بەپێی ڕاپۆرتێکی #کۆڵبەر#نیوز، کە ڕۆژی 02-01-2020 بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2019دا بە گشتی 263 کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی پارێزگاکانی #ورمێ#، #سنە# و #کرماشان#، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باکور و باشوری کوردستان، کوژراون و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کۆی ئامارەکە، 80 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 183 دیکەش لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، سەرما و هەرەسی بەفر، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی و هۆکارەکانی دیکە برینداربوون.
263 کۆڵبەر/کاسبکاری کوژراو و بریندار لە 2019دا
|
|
|
|
هەر بەو پێیە، لە کوی ئەو 80 کۆڵبەرەی کوژراون، 54 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات - باشور و ڕۆژهەڵات - باکوری کوردستان کوژراون.
هەروەها سێ کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان، 17 کۆڵبەر بەهۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما و هەرەسهێنانی بەفر و 6 کەسیش بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵەوە لە ڕێگا کۆڵبەرییەکان، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارە، لەکۆی گشتی ئەو ژمارەیە کە کوژراون و برینداربوون، 168 کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، 70 کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە و 25یشیان، خەڵکی پارێزگای کرماشانن.[1]
80 کۆڵبەر/کاسبکاری کوژراو لە 2019دا
|
|
|
|
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,823 times
Write your comment about this item!