دادوەر پشتیوان سمکۆ وتەبێژی داواکاری گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی یەکشەممە 19-01-2020 ڕایگەیاند؛
دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی 35 سکاڵای جوڵاندووە و لە 367 لیژنە و دۆسیە نوێنەری داناوە و بەدواداچونی بۆ 162 کەیس کردووە، لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەکۆی 1382 دۆسیەی دەستەی تاوانەکان و 576 دۆسیەی دەستەی نەوجەوانان و 18 دۆسیەی دەستەی تانە لە بەرژەوەندی یاسا سەرجەمیان یەکلایی کراونەتەوە.
وتیشی: لە پارێزگاکانی
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی،
دهۆکدهۆک،
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان 5168 دۆسیه ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کراون کە 1246 دۆسیە تانەی لێدراوە و 3117 یەکلایی کراونەتەوه، 2104 دۆسیە ڕەوانەی دادگای نەوجەوانان کراون کە 128 یان تانەیان لێدراوە و 1710 یەکلای کراونەتەوه، 10080 دۆسیەش ڕەوانەی دادگای کەتن کراون کە 435 یان تانەیان لێدراوە و 6455 یەکلای کراونەتەوه، 2908 کەیس ڕەوانەی دادگای بەرایی کراون کە 46 یان تانەیان لێدراوە و 1533 یەکلایی کراونەتەوه، 32710 دۆسیە ڕەوانەی دادگای لێکۆلینەوە کراون کە 1220 یان تانەیان لێدراوە و 17962 یەکلایی کراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی 982 سکاڵا لەسەر داوای مافی گشتی جوڵێندراون و لە 1451 دۆسیە و لیژنە نوێنەری فەرمانگەکانی داواکاری گشتی دانراون و بەدواداچون بۆ 3464 دۆسیە کراوە.
[1]