🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم راگەیەندراوی بڵاوکردەوە | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
👁️‍🗨️

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم راگەیەندراوی بڵاوکرد...
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی
گەلی ئازادیخوازی کوردستان!
کەسوکاری شەهیدان!
هەڤاڵانی یەکێتی!
دەنگدەرە بەئەمەکەکانی یەکێتیەکەی مام جەلالمام جەلال!
لە هەلومەرجێکدا، قەیرانە ئابوریەکانی جیهانگیری، بەتایەتی سیاسەتی سودگەرایی لیبرالیزمی نوێ دەسەپێنرێ، کێشەی گەلان زیاتر پەراوێز دەخرێ، جیاوازی کۆمەڵایەتی درێژەی هەیە و لەشکری بێکاری.. زۆرتر دەبێ.. و سەرئەنجام، بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا، هاوزەمان لە ئەمریکای لاتین، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئاسیا.. بۆ دژایەتی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری، راپەڕین بەرپا دەکرێ و ستەمکارەکان، یان دەڕوخێن، یاخود لەبەردەم داخوازی راپەڕینەکاندا، پاشەکشە دەکەن.
لەم دۆخەدا، ئاکامی شکستی حکومەتەکانی عێراق، کێشەی چەشناوچەشنی دەستوری و ئابوری و سیاسی لەعێراقدا، پەنگیان خواردووەو هەرێمی کوردستان پێویستی بە پرۆژەیەکی نوێی دانوستان و چارەسەری دەستوری و ئابوری و سیاسی هەیە؛ هێزە کوردستانیەکانیش، لەبەرامبەر روداوەکانی ناوچەکەدا، ئەرکمانە ناکۆکی حیزبایەتی کەم بکەینەوە و ئەرکە هاوبەشە گشتیەکان بکەینە ستراتیژی قۆناغەکە..
لەو بارودۆخەدا، کە هێشتا مەترسیەکانی داعشداعش، بەتاکتیکی رەشەکوژی پارتیزانی لەئارادایەو پێشمەرگەش، گیان لەسەردەست کوردستان و حکومەتەکەیان دەپارێزن، لەدوای کۆچی رابەری هەڵکەوتومان سەرۆک مام جەلال، بە ئامادەبونی (1126) نوێنەری ئۆرگانەکان، بەپێی ئەو بەرنامەیەی کۆمیسۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە و کۆمیتەی پەیڕەوی ناوخۆ، گەڵاڵەیان کردبوو، یەکێتیی چوارەمین کۆنگرەی سازدا.
دڵنیاین، دۆست و نەیاران، لەپێشەوەیاندا کادرو ئەندامە پەرۆشەکانی یەکێتی و پێشمەرگە دلێرەکان، چاودێریی چۆنیەتی بەستنی کۆنگرەکەیان دەکرد. بۆ؟ چونکە دۆخی سیاسی، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، کێشە ئابوری و سیاسەیەکان، فشاریان لەسەر ژیانی حیزبایەتی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکان هەبوو. سەرئەنجام، بە بەرنامەیەکی گونجاو سەبارەت بە کێشەو پێکهاتەی یەکێتی، لەناو سیستەمێکی نایابی بەڕێوەبردنی کۆنگرەدا، کاتژمێر (11)ی رۆژی (21/12/2019) کۆنگرە، بە خوێندنەوەی راپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکار لە لایەن حاکم قادرەوە و پاشان، بە خوێندنەوەی راپۆرتی سیاسیی جێگری سکرتێری گشتی، هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی، دەستیپێکرد. ئینجا، رێوشوێنی چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی راپۆرتی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆ، خرایە دەنگ و چۆنیەتی هەڵبژاردنی (ئەنجومەنی باڵای سیاسی بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی) بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی (ئەنجومەنی گشتی یەکێتی) تێکڕا پەسەندکران. پاشان، دەرگای خۆپاڵاوتن، کرایەوە.
ئەنجومەنی باڵا، لەکاتێکدا، سوپاسی ئەندامانی کۆنگرەو کۆمسیۆنی ئامادەکار و لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ، هەروەها پارێزەرانی ئەمنی هۆڵەکە، بۆ ماندووبونیان دەکات.. هاوکات، لە یەکەمین کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بنچینەی سیاسەتی خۆی، بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی کە کۆنگرە پەسەندیکردون، دیاری کردو لەماوەیەکی کورتدا لەڕێی لیژنەی هاوبەشی ئەنجومەنی باڵاو ئەنجومەنی گشتیشەوە، دەسەڵاتەکانی لە پەیڕەوی ناوخۆدا، هەروەکو لەکۆنگرەدا بڕیاری لێدرا، دەچەسپێنرێ؛ لە کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە، کە دەستەبەری سیاسەت و بەرژەوەندیی یەکێتی دەبێ، لەهەموو ئاست و ئاراستەکاندا. دوا تواناشی دەخاتەکار، ئۆرگانەکان، پابەندی بڕیارەکانی کۆنگرەو رێبازی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال بن، کە رێبازی دادپەروەری رەنجدەرانی بیروبازووە؛ رێبازی کوردایەتی مافی چارەی خۆنوسینە بۆ سەرانسەری کوردستان؛ رێبازی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزی و یەکسانی ژن و پیاوە..
جەماوەری کوردستان!
ئەنجومەنی باڵا، سور دەبێ لەسەر جێبەجێکردنی بڕیار و بەرنامەکانی کۆنگرە. لەڕێی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆنگرەشەوە، یەکێتی، لە حکومەتی عێراق و کوردستاندا، دەتوانێ داکۆکی راستەقینە بکات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک. لەپێشەوەدا، کێشە ئابوریەکان. هەتا کێشە ئابوریەکانی خەڵکیش، لەپێشەوەدا موچە و و بودجە، هەروەها دانەوەی پاشەکەوتی موچەخۆران، چارەسەرنەکرێ و پرۆژەکان نەخرێنەوە کار.. بانکەکان متمانە وەرنگرنەوەو قەرزی سەرمایەداران نەدرێتەوە.. یەکێتی ناتوانێ، جەماوەر ئاشت بکاتەوەو ئاشتی کۆمەڵایەتی و لێبوردەیش، ناچەسپێنرێ.
لە سەردەمێکی نوێی جیهانگیری و هەژمونی سۆسیال- میدیادا، لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، یەکێتی پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی حیزبایەتی و ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە. لەکاتێکدا ئەرکمانە، یەکڕیزی هێزە سیاسیەکان و دۆستایەتی پشتیوانەکانمان، پەرە پێبدەین، ناشبێ، جیاوازی رێبازی فەلسەفەی سیاسی و کۆمەڵایەتیشمان بە سیاسەتێکی ئەقڵانی، وەکو حیزبێکی سۆسیال-دیموکرات، گەش دەرنەخەین. یەکخستنی هێزە سیاسیەکان و رێکخستنی ململانێ کۆمەڵایەتیەکان، تایبەت لە بۆتەی خەباتی پیشەیی و جەماوەری و مەدەنیدا، بنچینەی ئەرکە دیموکراسیەکانن، لەم قۆناغەی گوزەری دیموکراسیدا، بەرەو سیستەمی دیموکراسی راستەقینەو دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی.
ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو بەدیهێنانی ئەرکەکانی چوارەمین کۆنگرە
-نەمری بۆ شەهیدان
سەرکەوتن بۆ خەباتی چارەخۆنوسینی نەتەوەکان
-بێتەدی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
26-12-201926-12-2019

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️26-12-2019
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ
1.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 26-12-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Benaz Jola) վրա Dec 26 2019 8:26PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Dec 26 2019 8:52PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Dec 26 2019 8:52PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 793 անգամ

📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 380,102
Նկարներ 61,382
Գրքեր 11,539
Կից փաստաթղթեր 48,249
📼 Video 182
🗄 Աղբյուրները 15,841
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,156 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574