بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان
پێشمەرگە قارەمانەکان
کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، لە دۆخێکی یەکجار دژوار و هەستیار، کە کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێ،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرکەوتوویی کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی ئەنجامداو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەڵبژاردو توانی دەستکەوتێکی تری گەورە بخاتە سەر خەرمانی خەباتی خۆی و درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان و هەڤاڵ
مام جەلالمام جەلال بێ.
بەستنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای کۆچکردنی مام جەلال کارێکی یەکجار قوڕس بوو، هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتی گەورەی مێژووییدا بووین، دەبوو هاوتەریب کار بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی یەکێتییانەی سەرکەوتوو بکەین و دەستکەوتەکانیشمان بپارێزین و لە بەرامبەر خوێنی هاوسەنگەرانمان و کەسوکارە تێکۆشەرو قارەمانەکانیاندا بە ئەمەک بین، دەبوو کۆنگرەی یەکێتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ نوێبوونەوەی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی خوێنی تازه و کارکردن بە فۆڕمێکی نوێی حزبایەتی کە تازەیە بۆ ناوچەکە.
یەکێتییە تێکۆشەرەکان...
زۆر کەس لای وابوو بەستنی کۆنگرە لای یەکێتییەکان بۆتە مۆتەکه و لەدوای جەنابی مام جەلال هیچ کەس ناتوانێ گرەنتی بەستنی کۆنگرەیەکی یەکێتییانەی یەکگرتوو بکات، زۆرکەسیش گرەویان لەسەر لەتبوونی یەکێتی دەکرد، بەڵام دواجار بە هەوڵ و هیمەتی هەموو دڵسۆزان، بە بەشداری سەرجەم یەکێتییەکان چ ئەوانەی لەناو هۆڵی کۆنگرە بوون و نوێنەرایەتی ناوچه و دەڤە ڕە جیاوازەکانیان دەکرد، چ ئەوانەی پەرۆش بوون بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە، توانیمان لەژێر دروشمی نوێبوونەوە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازبکەین فۆڕمێکی تازەی حزبایەتی و سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ یەکێتی هەڵبژێرین و هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست بۆ خزمەتکردنی کوردستانیان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی یەکێتیمان لەپێناو ئایندەیەکی ڕوون و ئاشکرادا.
کوردستانیانی خۆشەویست...
دوێنی یەکێتی حزبی گەڕاندنەوەی ئومێد و هیوا بوو بۆ کوردستان، یەکێتی بوو دڕی بە تاریکی شەوە زەنگ داو لە کات و ساتە ناخۆشەکاندا، لە ڕۆژانی هێرش و داگیرکاریدا لە چرکەساتەکانی بەرگری کردن لە دەستکەوتەکاندا، بۆ خزمەتکردنی کوردستانیان و بەرگری کردن لە مافەکانیان، بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، بۆ مافی چارەی خۆنووسین و لەپێناو کوردستانێکی سەربەخۆو دیموکراسیدا، هەمیشە یەکێتی بووەتە قەڵغان و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە، بۆیەشە هەموو هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و لایەنە عیراقییەکان و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیش بە ئومێدەوە لە یەکێتی دەڕوانن و چاوەڕوانن تەواوبوونی کۆنگره و گۆڕانکارییە نوێکان یەکێتی بباتە قۆناغێکی نوێی خەبات، ئێمەش لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی خۆمان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییە عیراقی و کوردستانییەکان لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینه و هاوبەشی لە بڕیاردان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدەستهێنانی مافەکانمان بەردەوامی پێدەدەین و فراوانتریان دەکەین.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە بە وەفاو ئەمەک دەبین بەرامبەر خوێنی شەهیدانمان و درێژەپێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال دەبین و دەبینە قەڵغانی بەرگری کردن لە کوردستان و یەکێتیش دەکەینەوە به و یەکێتییەی لەپێناوی دامەزراو خەباتی کردو قوربانیدا.
لێرەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هەڤاڵانی سەرکەوتوو دەکەم، ئەوانەی توانیان متمانەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەست بێنن و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و ئەوانەشی نەیانتوانی سەرکەون دەبێ لە جاران زیاتر دڵسۆزانە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی حزبەکەمان کاربکەین.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
26-12-201926-12-2019