قائیمقمییەتی دوکان هۆشداری دایە شوفێران و هاووڵاتیان کە رێگەکانی شاخی قەرەس...
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند رێگەیەک گرفتی هاتووچۆ درووست بووە. تیمەکانی شارەوانی لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگا و بانەکاندان.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سنووری قەزای دوکانیش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی وەک ناوچەیەکی شاخاوی بەفرێکی زۆری لێ باریوە و لە رێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماق، گرفتی هاتووچۆ درووست بووە و لایەنی پەیوەندیدار هۆشدری دەداتە شۆفێران ئەو رێگایانە بەکار نەهێنن و هاووڵاتیانیش روو لەو ناوچانە نەکەن تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەندی قەزای دوکان چوونەتە ئەو رێگایانە و لە هەوڵی پاککردنەوەیدان.
هەروەها لە رێگەی خەلەکان - رانییەش لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتووچۆ هەیە و تیمەکانی ناحییەکە بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن.
راگەیاندنی قائیمقمییەتی قەزای دوکان
13-01-202013-01-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!