لە چەند سایتێکی کوردی و عەرەبی هەواڵێک بڵاو بووەتەوە، گوایە لەسەر سکاڵای سەرۆک بارزانی هاووڵاتییەکی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری نەجەف دەستگیرکراوە.
لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیێنین، ئەم بابەتە دوور و نزیک پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە نییە و سەرۆک بارزانی سکاڵای لەسەر هیچ کەسێک تۆمار نەکردووە و بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
#28-12-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,207 جار هاتیە دیتن