جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و کریسمس، بە گەرمی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو ئەوانە پیرۆز دەکەم کە لە هەر شوێنێکی جیهان ئەم جەژنە دەگێڕن، جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارامیان بۆ دەخوازم و هیوادارم ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشی و ئارامی و ئاشتەوایی بۆ هەمووان بهێنێت.
لەم یادە پیرۆزەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەمێنێتەوە و لەپێناو ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەشدا لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت.
کریستیانان لە هەرێمی کوردستان خاوەن و پێکهاتەیەکی ڕەسەنی وڵاتن کە هەمیشە پێکەوە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا بە لێبوردەیی و تەبایی و ئاشتەوایی ژیاون و ڕۆڵیان لە پاراستن و بنیاتنان و پێشخستنی هەرێمی کوردستاندا هەیە. جەژن و یاد و بۆنەکانی ئەوان هی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانە و جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
#24-12-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,443 ganger