ئاماری دوو رۆژی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ڕۆژئاوای ووڵات
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە. لەو هێرشانەدا ناوچە مەدەنییەکان بە ئامانج دەگیرێن و ناوچە مەدەنییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
سەرێکانیسەرێکانی
گروپە چەتەکان بە چەکی قوڕس و تانک و ئۆبوس هێرشی گوندەکانی تل حەرمیل و ئوم ئەل عیشبا و تل محمد و ئەل رابیعە کردووە کە دەکەونە سەر خەتی سەرێکانی و تل تەمر و هەوڵیان داوە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی خۆیان بەرفراوانتر بکەن. لە ئەنجامی هێرشەکاندا 3 کەسی مەدەنی بریندار بوون.
عین عیسا
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، بە چەکی قوڕس و تانک و ئۆبوس و هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی گابار و کەفیفە و خربەت فارس. سوپای داگیرکەر بەم هێرشانە هەوڵ دەدات پانتایی ناوچە داگیرکراوەکانی خۆی، بەرفراوانتر بکات. هێرشەکان بوونە هۆکار کە زیانێکی زۆر بەر رەز و باخی هاوڵاتییان بکەوێت. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی عەین عیسا بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان، سەنگەری هێزەکانمان و ناوچە مەدەنییەکانی بۆردومان کردووە.
بە گشتی لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەڤاڵێکمان بریندار بووە.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!