لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-02-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی
پەریخان ئاغا ئۆغڵوپەریخان ئاغا ئۆغڵو هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری مێردین و ئاغا ئۆغڵویان دەستیگرکرد. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ماڵەکەی ئاغا ئۆغڵویان پشکنی و بە پاساوی ئەوەی سکاڵای لەسەرە دەستگیریانکرد. ئاغا ئۆغڵو لەلایەن ئەو هێزەی دەوڵەتی تورکەوە برا بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین.
[1]
- گولسوم ئاغائۆغلۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی
هەدەپەهەدەپە رایگەیاند، ئاکەپە پەنابەران وەک چەک بەکاردەهێنێت. ئاکەپە بەرپرسی مردنی پەنابەرانە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی زەینەب حیجازی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا. بەرپرسی ناوەندی بێهداشتی و دەرمانیی شاری سەقز، گیان لە دەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز پشتڕاست کردووەتەوە.
[7]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئەمین کاسب خەڵکی
کرماشانکرماشان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە 2 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو لاوە کرماشانییە بە تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.
[7]
- ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی
سەقزسەقز، بەهۆی دواکەوتنی پارەی 4 مانگیان، لە حەوشەی ئەو ڕێکخراوەیە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
[7]
باشووری کوردستان
- لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کە بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی بەڕێوەچوو، هەر یەک لە
فەرید ئەسەسەردفەرید ئەسەسەرد بەسکرتێری ئەنجومەن و مستەفا چاڵاوی بەجێگری سکرتێرو تابان عەبدوڵڵا بەبڕیاردەری ئەنجومەنەکە هەڵبژێران.
[4]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 12 کەیسی گومانلێکراو هەبوونە، پشکنین بۆ 10 کەسیان تەواوبووە و دەرکەوتووە هیچ کەسێکیان کۆرۆنایان نییە.
[3]
لێژنەی تەندروستی کەرکوک هۆشیاری تەندروستی لە بارەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە
- لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بازاڕی تایبەت بەباڵندە فرۆشەکانی نزیک قەڵای
کەرکوککەرکوک داخرا.
[2]
- بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکەرکوک، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاکە کاری بەشەکانی راگرت، جگە لە بەشی مۆڵەت.
[2]
- پرۆفیسۆر د. محەمەد رەئوف سەعید، مامۆستای
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و ئابوریناس و ئەندامی باڵای
نەوەی نوێنەوەی نوێ بە رووداوی هاتووچۆ لە
سلێمانیسلێمانی گیانی لەدەستدا.
[4]
- گوتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی رەتیدەکاتەوە تیمی گەڕۆکی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنایان هەبێت و رایدەگەیەنێت کە هێلی گەرم-یان بۆ ئه و بابەتە کردووەتەوە، بەڵام تیمی گەڕۆکیان نییە.
[5]
- شەشەمین کۆنفرانسی شارەوانی بناری
قەندیلقەندیل بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیارە کار و خەباتی دوو ساڵی رابردوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دەستەی بەرێوەبەری و هاوسەرۆکانی تازە هەڵدەبژێردرێن.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.
[3]
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و لە دوای کوشتنی 33 سەربازی تورکیا، سوپای تورکیا دەستی بە بۆردومانێکی چڕی سوپای سووریا کردووە. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، لەماوەی 24 کاتژمێر، سوپای تورکیا 48 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای کوشتووە کە 11 لەوان ئەفسەرن، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و 13 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سووریاش تێکشکێندروان.مئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو کوژراوانی سوپای سووریا، چەند پلە باڵایەکی حزوڵڵای لوبنانی هەن.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان