Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
تەها سڵێمان
2018 [1]
📕 جینۆساید لە باکوری کوردستان
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
رێکخراوی سی ئای رایگەیاند: کەشتی ئالان کوردیی سەر بە رێکخراوەکەیان توانیویەتی 114 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست رزگار بکات. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە لیبیاوە لەرێگەی چەند بەلەمێکی ماسیگرتنەوە خۆیان بگەیەنن
📖 ئەوروپا کەشتی ئالان کوردی 114 کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست لە خنکان رزگار کرد
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
نامەکان بڵاودەکەنەوە! نامەی نەوشیروان مستەفای سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران، بۆ ئێمەی زیندانیی دەستوپێ شەتەکدراوی نێو کونجی زیندانەکانی کۆمەڵەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. نامەیەک کە فەرمانی وەکو خاین ئیع
📖 بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
نوسینی :وەلید عومەر
جنێو، کردارە. کردارێکی زمانی. کردارێکە خۆی لەبنەڕەتدا شاردنەوەی کردارێکی ترە(کە لەدوا ئەگەردا کوشتنە)، بەڵام ئەمڕۆ و بگرە دەمێکیشە وەک کردارێکی کرچ و راستەوخۆ سەیردەکرێت کە جۆرێکی
📖 چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
👫 د. محەمەد عەلی
د.محەمەد عەلی بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران بوو دواتر لە 18-10-2018 بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
👫 د. محەمەد عەلی
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
نوسینی محەمەد عەلی
چەند رۆژێک لەمەوپێش کتێبی لەبری بیرەوەری، نوسینی: کاک مەلا بەختیار، بە پی دی یٔێف بەدەست گەیشت وخوێندمەوە.
یەک: بەپێچەوانەی یٔیدیعاکانی سەرەتای کتێبەکەوە، کە باس لە گێڕانەوەی ڕودا
📖 لەبری بیرەوەری\'م خوێندەوە
👫 ئایە عەباس زەنوون
ئایە ناوێکی نوێیە و بە بچوکترین کچە کوردی ئێزیدیی رزگاربووی دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەناسرێت، لە خانەیەکی بێسەرپەرشتانی کەربەلا دۆزرایەوە و ڕۆژی یەکشەمە 20-09-2020 وەزیری کۆچبەرانی عێ
👫 ئایە عەباس زەنوون
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
شیرین عەتیشی ئێزدی 53 ساڵان لە کەمپێکی شاری دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکی راگەیاند ئافرەتێکی ئێزدی بەناوی شيرين عەتيش خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە. رووداوەکە ڕۆژی 1
👩 شيرين عەتيش پاش لەدەستدانی منداڵەکانی و بێهودەیی خۆی سوتاند
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
تەنیا لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت ئامادەکارییەکی زۆر باش لە ناوچە گەشیارییەکان کراوە.
بارزان محەممەد، بەڕێوە
📊 لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار چوونەتە سۆران
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
ئەم کتێبە بە زمانی تورکی نوسراوە و یەکێکە لە پڕخوێنەرترینەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، ساڵی 1992 بڵاوکراوەتەوە و 4 جار لە چاپدراوەتەوە. هاتیڕاڵارم 406 لاپەڕەیە و بەمزووانە بە شێوەزاری سۆرانی دەکە
📕 هاتیڕاڵارم (یادەوەرییەکانم)
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی رزگاربووانی ئەو هێرشەی رژێمی سەدام حوسێن، هێشتا دەناڵێنن، ئەوان تاوەکو ئێستا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان ب
📖 رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (207)
1. پشکنین: (4446 پشکنینی نوێ)
(1494 هەولێر)، (690 سلێمانی، 213 گەرمیان)، (1999 دهۆک)، (50 ه
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 207 ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو کوردانەی کە لە تورکیا دەژین، ئەوانەی بۆ کار دەچنە تورکیا یان لە زانکۆکان
📝 کەجەکە: بە فراوانکردنی هەنگاوەکە دەتوانرێت کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەی پەژاک و کۆداردا هاتووە ئێمە وەک ” پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” و “کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)” لە رێی ئەو لێدوانە هاوبەشەوە هەڵمەتێکی بەرف
📝 پەژاک و کۆدار: هەڵمەتی “بەڵێ بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارە” هەڵمەتی سەرجەم گەلانە
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەرە
پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
هەتا رۆژی ئەمڕۆمان کەسانێک کە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران و زوڵم راوەستاون، بەردەوام رووبەڕووی هێرش
📝 کەجەرە: پێویستە گەنجان لەدژی زۆڵم و زۆرداری رژێمی داگیرکەری ئێران راپەڕن
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
گەڤەر
بەرەبەیانی 13ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە
📝 هەپەگە: لە گەڤەر 7 داگیرکەر سزا دران
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
ە ڕاگەیەندراوێکدا لقی دهۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێت، هەروەها ئاماژەی بە چەندین پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی دهۆک کردووە بەرامبەر بە خۆپی
📝 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکات
📝 ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە)
دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا
کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتایهێنانە بە قڕکردن و داگیرکاری
لە دەستپێشخەریی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کور
📝 ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە)
✌️ شەهیدان
موسا عەنتەر
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
✌️ شەهیدان
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
👫 کەسایەتییەکان
مەریەم ئەڤدک
👫 کەسایەتییەکان
ژیان حسێن مەحمود
📕 شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

شیعری گۆران و چەمکی ئیمەیجیزم
سامان جەلالسامان جەلال
هەولێر - 2010
نامەیەکی ماستەری (سامان جەلال)ە، بە سەرپەرشتی (پ.د.ی. ئەنوەر قادر) ساڵی (2010) پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی کردووە. سەرەتای نامەکە دوو بەیاننامەی ئیمەیجیستەکان بە کوردی خراوەتەڕوو، کە توێژەر لەسەر بنەمای چەمکەکانی ئەم قوتابخانەیە بە سێ بەش لە شیعری گۆرانی کۆڵیوەتەوە.
بەشی یەکەم، ئەم بەشە گەشتێکە بەناو مێژوو و چەمکە بنەڕەتییەکانی ئیمەیجیزم. سەرەتا زاراوەو چەمکی (ئیمەیج)وێنە دەخاتەڕوو. لە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد پێنج مانا بۆ زاراوەکە هاتووە:ئینتباعێکە کەسێک، رێکخراوێک یان بەرهەمێک دەیدات. وێنەی هۆشەکیە، کۆپی کەسێکە یان وێنەی بینراوی کەسێک یان شتێکە لە ئاوێنەدا، وشە یان فرێزێکە بە خەیاڵئامێز پەسنی شتیک دەکات. وێنە گرنگترین بەرجەستەکانی خەیاڵە لە شیعردا. سەرچاوەی چێژی شیعر بۆ خوێنەر لە مۆسیقاو وێنەدایە. لای بیلینسکی شیعر تەنیا بیرکردنەوەیە بە وێنە. توێژەر بە یارمەتی کۆمەڵێک نووسەر جەخت لەسەر ڕەسەنیەتی شیعر بەهۆی وێنە دەکاتەوە. وێنەی شیعری یەکێکە لە کۆڵەکە بنەڕەتیەکانی بنیاتی شیعر، بۆیە توانای دروستکردنی وێنەی شیعری نیشانەیە بۆ شاعیربوون. توێژەر ئاماژە بە وێنەی شیعری بەپێی قۆناخەکان دەکات، کە سەرەتا وەک ڕەگەزی ڕازێنەرەوە، لە سەدەی بیست و هاوچەرخیشدا وەک ڕەگەزی سەرەکی بینراوە، چونکە وێنە لەگەڵ گیان و هەست و خەیاڵدا دەدوێت. لە بەیاننامەی یەکەمی ئیمەیجیستەکاندا بەم شێوەیە پێناسەی وێنە کراوەوێنە، ئاڵۆزێک لە هزرو سۆز لە ساتێکی کورتدا پێشکەشدەکات...ئەم ئاڵۆزکاوە دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی هەستێکی ئازادبووی لە ناکاو لە سات و شوێنێکی سنوورداردا. دواتر توێژەر ئاماژە بە قوتابخانەی ئیمەیجیزم دەکات، کە لە 1910 بە دواوە بە ڕابەرایەتی(ئیزرا پاوەند، هیوڵم، ت.س.ئەلیۆت وهتد) ڕاگەیەنرا و لە ساڵی 1913 لەلایەن ف.س فلینتەوە لە گۆڤاری شیعر بڵاوکراوەتەوە. توێژەر پێیوایە ئەم قوتابخانەیە کاریگەرییەکی فراوانی لەسەر بزوتنەوە ئەدەبییەکان و ژانرە جیاوازەکان داناوە، هەرچەند کەمی لەسەر نووسراوەو زانیارییەکان لەسەریان زارەکی بووە. بەرهەمەکانیان لەنێوان پێش جەنگی یەکەم و دوای جەنگدا بڵاوبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی و پاوەند وەک داهێنەرو ناودۆزەرەوەی قوتابخانەکەو رێکخەری ناسراوە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش لەسەر پۆلێنی قۆناخەکانی سەرهەڵدانی دەکرێت. قوتابخانەی ئیمەیجیزم سوودی زۆری لە بێرگسۆن، فرۆیدو ولیام جەیمس، هەروەها شاعیرە دێرینەکانی یۆنان و شیعری هایکۆو تانکای چینی و ژاپۆنی بینیوە. ئێدوارد ستۆرەر لە 1908 شیعرێکی کە بە یەکەم شیعری مۆدێرنی ئینگلیزی کە ناوی وێنەی لێنرابێت، بڵاوکردەوە:
دڵدارە لێک جیابووەوەکان
دەسوتێن بۆ مانگی سپی پاکیزە
لەنێو ئاگردانە نەناسراوەکانی تەنیایی و
نەهاتیدا
دیارە ناکۆکی و جیاوازی پاوەندو فلینت بووە هۆی دروستکردنی بزوتنەوەیەکی نوێ لەلایەن پاوەند لە 1915 بەناوی فۆرتیسیزم.
دواتر توێژەر ئاماژە بە بنەماکانی ئیمەیجیزم دەکات، کە لە بنەڕەتدا قوتابخانەکە دژی زیادەڕەوی رۆمانتیکییەکان لە خودێتی و سۆزدارێتیدا سەریهەڵداوە. بنەماکان بە گشتی ئەمانەن: سادەیی و ڕاستەوخۆیی نووسینی ڕاستییەکان نەک ئاڵۆزی و ژاوەژاوی ڕەوانبێژانە. دژی شێوە شیعرییە باوەکان بوون و باوەڕیان بە فۆرمێکی شیعرییە کە بابەتی شیعرەکە دەیخوازێت، نەک قاڵبی ئامادە؛ کەواتە ڕێزیان لە شیعری ئازاد گرتووەو جەختیان لە وێنە بەرجەستەکان دەکردەوە، دەیانگوت ئەدەب بۆ تێگەیشتنی گشتە نەک دەستەبژێر، هەروەها هەستەکان نەک هۆشیان لاپەسەندبووە، بایەخیشیان بەبابەتێکی دیارکراو نەداوە، بەلایانەوە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەت گرنگ بوو. بنەماکان بۆ ئەوان ناکرێت دۆگمایانە ببینرێت، بەڵام لایەنی تەکنیکیشیان لاگرنگ بووە، بۆیە دەنووسنوشەی زیادو ناپێویست بەکارمەهێنە، ئاوەڵناوێکیش بەکارمەهێنە شتێک دەرنەخات...سڵبکەرەوە لە نابەرجەستە. لە شیعرێکدا مامناوەندیدا ئەوەی تاڕادەیەک بە پەخشانێکی باش وتراوە مەیڵێرەوە. دواتر توێژەر لەسەر ئەم بنەمایانە دەوەستێت و شیکارییان دەکات.
بەشی دووەم، لەم بەشەدا توێژەر بەشێوەیەکی پراکتیکی شەش لەو بنەمایانە لە شیعرەکانی گۆران دەخاتەڕوو:
1 کۆنکرێت بوون نەوەک ئەبستراکت بوون لە پێشکەشکردنی وێنەدا.
2 ناپێویست فڕێدان و چڕکردنەوە-تەرکیزکردن.
3 بەکارهێنانی وشەکانی زمانی رۆژانەو وشەی پڕبەپێست.
4 تایبەتمەند بەکارهێنانی کردارو خۆدزینەوە لێی.
5 بایەخدان بە خستنەپاڵ یەک بەتایبەتی بۆ بەراورد لەبنیاتی وێنەی شیعریدا.
6 بایەخدان بە هەستەکان لەبری هۆش.
توێژەر بۆ بنەمای یەکەم نزیکەی 120 بەیت کە چەندین شیعر دەگرێتەوە، دەخاتە ناو ئەم بنەمایەوە. گۆران لەبری وەسف، وێنەمان پێشکەشدەکات.
چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەر پێت
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەی تازە !
شاعیر مامەڵەیەکی کۆنکرێتی لەگەڵ وێنە پێشکەشکراوەکاندا کردوە. هەروەها توێژەر ئاماژە بە چەندین شیعری گۆران دەدات کە بابەتی لێکچوان و میتافۆری کەم یان هەر تێدانیە، بۆ نمونە ئافرەت و جوانی. گۆران توانیویەتی مامەڵەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دیاردەو شتەکاندا بکات؛ ئەمەش چڕێتی بە شیعرەکانی بەخشیوە؛ کە بە وتەی پاوەندچڕێتی گیانی شیعرە. جێگەی باسە توێژەر بەشێوەی ئەژماری بابەتەکانی ڕەوانبێژی بۆ بابەتی مەبەست لە دیوانی گۆراندا نیشانداوە. لە بنەمای دووەمدا کە بەکارنەهێنانی ئەو وشانەیە بەشداری ڕاستەوخۆ لە پێشکەشکردنی وێنەدا ناکەن. توێژەر دەڵێ، گۆران لە 120 بەیتدا 152 وێنە کە زۆرترینیان وێنەی وەک خۆیین دەخاتەڕوو، دەشڵێ، ئاوەڵناوەکانی ڕەنگ ناکرێت لاببرێن و بە زیاد دابنرێن، هەروەها لە 22 بەیتدا 16 وێنەی لە ڕێگەی ئاوەڵناوی لۆجیکییەوە خستۆتەڕوو، کە ئەوانەن وێنەی شیعرییان پێکنەهێناوە، بۆ نمونە:
عەکسی سەوزایی ڕووی پڕ لەرەی ئاو
تیا ئەشکایەوە پرشنگی هەتاو!
سەبارەت بە بەکارهێنانی وشەی ڕۆژانە کە مەبەست لەو زمانەیە خەڵکی ناوچەیەکی دیاریکراو بۆ پەیوەندیکردن لەنێوان خۆیاندا بەکاریدەهێنن، ئەم زمانەش ڕۆشن و بێ گرێیە، هاوکات کوردییەکی پوختەو نوێکردنەوەی شیعری کوردیش هەنگاوێک بوو بۆ بەکارهێنانی کوردی پەتی و گەڕانەوە بۆ زمانی خەڵک، کە گۆران شیعرەکانی نمونەی ئەم جۆرە زمانەن. سەبارەت بە بنەمای چوارەمیش توێژەر دەڵێ، لە زمانی کوردیدا ڕستە بەبێ کردار نابێت، بەڵام لێهاتوویی گۆرانی شاعیرو کاریگەربوونی بە سالمی شاعیر لەم ڕێچکەیەدا یاریدەدەر بووە تا ئەو کردە شیعرییە نائاساییە ئەنجام بدات. گۆران ژمارەیەک وێنەی بەبێ کردار پێشکەشکردووە، کە خوێنەر هەست بەوە ناکات کرداری بەکارنەهێنابێت:
شنەی بای ناو دۆڵ فێنک و عاستەم
ڕێ لاپاڵی شاخ، لای خواروومان چەم.
گۆران 10وێنەی لە 17 بەیتدا بەبێ کردار پێشکەشکردووە.
سەبارەت بە بنەمای پێنجەمیش کە هونەری خستنەپاڵی چەند وشە، دەستەواژەو وێنەو دیمەنێکە بۆ مەبەستی بەراوردکردن بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەیانەوە. گۆران دەنووسێ:
ئەڕۆی بەعیشوە، بەلەنجە، بەوەزنی گۆرانی
ئەڕۆی..زڕەی کەمەرت دێ هەتاکو بەرکانی!
لێرە چەند جۆری ڕۆیشتنی بۆ دەرخستنی وێنە گەورەکە مۆنتاجکردووە. گۆران لە ئاستی وشەو فرێزو ڕستەو دەستەواژەدا خستنەپاڵی بۆ نیشاندانی وێنە جۆراوجۆرەکان ئەنجامداوە:
خەوە، خەیاڵە، عەردە، بەهەشتە؟
هەڵپەڕکێی ژنە یا هی فریشتە؟
گۆران ئەم وێنەیەی بەهۆی دووجار ئەنجامدانی خستنەپاڵ یەک، لە چوار ڕستەی کورت و دوو ڕستەی پرسیندا خستۆتەڕوو. لە بنەمای شەشەمیشدا کە بایەخدانە بە هەست نەک هۆش، گۆران نمونەی شاعیری بایەخدەر بە هەستەکانە. بۆ نمونە لە شیعریئاواتی دووری پەنای بۆ چوار لە پێنج هەستەکانی مرۆڤ بردووە، پێشکەشکردنەکەشی بەشێوەی هونەریی و ڕیزبەندی کە لە بینین[دور] بۆ دەستلێدان[نزیک] بووە.
بەشی سێیەم، بۆ چەند بەهایەکی ئیستاتیکی و هونەریی وەک کێش و سەرواو وێنەی جۆراوجۆر تەرخانکراوە. سەرەتاش ئاوڕ لە مێژووی سەرهەڵدانی جوانکاری دەداتەوە. دواتر باسی کێشە جواروجۆرەکانی شیعرەکانی گۆران دەکات، لەوانە: عەرووز کە 40 شیعری بەم کێشە نووسیوە. کێشی بڕگەیی-خۆماڵیش کە زۆرترین شیعرەکانی بە رێژەی (65%)بەم کێشەیە، بەتایبەتیش کێشی 8و 10و 11 بڕگەییە. هاوکات کێشی تێکەڵیشی بە ڕێژەی لە (10%)بەکارهێناوە. سەبارەت بە سەرواش گۆران زۆرترین شیعری بە سەروای هەمەڕەنگ داناوە. دواتر توێژەر ئاماژە بە پەیوەندی و کاریگەری گۆران بە شیعری فۆلکلۆرو شاعیرانی کلاسیک دەکات. لە کۆتایی ئەم بەشەشدا ئاماژە بە چەندین وێنەی جۆراوجۆر کە فرەو دووبارەبوونەتەوە لە دیوانی گۆراندا دەکات. سەبارەت بە ئاکامی توێژینەوەکەش 17 ئاکام دەخاتەڕوو، لەوانە: گۆران بەشێوەیەکی کۆنکرێتی و دوور لە تەمومژو سیمبول وێنەی پێشکەشکردووە، بایەخی بە هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە تایبەت لێکچواندن داوە. زۆر کەم ئاوەڵناوی نرخاندنی بەکارهێناوە، ئەمەش لەپێناو بەپوختی و چڕی پێشکەشکردنی وێنەکان. هاوکات ڕێژەی ئاوەڵناوە هونەرییەکان لەچاو ئاوەڵناوە لۆجیکییەکان کەمترن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی ئاوەڵناوەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆو مانای فەرهەنگیان، هەربۆیە بە دەگمەن وشەی ناباویی دوور لە زمانی ڕۆژانە بەکارهێناوە، لەبەرئەوە گۆران پابەندی زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانە نەک کوردی پەتی بووە. گۆران شێوازێکی نزیک لە سەبکی هندی بەکارهێناوە. گۆران بۆ مەبەستی بە کرانەوەیی هێشتنەوەی وێنەکان سوودی لە کۆما(، )و (...)و نیشانەی پرس و سەرسوڕمان بینیوە. گۆران بایەخی بە هەستەکان و بەتایبەتی هەستی بینین داوە، لە کۆی 77 وێنە 38یان بە هەستی بینین بنیاتنراوە. گۆران کێشی شیعرەکانی لەسەر بنەمای بابەتی شیعر بەکارهێناوە. بایەخێکی فرەی بە سروشتداوە، کە ئافرەت و مرۆڤیش بەشێکن لە سروشت.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
#️ هەشتاگ
#سامان جەلال |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Harem Osman
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سامان جەلال
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
🎓 جۆری تیز: 🎓 ماستەر
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 22 2019 7:50AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 11:16AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 22 2019 11:16AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 164 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Dec 22 2019 7:50AMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 سیمیۆلۆجیای گوتار لە ن...
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
موسا عەنتەر
روشنبیر، نووسەر و هونراوەنووسی کورد، لە سالی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نوسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردینی کوردستانی باکور لە دایک بووە،موسا عەنتەر لە درێژای ژیانی خوی دا بەرگری لە دوزی رەوای کوردی کردوتەوە و لە پێناوی ئەم خەباتەدا تیرورکراوە لە لایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زاروک بووە، دوو کور و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژای ژیانی دا 11.5 سال لە زیندان دا ماوە، لە روژی 20-09-1992 لە لایەن هەندێک کە
موسا عەنتەر
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
لە ساڵی 1953 لە گەڕەکی کانیسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووەو لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگ ەو لەنێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1986 لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی ی.ن.ک بووە و لە 1993 شدا لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە ئەستۆبووه.
لە بواری هونەریشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووەو دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵ و رەنگاڵە بووەو خاوەنی چەندین کاری هونەرییە لە بواری کۆمیدیو زنجیرە دراماکان. ناوبراو لە 21-09-2010 بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
ساڵی 1981 لە گوندی کانی میرانی شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە،لە ساڵی 2007وە چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کردووە و لەناو ریزەکانی هێزەکانی 70 لە فەوجی 1ی لیوای 106 درێژەی بە خەباتی خۆی داوە. بەداخەوە لە ئێوارەی 21-09-2016 لەسەر رێگای ناحیەی رەشاد بۆ حمیرا لەدەستی چەپی رێگەکە لەگوندی سوربەقەناس لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، شەهید بووە. ئەمڕۆ 22-9-2016 لە گوندی کانی میران بەخاکسپێردراوە.
جەعفەر جەمال فەرەج مارف
مەریەم ئەڤدک
مەریەم ئەڤدک ژنێکی دانیشتوی شاری عەفرینەو چەکدارانی ئەحراری شەرقیە لە گوندی قاسمی سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین لە رۆژی 16-09-2020 ڕفاندیان.
مەریەم ئەڤدک
ژیان حسێن مەحمود
ژیان حسێن مەحمود، لە ساڵانی 1980ەوە پەیوەندی بەرێکخستنەکانی مامۆستایان لە دەربەندیخان کردووە، هاوڕێی شەهید نەسرین، بووە، خەباتی رێکخستنیان لە ناوچەکە کردووە. مامۆستا ژیان بەردەوامی داوە بەخەباتی کوردایەتی و پەوەردەکردنی منداڵانی قەزاکە و بەڕێوەبەری، قوتابخانەی راپەڕینی بنەڕەتی هاوڕێی منداڵ. پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار لە 18-09-2020 کۆچی دوایی کرد.
ژیان حسێن مەحمود

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574