图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,512
图片 106,355
书籍 19,229
相关文件 96,818
Video 1,368
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە دوو ساڵی ڕابردوودا (2018 و 2019) 130 کۆڵبەر کوژراون
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
#کۆڵبەر#ی لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، مێژوویەکی درێژی بە قەد مێژووی کێشانی ئەم سنوورانە هەیە. ساڵانێکی زۆرە کۆڵبەری تاکە سەرچاوەی بژێوی چەندین خێزانی سەر سنوورە. سەرەڕای مەترسییەکانی، بەڵام نەداری بە هەزاران خێزانی ناچار به و پیشەیە کردووە.
بەشێکی زۆری دانیشتووانی سەرسنوور کە بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمی ژمارەیان خۆی لە 300 هەزار کەس دەدات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش زیاتر دەبێ، ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە.
کۆڵبەران، بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک دەبێ لانیکەم 10 بۆ 20 کیلۆمەتر بە کۆڵێکی 20 بۆ 50 کیلۆییەوە ببڕن. کۆڵبەران کارەکەی خۆیان بە پاروویەک نان بە نرخی گیان وەسف دەکەن. ئەگەر لە مینە چێنراوەکانی پاشماوەی شەڕی عێراق- ئێران ڕزگارت بێ و سەرما نەتکوژێ، ئینجا دەبێ ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە بازگەکان و پاسەوانانی سنوور بدۆزیتەوە.
رۆژ نییە لە میدیاکانەوە هەواڵی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان و ڕووداوی سروشتی و تەقینەوەی مین بڵاونەبێتەوە کە دوایینیان ڕەقبوونەوەی دوو برای تەمەن ژێر هەژدە ساڵ بە ناوەکانی کاوە و فەرهاد لە ناوچەی تەتەی نێوان #مەریوان# و هەورامان بوو.
لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا (2018 و 2019) بەرپرسانی ئێران باسیان لە ڕێکخستنی سنوور کردووە و بەڵێنی جیاوازیان داوە، بەڵام جگە لە قەدەغەکردنی کۆڵبەری هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆ هەڵنەگیراوە، ئەویش بە پاساوی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات. هەر ئەوەش بیانووی بە هێزەکانی پاراستنی سنوور داوە بە توندی ڕووبەڕووی کۆڵبەران ببنەوە.
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵ، وەزیری ناوخۆی ئێران، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کۆڵبەران دەڵێ، دەوڵەت بڕیاری داوە کۆڵبەری بە تەواوەتی نەهێڵێ و لە جیاتی ئەوە 15 بازاڕ لەسەر سنوورەکان بکاتەوە.
حوسێن زوڵفەقاری، جێگری سیاسی و ئاسایشی #وەزارەتی ناوخۆ#ی ئێرانیش دەڵێت لەگەڵ گۆڕانکاری لە ڕێساکاندا ئیدی شتێک بە ناوی کۆڵبەری نەماوە، نازانم کێ ئەم وشەی کۆڵبەرییەی داهێنا کە هەم کێشەی بۆ خەڵک و هەم بۆ بەرپرسان نایەوە.
هەندێک لە بەرپرسان و دەزگاکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەران بە هۆکاری قاچاخی کاڵا لە سنوورەکان دەزانن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی، پێشتر گوتبووی مەبەستی ئه و لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ بەرەنگاربوونەوەی کۆڵبەران نییە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەدرێژایی ساڵی 2018 لانیکەم 231 کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی، له و ژمارەیە 71 کەس مردوون و 160 کەسیش بریندار بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 156 کەس واتە 67%، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 53یان کوژراون و 103شیان بریندار بوون. 42 کەس واتە 18%یان بە ڕووداوی سروشتی و 19 کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین و 14 کۆڵبەریش بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل بوونەتە قوربانی.
هەر بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، ساڵی ڕابردوو (2019)، 254 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی کە 76یان کوژراون و 178یشیان بریندار بوون. ئاماری قوربانیان بەراورد بە ساڵی 2018 زیاتر لە 10% زیادی کردووە.
ساڵی ڕابردوو 197 کۆڵبەر بەر تەقەی چەکدارانی ئێرانی کەوتوون کە 51یان کوژراون و 146یشیان بریندار بوون. هەروەها 23 کۆڵبەر بە ڕووداوی سروشتی مردوون و 20 یشیان بریندار بوون. 12 کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و 11ی دیکەش بریندار بوون. دوو کەسیش بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان مردووە.
قوربانیانی کۆڵبەر لە ساڵی 2018 بۆ 2019   

ئەوەی تێبینی دەکرێ، زۆرترین قوربانی بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان بووە. چالاکڤانان پێیانوایە تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوور لە کۆڵبەران، تەقەکردنێکی کوێرانە نییە، بەڵکو ڕاسپێردراون کۆڵبەران بکوژن.
پارێزەر حوسێن ئەحمەدی نیاز، کە لە هۆڵەندا دادەنیشێ دەڵێت: کۆڵبەری وشەیەکی داهێنراو نییە بۆ کێشەنانەوە بۆ بەرپرسانی ئێران، بەڵکوو بەرهەمی چل ساڵ هەژاری، بێکاری، جیاوازی و نایەکسانییە کە دەوڵەت سەپاندوویەتی بەسەر ناوچە کوردییەکاندا.
ئەحمەدی نیاز کە پێشتر پارێزەری چەند دۆسیەیەکی کۆڵبەران بووە، دەڵێت: دادگاکانی ئێران سیستەمێکی ئێجگار تێکچڕژاویان هەیە، لەجیاتی ئەوەی پارێزگاری لە مافی خەڵکی هەژار بکەن، لە بەرژەوەندیی حکومەت بڕیار دەدەن. هەر بۆیە هیچ له و دۆسیانەی ئه و کاری تێدا کردوون لە بەرژەوەندی کۆڵبەران یەکلایی نەبوونەتەوە.
ساڵی 2017 دەوڵەت گەڵاڵەنامەیەکی پەسەند کرد، بڕیاری دا کۆڵبەری بە تەواوەتی ڕاگرێت و لەبری ئەوە بازرگانیی (پیلەوەری) بخرێتە شوێنی. بەڵام ئەمە زۆربەی کۆڵبەران ناگرێتەوە. هەروەها باجی قورس لەسەر ئه و کاڵا و شتومەکانە دادەنێت کە هاوردە دەکرێن. هەر بۆیە کۆڵبەران لەسەر شێوازی خۆیان بەردەوام بوون.
بە گوێرەی گەڵاڵەی ڕێکخستنی ڕێچکە سنوورییەکان، کارتی کۆڵبەری کە پێشتر بە کۆڵبەران درابوو، پووچەڵ دەبێتەوە و لەبری ئەوە تا قووڵایی 20 کیلۆمەتر لەسەر سنوور، کارتی بازرگانی دەدرێ بە سەرۆک خێزانە گوندنشینەکان. بە کارتی بازرگانی هەر خێزانێک دەتوانێ مانگانە بایی 500 هەزار تمەن کاڵا هاوردە بکات.
هیوا ساڵحی کە دانیشتووی مەریوانە، دەڵێت: داهاتی مانگانەی 500 هەزار تمەن دادی خەرجیی خێزانێک نادات و دەوڵەت بە جێبەجێکردنی ئەم گەڵاڵەیە هەلومەرجی ژیانی خەڵکی سەر سنوور دژوارتر دەکات.
موحسین بیگلەری، نوێنەری شارەکانی #سەقز# و بانە لە پەرلەمانی ئێران بە (رووداو)ی گوت: بڕیارەکەی دەوڵەت، ژیان و بەرژەوەندی خەڵکانی دانیشتووی سنوور دەخاتە مەترسییەوە، بژێوی 80%ی خەڵکی ناوچەکە بەستراوەتەوە به و داهاتانەی لەڕێی سنوورەوە دەستیاندەکەوێ. بیگلەری هەروەها دەڵێت: وەک نوێنەری خەڵک چاوەڕوانی ئەوەمان لە دەوڵەت هەیە کە ئه و بەڵێنانەی پێشتر بە خەڵکی دابوون، بباتە سەر و هەرچی زووترە ئه و گەڵاڵەیە هەموار بکاتەوە.
هەر لەوبارەوە عەبدولکەریم حوسێنزادە، نوێنەری شارەکانی #نەغەدە# و #شنۆ# لە پارلەمانی ئێران و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاوەدانکردنەوە، پێیوایە سنوورەکان دەرفەتێکی باش بە ئێران دەدات بۆ گەشەسەندنی ئابووری، بە مەرجێک بە باشی کەڵکی لێ وەربگیرێت.
حسەینزادە بە (رووداو)ی گوت: کاتێک ئێران نەتوانێ ئاسایشی سنوورەکانی دابین بکا و لە ناوچە سنوورییەکان سەرمایەگوزاریی ئابووری و پیشەسازی بکات، ناتوانێ هیوای بەوە هەبێ کە دۆخی کۆڵبەران ڕێکبخات و له و دۆخە ڕزگاریان بکات.
تاوەکو ئێستا چەند جارێک نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران، دۆسیەی کۆڵبەرانیان وروژاندووە و داوایان کردووە یاسایەک لە بەرژوەندی کۆڵبەران دەربچێ، بەڵام نەیانتوانیوە کۆدەنگی بۆ بەدەستبهێنن.
دوایین پڕۆژەیاسا کە نوێنەرانی کورد پێشکەشیان کردووە، قەدەغەکردنی تەقەکردنە لە کۆڵبەران.
جەلال مەحموودزادە وەک گەڵاڵەکاری ئەم پڕۆژەیاسایە دەڵێت: ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە لە پەرلەماندا پەسەند بکرێت، تا ڕادەیەکی زۆر پێش بە کوشتنی کۆڵبەران دەگیرێت.[1]
#11-01-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,943
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 11-01-2020
挂钩项目: 2
Publication date: 11-01-2020 (4 年份的)
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 1114
统计数据类型: No specified T4 495
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 11-01-2020
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on15-01-2020
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):15-01-2020
URL
此产品已被浏览1,943
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,512
图片 106,355
书籍 19,229
相关文件 96,818
Video 1,368
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!