دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان لەسەر خاکی خۆیان ئاوارەبوون و بەشێکیان ڕوویان لە باشوری کوردستان کرد.
دوای ئەوەی خۆبەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کامپێکی بۆ ئاوارەکان کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەو ئاوارانە لە باشورەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
باز ئەحمەد، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی دەروازەی سێمێلکا-فیشخابور ڕاگەیاند، نزیکەی چوار هەزار و 500 کۆچبەر لە کامپی بەردەڕەشی باشوری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەی دیکەش بەردەوامە.[1]
#09-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,006 جار هاتیە دیتن