ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ هاووڵاتیان بەبۆنەی سەری ساڵی 2020
هاوڵاتیان و هاوشارییانی ئازیزی
هەولێرهەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زاینی و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە چەند شوێنێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی2020.
بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی رازێندراوەتەوە ناو سەنتەری شاری هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی سەر لەئێوارەوە تا درەنگانی شەو بە ئاهەنگی پڕ جۆش و خڕۆش و یاری ئاگرین پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت.
سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
31-12-201931-12-2019