ڕۆژی یەکشەممە 22-12-2019 ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لە شاری #هەولێر#، سمینارێکی بۆ تاوتوێکردنی توندوتیژی لە کۆمەڵگادا ئەنجامدا، کە تێیدا ڕاپۆرتی ئەنجامی کەمپەینی نا بۆ توندوتیژی، کە ماوەی 2 ساڵە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوە ئاشکراکرد.
پەیام ئەحمەد، سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە لەسنوری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کارو چالاکییەکانی دوو ساڵەی کەمپینەکەمان ڕاگەیاند کە بەپێی ئەنجامی ڕاپۆرتی کەمپەینەکە توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێم زیادیکردوە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپۆرتی کەمپەینەکە توندوتیژی جەستەیی کەمی کردوە، بەڵام توندوتیژی دەروونی زیادیکردوە پێویستە بە هەموو لایەک کار بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە توندوتیژیانە بکەین، لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕاپۆرتی کەمپەینەکەیان و ئەنجامی ڕاپرسییەکان دەخرێنە ڕوو.
لە مانگی 11ی سالێ 2017 ڕێکخراوی وادی ئەلمانی کەمپەینێکی بە ناونیشانی نا بۆ توندوتیژی لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگای هەولێر و #سلێمانی# #دهۆک# و ئیدارەی #گەرمیان# ئەنجامدا و ئەمڕۆش کۆتایی بە کەمپینەکە هێنا.[1]