پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,945
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
24-02-2020
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: رێکەوت و رووداو | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون

بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی گشتی #هەدەپە# ڕایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە ڕوو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان #وان# و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش ڕێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376664/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بوومەلەرزەکەی وان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بوومەلەرزەکەی وان=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- محەمەد فەرید لوتفی جێگری دەزگای ئیدارەدانی قەیرانەکان لە پارێزگای #ورمێ# ڕایگەیاند، لە دوو بومەلەرزەکەی دوێنێدا لە پارێزگای ورمێ تەنها لە شاری خۆی زیاتر لە هەزار خانوو زیانیان لە نێوان 50 بۆ 70 لەسەد پێگەیشتوە. ڕاشگەیاند، دەبێت 2 هەزار خێزان بە شێوەیی کاتی بەهۆی زیان بەرکەوتنی خانوەکانیان لە شوێنی تر نیشتەجێ بکرێن.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی دەڤەری #برادۆست#یان بۆردومانکرد و فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەردەوامن لە سوڕانەوە بەسەر ئاسمانی سنورەکەدا.[6]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هەزار و 249 گەشتیار کە لە ئێران گەڕاونەتەوە لەژێر چاودێریدان و لە تەواوی مەرزەکانیش تیمەکانیان بەردەوامن لە پشکنین و چاودێرکردنی دۆخەکە.[2]
- بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەندکراوانی قەدەغە کرد.[5]
- لە بەرامبەر کەمتەرخەمییەکانیان و بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، بۆ جاری دووەم وەک ناڕەزایی دەربڕین وێنەی بەرپرسان لەسەر تاسە و چاڵی شەقامەکانی سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# دانران.[6]
- وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 816 ملیار دیناری مووچەی ساڵی 2019ی پێشمەرگە و بەردەوامبوونی شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020.[2]
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان ئەوان و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی و بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاونەکرێتەوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵگا توشی ترس و شڵەژان بکات.[2]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لەمڕۆوە سەرجەم مەرزەکانی نێوان هەرێم و ئێران دابخرێت، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
- بەشی چالاکیی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی #هەولێر# لە نووسراوێکدا داوا لە سەرجەم پەروەردەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکات سەرجەم کار و چالاکی و فیستیڤاڵەکان لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکان لە مانگی ئادار ڕابگرن.[3]
- لە زانکۆی #سۆران# سمینارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەڕێوەچوو، تێیدا زمان وەک بوون و ناسنامەی هەر نەتەوەیەک پێناسە کرا، هەروەها شارەزایانی زمان باسیان لەگرفتەکانی بەردەم زمانی ستانداردی کوردی کرد.[6]
- بەهۆی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان، 350 شۆفێری باشووری کوردستان لەنێو خاکی ئێراندان و ناتوانن بگەڕێنەوە باشووری کوردستان. ئەندامێکی ژووری بازرگانی #سلێمانی#ش دەڵێت، ژیانیان لە مەترسیدایە.[3]
- ڕێکخراوی یەسنا، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێکی بەبۆنەی جەژنی ژنانی زەردەشتی ئەنجامدا، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەژنان و پیاوان ئامادەبوون.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376664/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی، جەژنی ژنانی زەردەشتی پیرۆزکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی، جەژنی ژنانی زەردەشتی پیرۆزکرا=KTML_ImageCaption_End=
- بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەستەی دەستپاکیی #کەرکووک# بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی پلاندانانی پارێزگای کەرکووکی لە دادگا وەرگرتووە و بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ڕاکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتیشی کردووە.[3]
- ژمارەیەک چەکدار پەلاماری هێزە ئەمنیەکانیان لەسنووری ناوچەی ئیسڵاحی سەربە شارەدێی #جەلەولا# دا.[4]
- بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ نەجەف ڕادەگیرێت.[5]
- لە عەنکاوەی هەولێر، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی دوو دکتۆر، یەکیان کوژرا و ئەوی تریشیان برینداربوو.[7]
- کۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 8هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (#پەیەدە#)، بە سرودی #ئەی ڕەقیب# دەستیپێکرد.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی بریچ قاس و کلوتی سەر بە ناوچەی شێراوای #عەفرین# بە چڕی تۆپباران دەکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا و سوریا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیاد لە پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.[4]
- ڕۆژنامەی سوزجوی تورکی لە زاری بەرپرسێک ئاشکرای کرد، ئابووری تورکیا هەر دێت و دادەکەوێت بەجۆرێک کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی وڵاتەکە لە ماوەی 20 ڕۆژدا بە ڕێژەی 27% زیان تۆماردەکات. ئاماژەی بەوەشدا، کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی تورکیا لە ماوەی 31ی کانوونی دووەم 33 ملیار و 917 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەم مانگەدا بۆ 24 ملیار و 733 ملیۆن دۆلار دابەزیووە و بەگوێرەی ئەو ژمارەیەش بێت، ئەوە لە ماوەی تەنیا 20 ڕۆژدا نزیکەی 9 ملیار و 144 ملیۆن دۆلار زیانی تۆمارکردووە و هۆکاری ئەوەش بۆ قەیرانی دارایی لە وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبوونە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 52,264 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 24-02-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 24-02-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 24-02-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 24-02-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 24-02-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 24-02-2020
[7] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
فایلێن پەیوەندیدار: 17
بابەتێن پەیوەستکری: 11
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سۆران
باژێر و باژارۆک: ئەفرین
باژێر و باژارۆک: هەڵەبجە
باژێر و باژارۆک: وان
باژێر و باژارۆک: خانەقین
باژێر و باژارۆک: ورمێ
باژێر و باژارۆک: هەولێر
باژێر و باژارۆک: کەرکووک
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
وەڵات - هەرێم: تورکیا
وەڵات - هەرێم: ئێران
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-01-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 24-02-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 52,264 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.162 KB 24-02-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,945
وێنە 104,268
پەرتوک PDF 18,883
فایلێن پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.203 چرکە!