پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لەکوردستانی نوێ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پیرۆزبایی لەستافی کوردستانی نوێ دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، کوردستانی نوێ توانیویەتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگی کاری میدیایی لەکوردستان و خوێندنگەیەکی باشیش بێت بۆ پێگەیاندنی کادیرو ڕۆژنامەنووسان.
دەقی بروسکەکە..
بەڕێزان: سەرنووسەرو ئەندامانی خێزانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-ی ئازیز
لە بیست و نۆهەمین ساڵیادی دەرکردنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ستافە خنجیلانەکەی کوردستانی نوێ و هەموو ئەو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسانەی ڕۆژێک لەکوردستانی نوێ کاریان کردووە دەکەم، وێڕای پشتیوانی تەواوی خۆمهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991، لە زنجیرە دەستپێشخەرییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و لە #هەولێر#ی پایتەخت، بەسەرپەرشتی بەندەو بەشداری نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی کورد توانرا یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە 12/1/1992 چاپ وبڵاوبکرێتەوە، لەوساوە تا ئەمڕۆ کوردستانی نوێ بەیانیان لەگەڵ خۆر هەڵدێ و بەخوێنەرانی شاد دەبێ.
لەوساوە تا ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسی و هەمەڕەنگ و مینبەری بیروڕا جیاوازەکان، وەکئۆرگانی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژانە چاپ و بڵاو دەبێتەوەو توانیویەتی ببێتە وێستگەیەکی گرنگی کاری میدیایی لەکوردستان و خوێندنگەیەکی باشیش بێ بۆ پێگەیاندنی کادیرو ڕۆژنامەنووس و بەردەوامیشە.
بۆ ئەمڕۆ، هاوکاتی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و سەرهەڵدانی میدیای ئەلیکترۆنی و پێشکەوتنی سۆشیال میدیاو زیادبوونی هۆکارەکانیگەیاندن، هێشتاش میدیای نووسراو بایەخی خۆی ماوەو ئەرکە لەسەر ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کاربکەن بۆ گەیاندنی زیاتریهەواڵ و زانیارییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خستنەڕووی بیروڕای جیاوازی نووسەران و ڕۆشنبیران، هاوکات پێویستە کوردستانینوێ یەکەم وێستگەی ڕەخنەگرتن بێ لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کادیرانی حزب لە کوردستانی نوێی ماڵی هەمووانەوە ڕەخنەکانیانبخەنەڕوو.
جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ دەکەم و سڵاویش دەنێرم بۆ سەرجەمڕۆژنامەنووسە شەهیدەکانی کە لەڕێگای گەیاندنی هەق و ڕاستیدا شەهید بوونە.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵە بانی: کوردستانی نوێ ناوێکی درە وشاوە ی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسی کوردییە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێوە، قوباد تاڵە بانی جیگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیرانی هەرێم، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ڕۆژنامەنووسی و تەکنیکیی و کارگێڕیی کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز سەرنوسەری کوردستانی نوێ
بەڕێزان ستافی ڕۆژنامەنووسی و تەکنیکیی و کارگێڕیی کوردستانی نوێ
بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆز دەکەم.
ئەم ساڵیادە یەکێک لە گەشترین وێستگەکانی کاروانی دوورودرێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردیی پاش ڕاپەڕینە، کە بەهەوڵ و ڕێنمایی و سەرپەرشتی مامی گەورەمان سە ڕۆک مام جە لال، چاوی بەڕووناکی هەڵهێنا و لەسەردەمی بەرگریکردن و وە ستان دژی ڕژێمی بەعسەوە تا ئێستا وەک سەرچاوەیەکی ڕەسەنی ڕۆشنبیری و کانیاوێکی سپی بەبێ وەستان لەبەخشش و داهێنان بەردەوامە.
کوردستانی نوێ دیارییەکی بەنرخ و ماڵێکی دڵگیر و سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی ڕووماڵی ڕۆژنامەنوسییەو ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی تێکڕای خەباتی ڕزگاریخوازی کوردییە.
لەدڵەوە هیوای ئەوە ئەخوازم کوردستانی نوێ ساڵ لەدوای ساڵ، لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی بواری وەشاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەو میدیای دیجیتاڵی، پەرەی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاریی لەجۆرایەتی سەنگینی خۆی بکات بەو جۆرەی کە شایستەبێت بەپێگە مێژووییەکەی وەک ناوێکی دیاری درە وشاوە ی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسی کوردی.
جارێکیتر پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونی یەک بەیەکی ستافی ئازیزی کوردستانی نوێ دەگوشم و هەر شاد و سە ڕبە ڕز و سەرکەوتووبن.
قوباد تاڵە بانی
جیگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
سەرۆکی پەرلەمان: کوردستانی نوێ یەکەم ڕۆژنامەی کوردییە لەدوای ڕاپەڕین
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی سەرنووسەرو ستافی بەڕێوەبردن و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی بەڕێوەبردن و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەتان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
کوردستانی نوێ جگە لەوەی خاوەنی شانازیی یەکەم ڕۆژنامەی کوردییە لەدوای ڕاپەڕین، هاوکات ڕۆڵی گرنگیان هەیە بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و لە یەکەم وێستگەی ڕۆژنامەگەرییان پابەندی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانن لە کوردستان وعێراقدا.
دووبارە (29)مین ساڵیادی کوردستانی نوێ-ی ئازیز پیرۆز دەکەین، بەو ئومێدەی وەک هەمێشە سەرقافڵەی تەبایی و وشەو بیری ئازادبێ.
د.رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
پیرۆزبایی د.خەسرەو گوڵ بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
لە 29 یەمین ساڵەی، دەرچوواندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دوای ڕاپەڕین، پیرۆزبای گەرمتان لێدەکەم، ئومێد دەکەین، هەمیشە بەردەوام بن و پێشەنگی کاروانی میدیای نووسراو بن.
کوردستانی نوێ کوردستانێکی ئاوەدان بوو بۆ دونیای ڕۆژنامەگەری و میدیای نووسراو کە پیشەییانە کارتان کردووە سەرباری هەورازو نشێوییەکان بەڵام وەک ڕۆژنامەیەکی بەرپرسیار بەردەوام بوون
بۆ ئێمە مانانیش کوردستانی نوێ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەواڵ و زانیاری بووە و لەم سەکۆ گرنگەی میدیای کوردی بۆ ساڵی نوێی کارکردنیشتان چاوەڕێی نوێبوونەوە و کاری باشترتان لێدەکەین
هەرشادو سەرکەوتووبن
دکتۆر خەسرەو گوڵ
پیرۆزبایی شۆڕش ئیسماعیل بۆساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ
بەڕێزان / سەرنوسەر و نوسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ ی ئەزیز
بیست و نۆ ساڵ بەر لەئێستا، ئێمە شاهێدی قۆناغێکی گرنگ و تازەی وەشانی ڕۆژنامەگەری کوردی بووین، ئەویش دەرچوونی ڕۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ بوو.
(کوردستانی نوێ) سەکۆی پێگەیاندنی چەندین کادیری ڕۆژنامەوانی بەتواناو، بۆ ئێمەو مانانیش مینبەرێکی گرنکی جۆشدانی خەباتی کوردایەتی و مەدەنی بووە، ئەمڕۆش بەفەخرەوە پیرۆزبایی یادی بیست و نۆ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەئێوەی بەڕێزو تەواوی نوسەران، ڕۆژنامەنووسان، کارمەندان، کارگێران و خوێنەرانی ئازیزی کوردستانێ نوێ دەکەم.
کوردستانی نوێ، جگە لەوەی وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی، شانازییەکی گەورەیە بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی و یەکێتی، کە خاوەنی ڕۆژنامەیەکی خوزراو سەنگین و هاوسەنگ بووە.
دەخوازم کوردستانی نوێ وەک هەمیشە پێشەنگ بێ لە پەخش و بڵاوکردنەوەی بیری تازەو بەرنامەڕێژی بکەن بە لەبەرچاوگرتنی هەڵومەرجی گۆڕاوی ناوچەکە و ئەرکە نوێ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان.
بەدەرەفەتیشی دەزانم، لەم یادەدا سوپاسی پێزانینی خۆمتان پێڕابگەینم، لە گرنگیدانتان بەپێشمەرگەی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بیری پێشمەرگانە و خەمەکانیان، سەرباری ئەوەش تۆمارێکی باشی بیرەورییەکانی شاخ و بەئەرشیفکردنی شەهیدان و تێکۆشەران بوون.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە پێناو بەرەو پێشبردنی زیاتری کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردی و پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتووەکانی گەلەکەمان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ کوردستانی نوێ
مەکتەبی ڕێکخست بۆ کوردستانی نوێ: پشتیوانتان دەبین
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێیەوە، مەکتەبی ڕێکخستن-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کادر و کارمەندانی کوردستانی نوێی، کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بروسکەی مەکتەبی ڕێکخستن
بۆ یادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کادر و کارمەندانی کوردستانی نوێی ئازیز
سڵاوێکی گەرم
ئازیزانمان لە کوردستانی نوێ
بەبۆنەی یادی 29 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی ژمارە سفری کوردستانی نوێوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی ئەندامانی مەکتەب و کادر و کارمەندانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ یەکێکە لە دەستکەوتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە دوای ڕاپەڕین بەیەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دادەنرێت ببێتە شانازییەکی گەورە بۆ یەکێتی کە ئەم ڕۆژنامە ئازیزە بووە جێگەی متمانەی تەواوی خوێنەران، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە میدیای کوردی بکات لە بواری کاری ڕۆژنامەگەریدا، کە ڕۆژنامەیەکی ڕاستگۆ ناسراوە و دیارە دەرچوونی ئەم ڕۆژنامە لە سەرەتاوە بەهەوڵی زۆری سەرۆک #مام جەلال# بووە کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە دەرچوونیدا، بۆیە بە دیاری مام دادەنرێت بۆیە ئێمە وەک مەکتەبی ڕێکخستن دەستخۆشی لە تەواوی کادر و کارمەندە ئازیزەکانی دەکەین کە پێشمەرگە ئاسا شەونخونی دەکەن بۆ دەرچوونی ئەم ڕۆژنامە و توانیویانە بەردەوام بن.
بەڵێنی پشتیوانی تەواو دەدەین لە پێناو بەردەوامیدان تا بتوانن مەڵۆیەکی تر بخاتە سەر خەرمانی ڕۆژنامەگەری کوردی و ببێتە سەروەرەییەکی تری یەکێتی نیشمانیی کوردستان، جارێکی تر پیرۆزبێت یادی 29 ساڵەی ئم ڕۆژنامە ئازیزە.
مەکتەبی ڕێکخستن
خاتوو گەلاوێژ: کوردستانی نوێ جێی سەروەرییە
ئەمڕۆ (28) ساڵ بەسەر دەرچواندنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ دا تێدەپەڕێت و کاروانی سەوزی ئەم ڕۆژنامەیە لەسەردەستی خەمخۆرانی وشەی کوردی و قوتابیانی مامۆستای پایەبەرز میقداد مەدحەت بەدرخان هەروا درێژەی هەیە و ڕێگایەکی پڕ لە کاروانچیە.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی دوای ڕاپەڕینی بەشکۆی خەڵکی کوردستان، وا بەرەو 29 ساڵەی تەمەنی دەڕوات، خەباتی بێوچانی چەکی قەڵەم و گوللەی وشە و هەشت هەزار ژمارەی پڕ لە سەروەریی، شانازییەکی دیکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە ئەمەیان لەبواری ڕۆژنامەگەری و سەنگەری بەرگریکردن لە زمان و ڕۆشنبیریی و کەلتوور و کایە کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرییەکانی تردا تۆماری کردووە.
لەم بۆنە مەزنەدا، سڵاو لە کوڕ و کچە ئێشکگرەکانی ئەم لاپەڕە سەوز و ڕەنگاوڕەنگانەی ئەم ڕۆژنامەیە کە لەپێناو کوردستانێکی نوێدا شەو و ڕۆژیان داوەتە دەم یەک و پاسەوانی چاوکراوەی پاراستنی وشەی ڕەسەن و دابونەریتی جوان و دەنگی بڵندی کوردایەتین.
سڵاو بۆ یەکبەیەکی هەموو ئەوانەی دێڕێکیان لەم ڕۆژنامەیەدا نووسیوە، دەستی پڕ داهێنانتان دەگوشم و چاوتان ماچ دەکەم.
ئومێدەوارم ئەم بۆنەیە بکەنە خاڵی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانیی کوردیدا وەک چۆن شانی بە شکۆتان خستووەتە ژێر باری ئەرکێکی بە شکۆوە، هەر ئاوا و باشتریش درێژە بە کارەکانتان بدەن لەپێناو زمانی شیرینی دایکدا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم کوڕ و کچە بە ئاگا و هۆشیارە قەڵەمبەدەستەکانی کوردستانی نوێ.
خاتوو گەلاوێژ
عومەر فەتاح بۆ کوردستانی نوێ: بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان باشتر خۆتان سازبدەن
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی: سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەکە کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز: سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم، سڵاویش ئەنێرم بۆ ئەو هەڤاڵانەی لە قۆناغە جیاجیاکاندا، ماندووبوون و ڕۆڵیان هەبووە لە بەردەوام بوونیدا.
ئەم بۆنەیە بەتەنها بۆ یەکێتی سەروەری نییە، بەڵکو ڕۆژێکی پیرۆزیشە بۆ مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی، کە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەیە لەمێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی دا.
ئومێدەوارم بۆ داهاتوو، باشتر خۆتان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان سازبدەن، خۆتان بگونجێنن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمەدا.
دووبارە پیرۆزە و سەرکەوتووبن.
عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
شاناز برایم ئەحمەد: کوردستانی نوێ دیاری مامی گەورەیە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەو ڕۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی داگیرساندنی بیست و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستکەوتی ڕۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ
دەقی پەیامەکە..
بەبۆنەی داگیرساندنی بیست و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستکەوتی ڕۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە شیرینە لە سەرنووسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەو ڕۆژنامە خۆشەویستە دەکەم و هیوای ئەوە دەخوازم بەردەوام بن لەسەر ئەو کاروانە گەورەیەی خەباتی میدیایی کە بێگومان وێڕای بەجێگەیاندنی ئەرکێکی پیشەیی، هاوشان ئەرکێکی حزبی و ڕێکخراوەیی و جێبەجێکردنی فەرمایشتێکی مام جەلالی ڕابەریشە، کە هەمیشە هانی دەداین بایەخی زیاتر بە کوردستانی نوێ و ئەو ڕۆژنامە تاقانەیەی یەکێتی و کوردایەتی بدەین.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی ڕۆژانەی یەکێتی و دیاری مامی گەورەیە بۆ خوێنەرانی کوردستان، هەربۆیەش هەمیشە وەک مینبەرێکی گشتی دەرگای بۆ تەواوی نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و قەڵەمە ئازاو ئازادەکانیش لەسەر پشت بووە، هەروەک لەو کاروانە بۆتە قوتابخانەیەکیش بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی بوێرو ئازاو چاونەترس، هەربۆیە جێی خۆیەتی و مافی خۆشتانە شانازیی بەو دەستکەوتە گەورەیەوە بکەن، چونکە ئێوە هەڵگری مەشخەڵی سەرەتایی میدیای ڕۆژانەی کاغەزی بوون و یەکەمین وێستگەی ڕۆژنامەی نووسراوی ڕۆژانەی کوردیش بوون، کە ئەو کاروانە ئامێزی بۆ سەدان ڕۆژنامەنووس کردۆتەوە.
یادی بیست و نۆ ساڵەی کوردستانی نوێ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕێکخستنەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی و کارگێڕی و سیاسی و ڕاگەیاندن و دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەگرنگی ئەزانم سەرکردایەتی داهاتوو بایەخی زیاتر بە ڕاگەیاندنی یەکێتی و لەناویشیدا کوردستانی نوێ بدات، خۆشم لەو کاروانی پێشخستن و بایەخدانە وەک هەڤاڵ و پەیامنێری کوردستانی نوێ خزمەت بەو پرۆسەیە دەکەم و نایەڵین ئەو بەخشش و دیارییەی مام جەلال لە گەشەکردن و پێشکەوتن بوەستێت.
جارێکی تریش پیرۆزباییتان لێدەکەم
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
#بافڵ تاڵەبانی# بۆ کوردستانی: هاوکار و پشتیوانتان دەبم
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، بافڵ تاڵەبانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
کوردستانی نوێ ڕۆژنامەی دایک میدیایەکی نوسراوی بەرپرسیارو سەنگین بووە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە بە ڕەچاوکردنی بابەتی بوون و ئیتیک و ڕاستگۆیی
‎لە 29 هەمین ساڵەی دەرچوواندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دوای ڕاپەڕین، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان سەرنووسەرو ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکەم ئومێد دەکەین هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتردابن.
‎بۆ ساڵی نوێی کارکردنیشتان هاوکارو پشتیوانتان دەبم و چاوەڕوانی زیاتر لە کوردستانی نوێ دەکەین کە وەک هەمیشە سەکۆی بە یەک گەیاندنی ڕاو ڕای جیاواز، ڕەخنە لە خۆگرتن و قەڵەمە جیاوازەکان بێت
براتان
بافڵ تاڵەبانی
لاهور شێخ جەنگی: کوردستانی نوێ سەنگینانە خزمەتی ڕۆژنامەگەری کردووە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێوە، لاهور شێخ جەنگی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین وستاف وکارمەندانی ڕۆژنامەکە دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین وستاف وکارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی بیست ونۆهەمین ساڵەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەک بەیەک تان دەکەم ودەستی ماندوبونتان دەگوشم. کوردستانی نوێ فێرگەیەکی گەورە بوو بۆپێگەیاندنی زۆرێک لەڕۆژنامەنوسان ونوسەران، وسەرەتاکانی ڕەخنە وڕەخنەلەخۆگرتنی بەدونیایی ڕۆژنامەوانی کوردییدا بڵاوکردەوە.
کوردستانی نوێ لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 لەهەلومەرجێکی هەستیاردا بوە مینبەرێکی سیاسی و ڕۆشنبیری وهەموان لەچاوەڕوانی پرس وڕاڤەکانی کوردستانی نوێ دابوون. کوردستانی نوێ بەشێوەیەکی سەنگین خزمەتی بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی کردوە، خوالێخۆشبو سەرۆک مام جەلال دەیوت لەکوردستانی نوێ ئازادانە ڕەخنەبگرن بۆئەوەی هەموان هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن.
ئەمڕۆش لەدونیای سۆشیال میدیادا، کوردستانی نوێ بەردەوام برەو بەخۆی دەدات وسەرکەوتوانەدەیەوێت بەردەوام بێت لەپاراستنی قورسایی ڕۆژنامەی کاغەزدا.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم ودەخوازم بەردەوام بن لەسەرکەوتن وخزمەت کردنی میدیای کوردی.
هەر شاد بن
لاهور شێخ جەنگی
زوبێر عوسمان: کوردستانی نوێ قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوی، زوبێر عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاڕاستەی سەر نووسەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی کوردستانی نوێ کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان / سەرنوسەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادر و میدیاکارانی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە ڕاگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی ڕاگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە.
رۆژنامەی کوردستانی نوێش لە پاش ڕاپەڕین و لە 12-1-1992بەهەوڵ و کۆششی هەڤاڵی بەڕێز (مام جەلال) و سەرکردایەتی یەکێتی دەرکرا کەلە باسی ڕۆژنامەکەدا دەڵێت:” بۆ کوردستانێکی نوێیە و لەهەمووانەو هی هەمووانەو بۆ هەمووانە”، کوردستانی نوێ هەمیشە سیاسەتی چەپکه گوڵەکەی پەیڕەو کردووە و هەستی بە لێپرسراوێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و پیشەیی خۆی کردوە و لە کاروانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا بەردەوامە و خزمەتێکی مەزنی بەو بوارە گەیاندوە.
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانە و لەماوەی 29 ساڵی تەمەنیدا خەرمانێکی پر بەرهەمی لە بواری ڕۆژنامەوانی کوردیدا فەراهەم کردوە و قوتابخانەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنوسان ومیدیاکاران.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم...
زوبێر عوسمان
ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی/ سەرکردایەتی
د. جوان ئیحسان بۆ کوردستانی نوێ: ئایندەتان پڕ دەستکەوتبێت
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ-وە، د. جوان ئیحسان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەوڕۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی بیست ونۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ وەپیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاکارانی ئەوڕۆژنامە پڕلەبایەخ و گرنگەدەکەم، کەسەرەڕای بڵاوکردنەوەی فکری ڕۆشنبیری و بەئاگاهێنانەوەی خوێنەرانی کوردلەڕوداووپێشهاتەکان لەبواری حزبی وڕێکخراوەیی دا لەسەر ڕێبازی مامی گەورەمان هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی ولەخۆبووردوییەوە بەردەوام بوون و ڕۆژنامەکەتان بووەبەیەکێک لەسەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هیوادارم لەگەشەکردن وپێشکەوتن بەردەوام بن ورێگاتان ڕۆشن و ئایندەتان پڕدەستکەوت وبەرهەمی زیاتربێت.
دکتۆرە جوان ئیحسان فوزی
ئازاد محەمەد ئەمین: کوردستانی نوێ بەنرخترین دیاری مام بوو
بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێ-وە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین و ڕۆژنامەنوسان و دەستەی کارگێڕیی ئەو ڕۆژنامەیە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سەرنوسەر و سکرتاریەتی نوسین و ڕۆژنامەنوسان و دەستەی کارگێڕیی کوردستانی نوێ
لە یادی بیست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-دا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی دوای ڕاپەڕین، جوانترین و بەنرخترین دیاری مام جەلال بوو بۆ کۆمەڵگەی کوردی و بایەخدان بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی و ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان.
29 ساڵە ئێوە وێستگەی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و ناوەندی ڕۆشنکردنی بیر و هزری کۆمەڵگەن و سەنتەری پێگەیاندنی چەندان ڕۆژنامەنووسن.
بەهیواین ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پێبەپێ لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنیکی میدیا و تەکنەلۆژیا، گەشە بکات و شوێندەستی بەردەوام و دیاربێت و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
هەرشاد و سەربەرز بن
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
#12-01-2020#
ئەم بابەتە 3,143 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 12-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,143 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.14 چرکە!