راگەیەنراوی کۆتایی یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کورد...
ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری
سلێمانیسلێمانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای کۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش وەک بەتەمەنترین ئەندامی سەرکردایەتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەکە ساتێک وەستان بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ,هەروەها کۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی رابەری گەورەی گەلەکەمان جەنابی
مام جەلالمام جەلال.هەروەها کۆبوونەوەکە گفتوگۆی تێر و تەسەلی کرد لەبارەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم کە بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی راسپاردووە.لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی دا بۆ رایی کردنی کارەکانی:
1_ دانانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.
2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بن لە کاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوکاتەی پەیکەری تازەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەوە رێک دەخرێتەوە.
3_ بڕیاردرا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند کردنی پەیڕەوی ناوخۆ.
14-01-202014-01-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!