هەر کونج و رووداوێکی وڵات، لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📝 پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ


کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەکوردستانی نوێ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لەستافی کوردستانی نوێ دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، کوردستانی نوێ توانیویەتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگی کاری میدیایی لەکوردستان و خوێندنگەیەکی باشیش بێت بۆ پێگەیاندنی کادیرو رۆژنامەنووسان.
دەقی بروسکەکە..
بەڕێزان: سەرنووسەرو ئەندامانی خێزانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-ی ئازیز
لە بیست و نۆهەمین ساڵیادی دەرکردنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ستافە خنجیلانەکەی کوردستانی نوێ و هەموو ئەو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسانەی ڕۆژێک لەکوردستانی نوێ کاریان کردووە دەکەم، وێڕای پشتیوانی تەواوی خۆمهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991، لە زنجیرە دەستپێشخەرییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و لە هەولێرهەولێری پایتەخت، بەسەرپەرشتی بەندەو بەشداری نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی کورد توانرا یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە 12/1/1992 چاپ وبڵاوبکرێتەوە، لەوساوە تا ئەمڕۆ کوردستانی نوێ بەیانیان لەگەڵ خۆر هەڵدێ و بەخوێنەرانی شاد دەبێ.
لەوساوە تا ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسی و هەمەڕەنگ و مینبەری بیروڕا جیاوازەکان، وەکئۆرگانی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژانە چاپ و بڵاو دەبێتەوەو توانیویەتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگی کاری میدیایی لەکوردستان و خوێندنگەیەکی باشیش بێ بۆ پێگەیاندنی کادیرو ڕۆژنامەنووس و بەردەوامیشە.
بۆ ئەمڕۆ، هاوکاتی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و سەرهەڵدانی میدیای ئەلیکترۆنی و پێشکەوتنی سۆشیال میدیاو زیادبوونی هۆکارەکانیگەیاندن، هێشتاش میدیای نووسراو بایەخی خۆی ماوەو ئەرکە لەسەر ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کاربکەن بۆ گەیاندنی زیاتریهەواڵ و زانیارییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خستنەڕووی بیروڕای جیاوازی نووسەران و ڕۆشنبیران، هاوکات پێویستە کوردستانینوێ یەکەم وێستگەی ڕەخنەگرتن بێ لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کادیرانی حزب لە کوردستانی نوێی ماڵی هەمووانەوە ڕەخنەکانیانبخەنەڕوو.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ دەکەم و سڵاویش دەنێرم بۆ سەرجەمڕۆژنامەنووسە شەهیدەکانی کە لەڕێگای گەیاندنی هەق و ڕاستیدا شەهید بوونە.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵە بانی: کوردستانی نوێ ناوێکی درە وشاوە ی رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی کوردییە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە، قوباد تاڵە بانی جیگری سە رۆکی ئە نجومە نی وە زیرانی هەرێم، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی رۆژنامەنووسی و تەکنیکیی و کارگێڕیی کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز سەرنوسەری کوردستانی نوێ
بەڕێزان ستافی رۆژنامەنووسی و تەکنیکیی و کارگێڕیی کوردستانی نوێ
بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆز دەکەم.
ئەم ساڵیادە یەکێک لە گەشترین وێستگەکانی کاروانی دوورودرێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردیی پاش ڕاپەڕینە، کە بەهەوڵ و رێنمایی و سەرپەرشتی مامی گەورەمان سە رۆک مام جە لال، چاوی بەڕووناکی هەڵهێنا و لەسەردەمی بەرگریکردن و وە ستان دژی رژێمی بەعسەوە تا ئێستا وەک سەرچاوەیەکی ڕەسەنی رۆشنبیری و کانیاوێکی سپی بەبێ وەستان لەبەخشش و داهێنان بەردەوامە.
کوردستانی نوێ دیارییەکی بەنرخ و ماڵێکی دڵگیر و سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی ڕووماڵی رۆژنامەنوسییەو ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی تێکڕای خەباتی ڕزگاریخوازی کوردییە.
لەدڵەوە هیوای ئەوە ئەخوازم کوردستانی نوێ ساڵ لەدوای ساڵ، لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی بواری وەشاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەو میدیای دیجیتاڵی، پەرەی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاریی لەجۆرایەتی سەنگینی خۆی بکات بەو جۆرەی کە شایستەبێت بەپێگە مێژووییەکەی وەک ناوێکی دیاری درە وشاوە ی رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی کوردی.
جارێکیتر پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونی یەک بەیەکی ستافی ئازیزی کوردستانی نوێ دەگوشم و هەر شاد و سە ربە رز و سەرکەوتووبن.
قوباد تاڵە بانی
جیگری سە رۆکی ئە نجومە نی وە زیران
سەرۆکی پەرلەمان: کوردستانی نوێ یەکەم رۆژنامەی کوردییە لەدوای راپەڕین
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی سەرنووسەرو ستافی بەڕێوەبردن و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی بەڕێوەبردن و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ.
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەتان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
کوردستانی نوێ جگە لەوەی خاوەنی شانازیی یەکەم رۆژنامەی کوردییە لەدوای راپەڕین، هاوکات رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و لە یەکەم وێستگەی رۆژنامەگەرییان پابەندی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانن لە کوردستان وعێراقدا.
دووبارە (29)مین ساڵیادی کوردستانی نوێ-ی ئازیز پیرۆز دەکەین، بەو ئومێدەی وەک هەمێشە سەرقافڵەی تەبایی و وشەو بیری ئازادبێ.
د.رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
پیرۆزبایی د.خەسرەو گوڵ بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
لە 29 یەمین ساڵەی، دەرچوواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕین، پیرۆزبای گەرمتان لێدەکەم، ئومێد دەکەین، هەمیشە بەردەوام بن و پێشەنگی کاروانی میدیای نووسراو بن.
کوردستانی نوێ کوردستانێکی ئاوەدان بوو بۆ دونیای رۆژنامەگەری و میدیای نووسراو کە پیشەییانە کارتان کردووە سەرباری هەورازو نشێوییەکان بەڵام وەک رۆژنامەیەکی بەرپرسیار بەردەوام بوون
بۆ ئێمە مانانیش کوردستانی نوێ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەواڵ و زانیاری بووە و لەم سەکۆ گرنگەی میدیای کوردی بۆ ساڵی نوێی کارکردنیشتان چاوەڕێی نوێبوونەوە و کاری باشترتان لێدەکەین
هەرشادو سەرکەوتووبن
دکتۆر خەسرەو گوڵ
پیرۆزبایی شۆڕش ئیسماعیل بۆساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
بەڕێزان / سەرنوسەر و نوسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ ی ئەزیز
بیست و نۆ ساڵ بەر لەئێستا، ئێمە شاهێدی قۆناغێکی گرنگ و تازەی وەشانی رۆژنامەگەری کوردی بووین، ئەویش دەرچوونی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ بوو.
(کوردستانی نوێ) سەکۆی پێگەیاندنی چەندین کادیری رۆژنامەوانی بەتواناو، بۆ ئێمەو مانانیش مینبەرێکی گرنکی جۆشدانی خەباتی کوردایەتی و مەدەنی بووە، ئەمڕۆش بەفەخرەوە پیرۆزبایی یادی بیست و نۆ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەئێوەی بەڕێزو تەواوی نوسەران، ڕۆژنامەنووسان، کارمەندان، کارگێران و خوێنەرانی ئازیزی کوردستانێ نوێ دەکەم.
کوردستانی نوێ، جگە لەوەی وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی، شانازییەکی گەورەیە بۆ رۆژنامەگەری کوردی و یەکێتی، کە خاوەنی رۆژنامەیەکی خوزراو سەنگین و هاوسەنگ بووە.
دەخوازم کوردستانی نوێ وەک هەمیشە پێشەنگ بێ لە پەخش و بڵاوکردنەوەی بیری تازەو بەرنامەڕێژی بکەن بە لەبەرچاوگرتنی هەڵومەرجی گۆڕاوی ناوچەکە و ئەرکە نوێ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان.
بەدەرەفەتیشی دەزانم، لەم یادەدا سوپاسی پێزانینی خۆمتان پێڕابگەینم، لە گرنگیدانتان بەپێشمەرگەی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بیری پێشمەرگانە و خەمەکانیان، سەرباری ئەوەش تۆمارێکی باشی بیرەورییەکانی شاخ و بەئەرشیفکردنی شەهیدان و تێکۆشەران بوون.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە پێناو بەرەو پێشبردنی زیاتری کاروانی رۆژنامەگەری کوردی و پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتووەکانی گەلەکەمان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی مەکتەبی رێکخستن بۆ کوردستانی نوێ
مەکتەبی رێکخست بۆ کوردستانی نوێ: پشتیوانتان دەبین
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێیەوە، مەکتەبی رێکخستن-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کادر و کارمەندانی کوردستانی نوێی، کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بروسکەی مەکتەبی رێکخستن
بۆ یادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کادر و کارمەندانی کوردستانی نوێی ئازیز
سڵاوێکی گەرم
ئازیزانمان لە کوردستانی نوێ
بەبۆنەی یادی 29 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی ژمارە سفری کوردستانی نوێوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی ئەندامانی مەکتەب و کادر و کارمەندانی مەکتەبی رێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ یەکێکە لە دەستکەوتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە دوای راپەڕین بەیەکەمین رۆژنامەی کوردی دادەنرێت ببێتە شانازییەکی گەورە بۆ یەکێتی کە ئەم رۆژنامە ئازیزە بووە جێگەی متمانەی تەواوی خوێنەران، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە میدیای کوردی بکات لە بواری کاری رۆژنامەگەریدا، کە رۆژنامەیەکی راستگۆ ناسراوە و دیارە دەرچوونی ئەم رۆژنامە لە سەرەتاوە بەهەوڵی زۆری سەرۆک مام جەلالمام جەلال بووە کە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە دەرچوونیدا، بۆیە بە دیاری مام دادەنرێت بۆیە ئێمە وەک مەکتەبی رێکخستن دەستخۆشی لە تەواوی کادر و کارمەندە ئازیزەکانی دەکەین کە پێشمەرگە ئاسا شەونخونی دەکەن بۆ دەرچوونی ئەم رۆژنامە و توانیویانە بەردەوام بن.
بەڵێنی پشتیوانی تەواو دەدەین لە پێناو بەردەوامیدان تا بتوانن مەڵۆیەکی تر بخاتە سەر خەرمانی رۆژنامەگەری کوردی و ببێتە سەروەرەییەکی تری یەکێتی نیشمانیی کوردستان، جارێکی تر پیرۆزبێت یادی 29 ساڵەی ئم رۆژنامە ئازیزە.
مەکتەبی رێکخستن
خاتوو گەلاوێژ: کوردستانی نوێ جێی سەروەرییە
ئەمڕۆ (28) ساڵ بەسەر دەرچواندنی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ دا تێدەپەڕێت و کاروانی سەوزی ئەم رۆژنامەیە لەسەردەستی خەمخۆرانی وشەی کوردی و قوتابیانی مامۆستای پایەبەرز میقداد مەدحەت بەدرخان هەروا درێژەی هەیە و رێگایەکی پڕ لە کاروانچیە.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم رۆژنامەی دوای راپەڕینی بەشکۆی خەڵکی کوردستان، وا بەرەو 29 ساڵەی تەمەنی دەڕوات، خەباتی بێوچانی چەکی قەڵەم و گوللەی وشە و هەشت هەزار ژمارەی پڕ لە سەروەریی، شانازییەکی دیکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە ئەمەیان لەبواری رۆژنامەگەری و سەنگەری بەرگریکردن لە زمان و رۆشنبیریی و کەلتوور و کایە کۆمەڵایەتی و رووناکبیرییەکانی تردا تۆماری کردووە.
لەم بۆنە مەزنەدا، سڵاو لە کوڕ و کچە ئێشکگرەکانی ئەم لاپەڕە سەوز و رەنگاوڕەنگانەی ئەم رۆژنامەیە کە لەپێناو کوردستانێکی نوێدا شەو و رۆژیان داوەتە دەم یەک و پاسەوانی چاوکراوەی پاراستنی وشەی رەسەن و دابونەریتی جوان و دەنگی بڵندی کوردایەتین.
سڵاو بۆ یەکبەیەکی هەموو ئەوانەی دێڕێکیان لەم رۆژنامەیەدا نووسیوە، دەستی پڕ داهێنانتان دەگوشم و چاوتان ماچ دەکەم.
ئومێدەوارم ئەم بۆنەیە بکەنە خاڵی وەرچەرخان لە خەباتی رۆژنامەوانیی کوردیدا وەک چۆن شانی بە شکۆتان خستووەتە ژێر باری ئەرکێکی بە شکۆوە، هەر ئاوا و باشتریش درێژە بە کارەکانتان بدەن لەپێناو زمانی شیرینی دایکدا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم کوڕ و کچە بە ئاگا و هۆشیارە قەڵەمبەدەستەکانی کوردستانی نوێ.
خاتوو گەلاوێژ
عومەر فەتاح بۆ کوردستانی نوێ: بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان باشتر خۆتان سازبدەن
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی: سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەکە کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز: سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم، سڵاویش ئەنێرم بۆ ئەو هەڤاڵانەی لە قۆناغە جیاجیاکاندا، ماندووبوون و ڕۆڵیان هەبووە لە بەردەوام بوونیدا.
ئەم بۆنەیە بەتەنها بۆ یەکێتی سەروەری نییە، بەڵکو ڕۆژێکی پیرۆزیشە بۆ مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی، کە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەیە لەمێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی دا.
ئومێدەوارم بۆ داهاتوو، باشتر خۆتان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان سازبدەن، خۆتان بگونجێنن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمەدا.
دووبارە پیرۆزە و سەرکەوتووبن.
عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
شاناز برایم ئەحمەد: کوردستانی نوێ دیاری مامی گەورەیە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەو رۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی داگیرساندنی بیست و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستکەوتی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ
دەقی پەیامەکە..
بەبۆنەی داگیرساندنی بیست و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستکەوتی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە شیرینە لە سەرنووسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەو رۆژنامە خۆشەویستە دەکەم و هیوای ئەوە دەخوازم بەردەوام بن لەسەر ئەو کاروانە گەورەیەی خەباتی میدیایی کە بێگومان وێڕای بەجێگەیاندنی ئەرکێکی پیشەیی، هاوشان ئەرکێکی حزبی و رێکخراوەیی و جێبەجێکردنی فەرمایشتێکی مام جەلالی رابەریشە، کە هەمیشە هانی دەداین بایەخی زیاتر بە کوردستانی نوێ و ئەو رۆژنامە تاقانەیەی یەکێتی و کوردایەتی بدەین.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ، رۆژنامەی رۆژانەی یەکێتی و دیاری مامی گەورەیە بۆ خوێنەرانی کوردستان، هەربۆیەش هەمیشە وەک مینبەرێکی گشتی دەرگای بۆ تەواوی نووسەرو رۆژنامەنووسانی کوردستان و قەڵەمە ئازاو ئازادەکانیش لەسەر پشت بووە، هەروەک لەو کاروانە بۆتە قوتابخانەیەکیش بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی بوێرو ئازاو چاونەترس، هەربۆیە جێی خۆیەتی و مافی خۆشتانە شانازیی بەو دەستکەوتە گەورەیەوە بکەن، چونکە ئێوە هەڵگری مەشخەڵی سەرەتایی میدیای رۆژانەی کاغەزی بوون و یەکەمین وێستگەی رۆژنامەی نووسراوی رۆژانەی کوردیش بوون، کە ئەو کاروانە ئامێزی بۆ سەدان رۆژنامەنووس کردۆتەوە.
یادی بیست و نۆ ساڵەی کوردستانی نوێ کە هاوکاتە لەگەڵ رێکخستنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و کارگێڕی و سیاسی و راگەیاندن و دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەگرنگی ئەزانم سەرکردایەتی داهاتوو بایەخی زیاتر بە راگەیاندنی یەکێتی و لەناویشیدا کوردستانی نوێ بدات، خۆشم لەو کاروانی پێشخستن و بایەخدانە وەک هەڤاڵ و پەیامنێری کوردستانی نوێ خزمەت بەو پرۆسەیە دەکەم و نایەڵین ئەو بەخشش و دیارییەی مام جەلال لە گەشەکردن و پێشکەوتن بوەستێت.
جارێکی تریش پیرۆزباییتان لێدەکەم
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی بۆ کوردستانی: هاوکار و پشتیوانتان دەبم
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، بافڵ تاڵەبانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەکە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
کوردستانی نوێ رۆژنامەی دایک میدیایەکی نوسراوی بەرپرسیارو سەنگین بووە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە بە ڕەچاوکردنی بابەتی بوون و ئیتیک و راستگۆیی
‎لە 29 هەمین ساڵەی دەرچوواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕین، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکەم ئومێد دەکەین هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتردابن.
‎بۆ ساڵی نوێی کارکردنیشتان هاوکارو پشتیوانتان دەبم و چاوەڕوانی زیاتر لە کوردستانی نوێ دەکەین کە وەک هەمیشە سەکۆی بە یەک گەیاندنی راو رای جیاواز، رەخنە لە خۆگرتن و قەڵەمە جیاوازەکان بێت
براتان
بافڵ تاڵەبانی
لاهور شێخ جەنگی: کوردستانی نوێ سەنگینانە خزمەتی رۆژنامەگەری کردووە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە، لاهور شێخ جەنگی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین وستاف وکارمەندانی رۆژنامەکە دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین وستاف وکارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی بیست ونۆهەمین ساڵەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەک بەیەک تان دەکەم ودەستی ماندوبونتان دەگوشم. کوردستانی نوێ فێرگەیەکی گەورە بوو بۆپێگەیاندنی زۆرێک لەڕۆژنامەنوسان ونوسەران، وسەرەتاکانی ڕەخنە وڕەخنەلەخۆگرتنی بەدونیایی ڕۆژنامەوانی کوردییدا بڵاوکردەوە.
کوردستانی نوێ لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 لەهەلومەرجێکی هەستیاردا بوە مینبەرێکی سیاسی و ڕۆشنبیری وهەموان لەچاوەڕوانی پرس وڕاڤەکانی کوردستانی نوێ دابوون. کوردستانی نوێ بەشێوەیەکی سەنگین خزمەتی بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی کردوە، خوالێخۆشبو سەرۆک مام جەلال دەیوت لەکوردستانی نوێ ئازادانە ڕەخنەبگرن بۆئەوەی هەموان هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن.
ئەمڕۆش لەدونیای سۆشیال میدیادا، کوردستانی نوێ بەردەوام برەو بەخۆی دەدات وسەرکەوتوانەدەیەوێت بەردەوام بێت لەپاراستنی قورسایی ڕۆژنامەی کاغەزدا.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم ودەخوازم بەردەوام بن لەسەرکەوتن وخزمەت کردنی میدیای کوردی.
هەر شاد بن
لاهور شێخ جەنگی
زوبێر عوسمان: کوردستانی نوێ قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوی، زوبێر عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاڕاستەی سەر نووسەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی کوردستانی نوێ کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان / سەرنوسەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادر و میدیاکارانی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە.
رۆژنامەی کوردستانی نوێش لە پاش راپەڕین و لە 12-1-1992بەهەوڵ و کۆششی هەڤاڵی بەڕێز (مام جەلال) و سەرکردایەتی یەکێتی دەرکرا کەلە باسی رۆژنامەکەدا دەڵێت:” بۆ کوردستانێکی نوێیە و لەهەمووانەو هی هەمووانەو بۆ هەمووانە”، کوردستانی نوێ هەمیشە سیاسەتی چەپکه گوڵەکەی پەیڕەو کردووە و هەستی بە لێپرسراوێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و پیشەیی خۆی کردوە و لە کاروانی رۆژنامەوانی کوردیدا بەردەوامە و خزمەتێکی مەزنی بەو بوارە گەیاندوە.
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە و لەماوەی 29 ساڵی تەمەنیدا خەرمانێکی پر بەرهەمی لە بواری رۆژنامەوانی کوردیدا فەراهەم کردوە و قوتابخانەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنوسان ومیدیاکاران.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم...
زوبێر عوسمان
ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی/ سەرکردایەتی
د. جوان ئیحسان بۆ کوردستانی نوێ: ئایندەتان پڕ دەستکەوتبێت
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ-وە، د. جوان ئیحسان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەوڕۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی بیست ونۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ وەپیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەوڕۆژنامە پڕلەبایەخ و گرنگەدەکەم، کەسەرەڕای بڵاوکردنەوەی فکری ڕۆشنبیری و بەئاگاهێنانەوەی خوێنەرانی کوردلەڕوداووپێشهاتەکان لەبواری حزبی وڕێکخراوەیی دا لەسەر ڕێبازی مامی گەورەمان هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی ولەخۆبووردوییەوە بەردەوام بوون و رۆژنامەکەتان بووەبەیەکێک لەسەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هیوادارم لەگەشەکردن وپێشکەوتن بەردەوام بن ورێگاتان ڕۆشن و ئایندەتان پڕدەستکەوت وبەرهەمی زیاتربێت.
دکتۆرە جوان ئیحسان فوزی
ئازاد محەمەد ئەمین: کوردستانی نوێ بەنرخترین دیاری مام بوو
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ-وە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیسلێمانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین و رۆژنامەنوسان و دەستەی کارگێڕیی ئەو رۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین و رۆژنامەنوسان و دەستەی کارگێڕیی کوردستانی نوێ
لە یادی بیست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-دا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم رۆژنامەی دوای راپەڕین، جوانترین و بەنرخترین دیاری مام جەلال بوو بۆ کۆمەڵگەی کوردی و بایەخدان بە رەوتی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان.
29 ساڵە ئێوە وێستگەی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و ناوەندی رۆشنکردنی بیر و هزری کۆمەڵگەن و سەنتەری پێگەیاندنی چەندان رۆژنامەنووسن.
بەهیواین رۆژنامەی کوردستانی نوێ، پێبەپێ لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنیکی میدیا و تەکنەلۆژیا، گەشە بکات و شوێندەستی بەردەوام و دیاربێت و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
هەرشاد و سەربەرز بن
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
12-01-202012-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-01-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 12 2020 8:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 12 2020 8:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 12 2020 8:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 128 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️کوردستانی نوێ
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: کوردستانی نوێ ناوێکی گەشی ناو میدیای کوردییە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-01-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,061 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574