دژەتیرۆری کوردستان وەڵامێکی توندی حەسەن نەسروڵڵا دەداتەوە
وەڵامێک بۆ حەسەن نەسرۆڵڵا کە بێ ئەدەبانە باسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکات
ئەمڕۆ يەکشەممە، حەسەن نەسرۆڵڵای ئەمينداری گشتیی ميليشيای حيزبوڵڵای لوبنانی لە وتەيەکيدا بەبۆنەی بەناو يادی شەهيدانی بەرگری باس لە کوژرانی قاسم سولەيمانی دەکات و لەدووتوێی باسەکەيدا زۆر بێ شەرمانە باسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکات.
ئێمە لێرەدا بە نەسروڵڵا دەڵێين: بەداخەوە کاتێکی زۆری ويست تا زانيمان به و زمانە لەنگ و شڕەت چی دەڵێيت، بەڵام دەبێ ئەوەش چاک بزانيت کە ئەگەر ويستت باسی جەنابی سەرۆک بارزرانی بکەيت، دەبێ دەستنوێژ هەڵبگريت، چونکە سەرۆک بارزانی رەمزی ميللەتێکە و جێگەی رێز و شانازی هەموو جيهانە و بۆ کەسێکی دەمشڕی وەک تۆ نەهاتووە باسی سەرۆک بارزانی بکەيت.
ئێمە لە مەرامی ئه و رق و کينەیەت دەگەين، دەزانين ئه و داخەت، داخی تێکشکان و رووڕەشبوونتانە لەگەڵ جاشەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، کاتێ هەوڵی گرتنی
هەولێرهەولێر و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستانتان دا، ئێوە دەزانن چ گورزێکتان بەرکەوت لە پردێ و سحێلا و چۆن لووتتان شکا، بێگومان لەبيرتانە کە چۆن کەڵاکە بۆگەنەکانی ميليشياکەت بۆ رەوانەی لوبنان کرايەوە!
ئێمە سوپاسی هەموو ئه و لايەنانەمان کردووە، کە لەشەڕی دژ بە
داعشداعش هاوکاری هەرێمی کوردستانيان کردووە، بەڵام ئەوەيان تۆ ناگرێتەوه، چونکه هەردەم هەڵوێستەکانی تۆ بەرامبەر بە کورد و کوردستان هيچی کەمتر نەبووە لە هەڵوێستی تيرۆريستانی داعش.
دژە تيرۆری کوردستان
13-01-202013-01-2020