و جیاوازی پاوەندو فلینت بووە هۆی دروستکردنی بزوتنەوەیەکی نوێ لەلایەن پاوەند لە 1915 بەناوی فۆرتیسیزم.
دواتر توێژەر ئاماژە بە بنەماکانی ئیمەیجیزم دەکات، کە لە بنەڕەتدا قوتابخانەکە دژی زیادەڕەوی ڕۆمانتیکییەکان لە خودێتی و سۆزدارێتیدا سەریهەڵداوە. بنەماکان بە گشتی ئەمانەن: سادەیی و ڕاستەوخۆیی نووسینی ڕاستییەکان نەک ئاڵۆزی و ژاوەژاوی ڕەوانبێژانە. دژی شێوە شیعرییە باوەکان بوون و باوەڕیان بە فۆرمێکی شیعرییە کە بابەتی شیعرەکە دەیخوازێت، نەک قاڵبی ئامادە؛ کەواتە ڕێزیان لە شیعری ئازاد گرتووەو جەختیان لە وێنە بەرجەستەکان دەکردەوە، دەیانگوت ئەدەب بۆ تێگەیشتنی گشتە نەک دەستەبژێر، هەروەها هەستەکان نەک هۆشیان لاپەسەندبووە، بایەخیشیان بەبابەتێکی دیارکراو نەداوە، بەلایانەوە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەت گرنگ بوو. بنەماکان بۆ ئەوان ناکرێت دۆگمایانە ببینرێت، بەڵام لایەنی تەکنیکیشیان لاگرنگ بووە، بۆیە دەنووسنوشەی زیادو ناپێویست بەکارمەهێنە، ئاوەڵناوێکیش بەکارمەهێنە شتێک دەرنەخات...سڵبکەرەوە لە نابەرجەستە. لە شیعرێکدا مامناوەندیدا ئەوەی تاڕادەیەک بە پەخشانێکی باش وتراوە مەیڵێرەوە. دواتر توێژەر لەسەر ئەم بنەمایانە دەوەستێت و شیکارییان دەکات.
بەشی دووەم، لەم بەشەدا توێژەر بەشێوەیەکی پراکتیکی شەش لەو بنەمایانە لە شیعرەکانی گۆران دەخاتەڕوو:
1 کۆنکرێت بوون نەوەک ئەبستراکت بوون لە پێشکەشکردنی وێنەدا.
2 ناپێویست فڕێدان و چڕکردنەوە-تەرکیزکردن.
3 بەکارهێنانی وشەکانی زمانی ڕۆژانەو وشەی پڕبەپێست.
4 تایبەتمەند بەکارهێنانی کردارو خۆدزینەوە لێی.
5 بایەخدان بە خستنەپاڵ یەک بەتایبەتی بۆ بەراورد لەبنیاتی وێنەی شیعریدا.
6 بایەخدان بە هەستەکان لەبری هۆش.
توێژەر بۆ بنەمای یەکەم نزیکەی 120 بەیت کە چەندین شیعر دەگرێتەوە، دەخاتە ناو ئەم بنەمایەوە. گۆران لەبری وەسف، وێنەمان پێشکەشدەکات.
چەن جوانی بەرەو مەغەریب ئەچی زەردە ئەدا لێت
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەر پێت
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەی تازە !
شاعیر مامەڵەیەکی کۆنکرێتی لەگەڵ وێنە پێشکەشکراوەکاندا کردووە. هەروەها توێژەر ئاماژە بە چەندین شیعری گۆران دەدات کە بابەتی لێکچوان و میتافۆری کەم یان هەر تێدانیە، بۆ نمونە ئافرەت و جوانی. گۆران توانیویەتی مامەڵەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دیاردەو شتەکاندا بکات؛ ئەمەش چڕێتی بە شیعرەکانی بەخشیوە؛ کە بە وتەی پاوەندچڕێتی گیانی شیعرە. جێگەی باسە توێژەر بەشێوەی ئەژماری بابەتەکانی ڕەوانبێژی بۆ بابەتی مەبەست لە دیوانی گۆراندا نیشانداوە. لە بنەمای دووەمدا کە بەکارنەهێنانی ئەو وشانەیە بەشداری ڕاستەوخۆ لە پێشکەشکردنی وێنەدا ناکەن. توێژەر دەڵێ، گۆران لە 120 بەیتدا 152 وێنە کە زۆرترینیان وێنەی وەک خۆیین دەخاتەڕوو، دەشڵێ، ئاوەڵناوەکانی ڕەنگ ناکرێت لاببرێن و بە زیاد دابنرێن، هەروەها لە 22 بەیتدا 16 وێنەی لە ڕێگەی ئاوەڵناوی لۆجیکییەوە خستۆتەڕوو، کە ئەوانەن وێنەی شیعرییان پێکنەهێناوە، بۆ نمونە:
عەکسی سەوزایی ڕووی پڕ لەرەی ئاو
تیا ئەشکایەوە پرشنگی هەتاو!
سەبارەت بە بەکارهێنانی وشەی ڕۆژانە کە مەبەست لەو زمانەیە خەڵکی ناوچەیەکی دیاریکراو بۆ پەیوەندیکردن لەنێوان خۆیاندا بەکاریدەهێنن، ئەم زمانەش ڕۆشن و بێ گرێیە، هاوکات کوردییەکی پوختەو نوێکردنەوەی شیعری کوردیش هەنگاوێک بوو بۆ بەکارهێنانی کوردی پەتی و گەڕانەوە بۆ زمانی خەڵک، کە گۆران شیعرەکانی نمونەی ئەم جۆرە زمانەن. سەبارەت بە بنەمای چوارەمیش توێژەر دەڵێ، لە زمانی کوردیدا ڕستە بەبێ کردار نابێت، بەڵام لێهاتوویی گۆرانی شاعیرو کاریگەربوونی بە ساڵمی شاعیر لەم ڕێچکەیەدا یاریدەدەر بووە تا ئەو کردە شیعرییە نائاساییە ئەنجام بدات. گۆران ژمارەیەک وێنەی بەبێ کردار پێشکەشکردووە، کە خوێنەر هەست بەوە ناکات کرداری بەکارنەهێنابێت:
شنەی بای ناو دۆڵ فێنک و عاستەم
ڕێ لاپاڵی شاخ، لای خواروومان چەم.
گۆران 10وێنەی لە 17 بەیتدا بەبێ کردار پێشکەشکردووە.
سەبارەت بە بنەمای پێنجەمیش کە هونەری خستنەپاڵی چەند وشە، دەستەواژەو وێنەو دیمەنێکە بۆ مەبەستی بەراوردکردن بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەیانەوە. گۆران دەنووسێ:
ئەڕۆی بەعیشوە، بەلەنجە، بەوەزنی گۆرانی
ئەڕۆی..زڕەی کەمەرت دێ هەتاکو بەرکانی!
لێرە چەند جۆری ڕۆیشتنی بۆ دەرخستنی وێنە گەورەکە مۆنتاجکردووە. گۆران لە ئاستی وشەو فرێزو ڕستەو دەستەواژەدا خستنەپاڵی بۆ نیشاندانی وێنە جۆراوجۆرەکان ئەنجامداوە:
خەوە، خەیاڵە، عەردە، بەهەشتە؟
هەڵپەڕکێی ژنە یا هی فریشتە؟
گۆران ئەم وێنەیەی بەهۆی دووجار ئەنجامدانی خستنەپاڵ یەک، لە چوار ڕستەی کورت و دوو ڕستەی پرسیندا خستۆتەڕوو. لە بنەمای شەشەمیشدا کە بایەخدانە بە هەست نەک هۆش، گۆران نمونەی شاعیری بایەخدەر بە هەستەکانە. بۆ نمونە لە شیعریئاواتی دووری پەنای بۆ چوار لە پێنج هەستەکانی مرۆڤ بردووە، پێشکەشکردنەکەشی بەشێوەی هونەریی و ڕیزبەندی کە لە بینین[دور] بۆ دەستلێدان[نزیک] بووە.
بەشی سێیەم، بۆ چەند بەهایەکی ئیستاتیکی و هونەریی وەک کێش و سەرواو وێنەی جۆراوجۆر تەرخانکراوە. سەرەتاش ئاوڕ لە مێژووی سەرهەڵدانی جوانکاری دەداتەوە. دواتر باسی کێشە جواروجۆرەکانی شیعرەکانی گۆران دەکات، لەوانە: عەرووز کە 40 شیعری بەم کێشە نووسیوە. کێشی بڕگەیی-خۆماڵیش کە زۆرترین شیعرەکانی بە ڕێژەی (65%)بەم کێشەیە، بەتایبەتیش کێشی 8و 10و 11 بڕگەییە. هاوکات کێشی تێکەڵیشی بە ڕێژەی لە (10%)بەکارهێناوە. سەبارەت بە سەرواش گۆران زۆرترین شیعری بە سەروای هەمەڕەنگ داناوە. دواتر توێژەر ئاماژە بە پەیوەندی و کاریگەری گۆران بە شیعری فۆلکلۆرو شاعیرانی کلاسیک دەکات. لە کۆتایی ئەم بەشەشدا ئاماژە بە چەندین وێنەی جۆراوجۆر کە فرەو دووبارەبوونەتەوە لە دیوانی گۆراندا دەکات. سەبارەت بە ئاکامی توێژینەوەکەش 17 ئاکام دەخاتەڕوو، لەوانە: گۆران بەشێوەیەکی کۆنکرێتی و دوور لە تەمومژو سیمبول وێنەی پێشکەشکردووە، بایەخی بە هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە تایبەت لێکچواندن داوە. زۆر کەم ئاوەڵناوی نرخاندنی بەکارهێناوە، ئەمەش لەپێناو بەپوختی و چڕی پێشکەشکردنی وێنەکان. هاوکات ڕێژەی ئاوەڵناوە هونەرییەکان لەچاو ئاوەڵناوە لۆجیکییەکان کەمترن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی ئاوەڵناوەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆو مانای فەرهەنگیان، هەربۆیە بە دەگمەن وشەی ناباویی دوور لە زمانی ڕۆژانە بەکارهێناوە، لەبەرئەوە گۆران پابەندی زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانە نەک کوردی پەتی بووە. گۆران شێوازێکی نزیک لە سەبکی هندی بەکارهێناوە. گۆران بۆ مەبەستی بە کرانەوەیی هێشتنەوەی وێنەکان سوودی لە کۆما(، )و (...)و نیشانەی پرس و سەرسوڕمان بینیوە. گۆران بایەخی بە هەستەکان و بەتایبەتی هەستی بینین داوە، لە کۆی 77 وێنە 38یان بە هەستی بینین بنیاتنراوە. گۆران کێشی شیعرەکانی لەسەر بنەمای بابەتی شیعر بەکارهێناوە. بایەخێکی فرەی بە سرووشتداوە، کە ئافرەت و مرۆڤیش بەشێکن لە سرووشت.[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 5,794 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Harem Osman
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
فەرمانگەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری تیز: ماستەر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-12-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,794 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 22-12-2019 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,824
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!