هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە. لەو هێرشانەدا ناوچە مەدەنییەکان بە ئامانج دەگیرێن و ناوچە مەدەنییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
=KTML_Bold=#سەرێکانی#=KTML_End=
گروپە چەتەکان بە چەکی قوڕس و تانک و ئۆبوس هێرشی گوندەکانی تل حەرمیل و ئوم ئەل عیشبا و تل محمد و ئەل ڕابیعە کردووە کە دەکەونە سەر خەتی سەرێکانی و تل تەمر و هەوڵیان داوە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی خۆیان بەرفراوانتر بکەن. لە ئەنجامی هێرشەکاندا 3 کەسی مەدەنی بریندار بوون.
=KTML_Bold=عین عیسا=KTML_End=
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، بە چەکی قوڕس و تانک و ئۆبوس و هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی گابار و کەفیفە و خربەت فارس. سوپای داگیرکەر بەم هێرشانە هەوڵ دەدات پانتایی ناوچە داگیرکراوەکانی خۆی، بەرفراوانتر بکات. هێرشەکان بوونە هۆکار کە زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی هاوڵاتییان بکەوێت. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی عەین عیسا بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان، سەنگەری هێزەکانمان و ناوچە مەدەنییەکانی بۆردومان کردووە.
بە گشتی لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەڤاڵێکمان بریندار بووە.[1]