$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (زانا عەلی عەبدوڵڵا) لە ڕێکەوتی (20-09-1982) لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# سەربە پارێزگای #سلێمانی# لە دایک بووە.
باوکی ناوی (عەلی عەبدوڵڵا) دایکی ناوی (عەینا محەمەد)ە.
قۆناغی سەرەتای لە قوتابخانەی (دەربەندیخان) و ناوەندی و دوا ناوەندی لە سلێمانی لە قوتابخانەی (بابان) تەواو کردووە.
$یەکەم کاری وەرگێڕانی:$
لە ساڵی 2010 بڵاو کردەوە بە ناوی (ژیاننامە و داهێنانەکانی ئەدیسۆن).
کۆبەرهەمە بڵاو کراوەکانی:
(ژیاننامە و داهێنانەکانی ئەدیسۆن- ڕێگای خوێناوی- ئازارەکانی بێوەژنێک- ئەو کچەی لەدەست داعەش هەڵهات- خۆشەویستەکەی سەرۆک- جینۆسایدی نەتەوەی کورد - بەشی من - یادەوەریە سۆزانیەکانم.
$پیشە:$
ئێستە قوتابی قۆناغی زمان و وەرگێڕانە لە بواری زمانی ئەڵمانیدا و لە وەڵانی (نەمسا) لە هەرێمی (تیڕۆڵ) دەژی.
بەردەوامە لە کاری وەرگێڕان لە بواری ئەدەبیدا.
$شارەزایی زمان:$
کوردی- عەرەبی- فارسی - ئینگلیزی- ئەڵمانی. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,619 times
Write your comment about this item!