نووسەر: قودسی نەسیری
وەرگێڕ : #کارزان خدر#
پێداچونەوەی: #جوتیار قارەمان#
کتێبێکە باس لە قوربانی و نەهامەتی و ئازار و ژیانی ژنێک دەکات بێ ویستی خۆی ساڵانی تەمەنی وەک گەڵای وەرزی پایز دەوەرێت بەڵام باوکی هەمیشە لە پشتیەتی و دەڵێت: ڕۆڵە گیان مرۆڤی بەهێز دەبێت وەک ئۆقیانوس گەورە بێت چونکە ئۆقیانوس کەس ناتوانێت بە بەرد تێگرتن بیشڵەقێنێت،
نابێت وەکو گۆم و مەنگاوێکی بچوک بێت بەردی بچوکیش بیشڵەقێنێت.
پوختەی کتێبەکە
کچێکی دڵشکاو دوای گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەنزیک وادەی گواستنەوەدا دەسگیرانەکەی جێی دێڵێت و کۆتایی دێنێت بەو هەموو بەڵێن و پەیمانەی بەم کچەی دابوو.
کچەش بێ ئەوەی بزانێت هۆکار چیە بە ناچاری ئەم چارەنوسە قبوڵ دەکات دواتر دەبێتە مامۆستا لە گوندێکی دوورە دەست چەندین دڵ ئاوێزانی خۆی دەکات پاشان لەوێش کۆچ دەکات چەندین نەهامەتی بەسەردا دێت تا ئەوەی باوکی کە پشتیوانێکی گەورەی بوو وەفات دەکات دواتر بەناچاری لەگەڵ کابرایەک بەناوی حەبیب ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنێت دەبنە خاوەنی کچێکی جوان بەناوی سارا بەڵام لە لایەن حەبیب و دایک و خوشکەکانی حەبیبەوە زۆر ئازار دەدرێت و هەموو میراتی باوکی کە بۆی جێ ماوە لێی دەسێنن تا وا لە حەبیب دەکەن تەڵاقی بدات و کچەکەشی پێ نادەن.
دواتر وەک مەلێکی بێ پەڕ و باڵ دەگەڕێتەوە بۆ لای دایکی بە هەزاران حەسرەتەوە.
لە کۆتایدا دوای هەشت ساڵ کاوەی دەسگیرانداری پێشوی دەزانێت تەڵاق دراوە هۆکاری وازلێهێنانی پێ دەڵێت و دووبارە داوای هاوسەرگیری لێدەکاتەوە.
Կարդալ գիրքը: ساڵانی لەدەستچوو
Ընդհանուր ստանալ:
4,451 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,524 անգամ