لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 04-02-2020
باکووری کوردستان
- رازیە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چیا محەمەدی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی
سنەسنە، لەلایەن لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر تەیاریەوە، بە 6 ساڵ زیندان مەحکووم کرا. ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، پێشتر لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
[5]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە لە سنوری
خانەقینخانەقین ئاشکرای دەکات: لە دوای رزگارکردنی ناوچەکە لە شەڕی
داعشداعش تاوەکو ئێستا کوردەکانی سنورەکە نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و رێژەی کورد بۆ 5 لە سەد کەمبووەتەوە.
[1]
- بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی
شێرپەنجەشێرپەنجەوە، لە سلێمانی ماراسۆنی پاڵپشتی توشبووانی شێرپەنجە سازدەکرێت و درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا نمایش دەکرێت.
[3]
- لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا لە شاری سلێمانی ماراسۆنێک بۆ پشتیوانیکردن لە نەخۆشانی شێرپەنجە رێکخرا.
[2]
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە،
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی بەهۆی کارکردنەوە بەرز ونزمیی زۆر تێدەکەوێت و گوتیشی ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە ئێمە یەک حیزب نین، بەڵام گرنگە پارتی و یەکێتیش ئاگایان لەوە بێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاڕاستەیان نەکەن، چونکە مەرج نییە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وروژێنرا بەو جۆرەبێت، دەبێت بڕیارەکان لەسەر بنەمای بەدواداچوون و مەنتیق بدرێن.
[2]
- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامان بۆ بڕینەوەی مووچە دەسپێبکاتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار کەس دەبێت.
[1]
-
یوسرا رەجەبیوسرا رەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای دەکات، کە نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لەبارەی هێرشەکەی سەر
مەخموورمەخموورەوە و پێیان رادەگەیەنێت کامپی مەخمور بەشێکە لە عێراق و نابێت چیتر بێدەنگبن.
[4]
- قائیمقامی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لەبارەی تەقەکردن لەتانکەری غاز روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
[3]
- لە دوو سێ رۆژی رابردوودا چەند هاوڵاتییەکی کوردی هەرێم کە لە وڵاتی چین دەژین، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی
سلێمانیسلێمانی نێودەوڵەتییەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێم، بەڵام راگیراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە تا دڵنیا ببنەوە لەوە هەڵگری هیچ جۆرە ڤایرۆسێک نین.
[1]
- هاوڵاتیانی
عەربەتعەربەت دژی کەمیی کارەبا و نەوت رژانە سەر شەقام و رێگا سەرەکییەکانی سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە و
گەرمیانگەرمیان-یان داخست.
[4]
-
وەزارەتی کارەباوەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا 800 مێگاوات کەمیکردووە.
[2]
- بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر گردبوونەوەیەک دژ بە کەمیی و گرانبوونی نرخی غاز و دابەشنەکردنی نەوت ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانەوە رێگرییان لێکرا و رێگا بە ئەنجامدانی نەدرا.
[4]
- رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا باسی پێشێلکارییەکان بەرامبەر منداڵان لەلایەن هەموو هێزەکان لە عێراق لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کە 34 منداڵیان کوشتووە. بریکاری
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، راپۆرتەکە بێبنەمایە.
[2]
- فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، رەوانەکردنی هیچ هێزێک بۆ سنووری سلێمانی قوبڵکراو نییە و ئەو هێزەشی وەزیری ناوخۆی لەزاری
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانییەوە باسی رەوانەکردنی دەکات خۆی لەسلێمانی جێگیرە و سەر بەیەکێتییە، دەشڵێت، قەیرانی غاز بەهۆی کۆمپانیایەکی بێتواناوە سەریهەڵداوە و ئەرکی حکومەتە سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بکات نەک حزب.
[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە شاری سلێمانی کەمئەندامان بۆ داواکردنی سوتەمەنی گردبووەنەوە.
[4]
- ئەمڕۆ، هەریەک لەحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووریان کرد، بۆئەوەی لە نزیکەوە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە ببینن، کە چەتەکانی داعش کردیانە سەر کامپەکە و هاوخەمیان دەربڕی بۆ دانیشتوانی کامپەکە. لە ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدان، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور و سەرۆکی ئەنجومەنی عەشتار و ئەندامانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە پێشوازی لە شاندی حزبەکان کرا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- تەرمی هاوڵاتی عەلی مەنلای 65 ساڵان کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا لە گوندی ئاقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
[6]
تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا
- سوپای دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندێکی سەربازی روسیایان لە گوندی کشتهاری سەر بە ناوچەی شەڕا تۆپباران کرد.
[6]
-
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و
منبجمنبج، بە خۆڕاگرییەکی پۆلایینەوە، هێرشێکی گروپی چەتەکانی 'کالکان فورات'یان بۆ سەر گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی منبج تێکشکاند.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین تا ئێستا 20 بازرگانی کورد لەو وڵاتەن و تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.
[1]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هاوتا رووسییەکەی راگەیاندووە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشەی کرایە سەریان لە سووریا، بە تووندترین شێوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.
[2]