محەمەد عەبدولسەمەدیی (محمد عبدالصمدی) ، لە دایکبووی ساڵی 1936 لە شاری #سنە#. ژەنیاری کلارینێت و ئاهەنگسازی گۆرانی کوردیی و فارسیی. ئەو دوای خوێندنی قوتابخانە، چووە بەشی مۆسیقای سەربازییەوە، لە دوای چەند ساڵ محەمەد عەبدولسەمەدیی بووە پسپۆڕی سازی کلارینێت و لە ساڵی 1956 لەلایەن حەسەن کامکاروە مانگی بە پەنجا تمەن لە ڕادیۆ سنە دامەزرا. ئەو ساڵانەی کە لە سنە بوو، وەک شاگردو قوتابی لە خزمەتی حەسەن یوسف زمانیدا زیاتر فێری سازەکەی خۆی بوو. ساڵی 1958 هاتە ڕادیۆ #کرماشان# و وەک ژەنیار و ڕێبەری ئۆرکێستر و سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆسیقا دەستی بە کار کرد. ساڵی 1969 لە دوای 10 ساڵ خزمەت لە کرماشان، هاتە تاران و لە ئۆرکێستری کوردی ڕادیۆ تاران لە لای فرهاد فخرالدینی دامەزرا. محەمەد عەبدولسەمەدی وەکو ژەنیارو ئاهەنگساز، هاوکارییەکی نزیکی لەگەڵ حەسەن زیرەک و مەزهەری خالەقی و هونەرمەندانی ئەو کاتەی کوردستان و ئێراندا هەبووە. دەنگی سازی کلارینێت قەرەنەی محەمەد عەبدولسەمەدیی، لە زۆربەی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و خالەقییدا بەر گوێ دەکەوێ. ئەو لە دوای سلیمی تبار بووە سەرۆکی ڕادیۆ کرماشان. محەمەد عەبدولسەمەدی تا ئێستاش لە ژیاندایەو لە تاران دەژی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 261 جار هاتیە دیتن