نووسینی: د. #دلێر ئەحمەد حەمەد#
چاپی یەکەم – 2019 سلێمانی
کتێبێکە نزیکەی (600) لاپەڕەیە، لەنووسینی زاناو نوسەر و مێژوونووسی ڕوس (سیمۆن مارکۆڤیچ دوبنۆڤ)، و (د. دلێر ئەحمەد) لە زمانی ڕوسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ناوەندی ئاوێر بەچاپی گەیاندووە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت.
کتێبەکە باس لەمێژووی جوو دەکات هەر لەسەرەتاوە لە میسۆپۆتامیاو ئیسرائیل بەدرێژایی (3000) ساڵ لەمێژووی جووەکان دەدوێت تا کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم.
یەکێکە لە کتێبە پڕ سود و زانیاریەکان لەسەر مێژووی جوو. [1]