لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێک لە نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی، که هەندێک هاووڵاتی هەرێمی کوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وێرای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییان بۆ هەرێمی کوردستان.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#16-01-2020#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,180 مرة