ئەم کتێبە لە نووسینی (بەرزان ئەحمەد کوردە)یە، لە 206 لاپەرەی قەبارە نیو ئەی فۆر پێکهاتووە.
کتێبەکە لە سێ بەش و هەر بەشێک لە چەند باسێک پێکهاتووە کە بەکورتی و بە پوختی : مێژووی حزب، پێناسەکانی حزب، جۆرەکانی حزب، حزبی سۆسیال دیموکراتی (کۆمۆنیزمی)، حزبی سۆسیاڵ دیموکراتی، ناسیۆنالیستی چەپگەرا، حزبی مەزهەبی، حزبی ناسیۆنالیستی، حزبی سنتڕاڵ، دیموکراسی، ئایدیۆلۆژیا، حزبی مۆدێرن، مۆدیلی حزبایەتی لە کوردستان، سەرکردە، لەگەڵ زارەوەکان و ئیندێکس، دەخاتە ڕوو.
پ.ی. د.هیوا عەزیز سەعید، لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت: نووسینی بابەتێک لە ژێر ناوی (مۆدێلی حزبایەتی لەکوردستان) لە لایەن کاک بەرزان ئەحمەد کوردە ئەرزش و نرخی خۆی هەیە، بە تایبەت لەوەدا کە نووسەر خۆی یەکێکە لە کارەکتەرەکانی یەکێک لە حزبە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان، دووەم لەوەدا کە لەناو حزب پلەو پۆستی جۆراو جۆری هەبووە و ئاگاداری پێکهاتەی فیکریی و ئایدیۆلۆژی حزب و شکڵبەندیەکەیەتی، هەر ئەمەش وایکردوە کە لە پرۆسەی سیاسی باشووری کوردستان و لە ئەنجامی ململانێی حزبی و کاری حزبایەتی، ئاگاداری فۆرم و شێوازی کاری حزبەکانی دیکە بێت. لەم هەوڵەشدا تا ئاستێکی باش توانیویەتی بێلایەنانە، وەک کۆی حزبەکان بەبێ ئاماژە بە ناوهێنانی هیچ حزب و لایەنێک تێڕوانینەکانی خۆی پێشکەشکردووە.
گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە زۆر بە پوختی باس لەحزب و ئایدۆلۆژیاو دیموکراسی و..... هتد ,دەکات.نوسەر توانیویەتی پەی بەو لایەنانە ببات کەتائیستا هیچ سیایەتمەدارێکی دیکە نەی توانیوە ئاوا بەوردی و ئەکادیمیانە ئەو لایەنانە بخاتە ڕوو ,شایەنی ئاماژە بۆ کردنە ناتوانرێت ئەم کتێبە وەک نوسینی دیکە بەسەرپێی و خێرای بخوێنرێتەوە ,چونکە دەربڕینی هەروا تایەک تێڕامان و لێکدانەوەی خۆی هەیە ,ئەمەش بەو مانایانە نایات کە کتێبەکە ئاڵۆزە ,بەڵکو بەو مانایەی پێویستە خوێنەری ئەم کتێبە باکگراوندی سیاسی هەبێت _یان بەلانی کەمەوە پێشینەیەکی ڕۆشنبیری باشی هەبێت.
بەرزان ئەحمەد کوردە لەنوسینی ئەم کتێبەیدا بە پشت بەستن بە بنەماکانی مەعریفیە و زانستی سیاسەت.زۆربەوریایی پەنجەی خستۆتە سەر ئەو لایەنە شاراوانەی کەپێشتر کەسانی دیکە نەیانتوانیوە پەی پێبەرن.دیارە لێرەوە مەبەستمان لەوەیە بڵێیین :ناوبراو بۆ هەموو گوتە و ڕاکانی خۆی بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێکراو هێناوەو بۆ چونەکانی خۆشی بەڕوونی خستۆتە ڕوو.