شەهیدەکانی شێراوا
باکووری کوردستان
- ئەرجان ئاجاری 14 ساڵان کە بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخانەکاندا لە ناوچەی ئەلباکی شاری
وانواندا دەرهێنرابوو، گیانی لەدەستدا.
[1]
- لە وان و ناوچەکانی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن سەمەدی کوڕی عەلی، خەڵکی
کرماشانکرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.
[8]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوچەی گەلی باڵندە-یان لەسنووری گوندی سیدا لە
شیلادزێشیلادزێ بۆردوومانکرد. بەهۆی بۆردوومانەکەوە هاوڵاتییەک بەناوی خەلیل سیدانی، شەهید بووە، کە تەمەنی لەسەر و 50 ساڵەوەیەو باوکی سێ کوڕ و چوار کچە، پیشەی کاسب بووە.
[7]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگوندی دایلا، لەبناری چیای کەتکین، لە دەڤەری برادۆست، بە گوللەی سوپای تورک، منداڵێک برینداربوو. ئەو منداڵەی کەبووەتە قوربانی، ناوی شێروان سەڵاحە، دانیشتوی گوندی دایلایە لەدەڤەری برادۆست، گوللە بەرقاچی کەوتووە و بەسەختی برینداربووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی
سۆرانسۆران خەوێندراوە.
[7]
- بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەی گشتی گەشتوگوزاری راسپارد بۆ قەدەغەکردنی هاتنی گروپی گەشتیاری لە خوارو و ناوەڕاستی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.
[3]
- لە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆی سەر بە
دهۆکدهۆک 3 کەس بە گۆمانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریەوە.
[1]
- لە کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جوودی (
مەخموورمەخموور) بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، باخچەی منداڵان، خوێننگاکانی سەرەتایی و ئامادەیی بۆ کاتێکی نادیار داخران و پشوو راگەیەنرا.
[1]
- سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کێشەی کەمی کاڵا و پێداویستی روونادات، چونکە ئەگەر سنورەکان لەگەڵ ئێرانیش دابخرێت جێگرەوەیان هەیە.
[3]
- بەهۆی تووشبوونی چوار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
کەرکوککەرکوک، 10 رۆژ مۆڵەت درایە ئەو فەرمانبەرانەی خەڵکی کەرکوکن و لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ دەوام دەکەن.
[4]
- وەک دەربڕینی ناڕەزایەتیەک دژ بە دانەخستنی خاڵی سنووری نێودەوڵەتی مونزرییە، هاوڵاتیانی
خانەقینخانەقین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای خاڵە سنووریەکەیان داخست.
[7]
- فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رەتیکردەوە ئەو خێزانە چوار کەسییەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە نەخۆشخانە هەڵاتبن، کە لە نەخۆشخانەی سەربازی کەی وەن، هێڵدراونەتەوە.
[6]
- بەهۆی کۆرۆناوە ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری دەدات.
[5]
- پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و راگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن تەنها بۆ خۆپارێزییە.
[6]
- بەهۆی دروستبونی گرژی لەکاتی وەستانی سەرەی بەنزین هاوڵاتیەک لە شارەدێی
ژاراوەژاراوەی سنوری شارۆچکەی پشدەر کوژرا.
[5]
- زیاتر لە 150 هونەرمەندی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و خوێندکارانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی
سلێمانیسلێمانی، سکاڵا لە دژی
مەلا هەڵۆمەلا هەڵۆ تۆماردەکەن ئەوەش بەتۆمەتی ناوزڕاندن بەهونەرمەند و پەیمانگەی هونەرەجوانەکان.
[3]
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 26-02-2020
- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم دڵنیایی بە سەرجەم مووچەخۆران دەدات کە کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەرکراوە و بەم زووانە مووچەی ئه و وەزارەتانە دابەشدەکرێت، کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
[3]
- لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای
هەولێرهەولێر مەسعود محەمەد جەرجیس (مەسعود کاڕەش) بە 27 دەنگ، وەک جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری و یوسف حەسەن بە 26 دەنگ بە قائیمقامی
کۆیەکۆیە هەڵبژێردران.
[6]
- فراکسیۆنی ئەو حیزبانەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن، رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە خولی نوێی وەرزی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان کاری پێکەوەییان زیاتربێت و بە هاوئاهەنگی پرۆژەیاسا پێشکەش بکەن.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دوێنێ شەو سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای کانتۆنی
عەفرینعەفرینی داگیرکراوی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا حەسەن عیزەت محەمەدی 55 ساڵە، فاتیمە عەلی 46 ساڵە و کوڕەکەیان بە ناوی زیروجەد حەسەن محەمەدی 12 ساڵە شەهید بوون. هەروەها موفیدا رەمزی 48 ساڵ، عیسمەت حەمۆ 40 ساڵ و منداڵێکی 8 ساڵە بە ناوی جەمیل حەمۆ گە لە یەک خێزانن و خەڵکی گوندی کۆرزەلن برینداربوون. برینداران بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرینی ناوچەی فافینی کانتۆنی شەهبا گواسترانەوە.
[1]
- لە ناوچەی تل تەمر مینێکی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبیلی تیمێکی چاککردنەوە کارەبادا تەقیەوە و لە ئەنجامدا 7 کەسی مەدەنی بریندار بوون.
[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی شێخ عیسای سەر بە ناوچەی شەهبا و لە ئەنجامدا 2 کەسی مەدەنی بریندار بوون.
[1]
دەرەوەی کوردستان
-
سەعید یوسفسەعید یوسف، گۆرانیبێژی بەناوبانگی رۆژاوای کوردستان لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کرد.
[2]
- ئابووری تورکیا لە داکەوتن بەردەوامە و کۆمپانیایەکی گەورەی بەرهەمهێنی کارەبا مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند. کۆمپانیای یەنی تورکی کە لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبادا کاردەکات، بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و کەڵەکەبوونی قەرز کە لە ئەنجامی قەیرانی ئابووری ولاتەکە دووچاری بووە، مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.
[6]
- پەیمانگای پارەدارکردنی نێودەوڵەتی لە راپۆڕتێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بانکەکانی تورکیا بە تایبەت ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە خاوەندارێتی دەکرێن، بە لیرەی تورکی قەرزی زیاتر پێشکەش دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆکار کە کورتهێنان لە بوودجە بەرزبوونەوە تۆماربکات و دۆخی لیرەش ناجێگیری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
[6]