سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە زۆربەی هەرێمەکان بەردەوامن لە جموجوڵە داگیرکەرییەکانیان و چەندین هێرشیان ئەنجامداوە.
سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تل محەمەد سەربە تل تەمر و بابلخێر و مشرافەی سەربە ناوچەی زڕگان، هەروەها چەندین ناوچەیان بە تۆپ و هاوەن تۆپباران کردووە، لە ئەنجامدا زیان گەیشتووەتە مڵک و ماڵی هاوڵاتیان.
گروپە چەتەکانی سەربە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسایان تۆپباران کرد و ڕاستەوخۆ ناوچە مەدەنییەکانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا لە گوندی بیر زنار هاوڵاتییەک کە لەناو زەوی خۆی کاری دەکرد، برینداربووە.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,865 car bînrawe