دادوەر پشتیوان سمکۆ وتەبێژی داواکاری گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی یەکشەممە 19-01-2020 ڕایگەیاند؛
دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی 35 سکاڵای جوڵاندووە و لە 367 لیژنە و دۆسیە نوێنەری داناوە و بەدواداچونی بۆ 162 کەیس کردووە، لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەکۆی 1382 دۆسیەی دەستەی تاوانەکان و 576 دۆسیەی دەستەی نەوجەوانان و 18 دۆسیەی دەستەی تانە لە بەرژەوەندی یاسا سەرجەمیان یەکلایی کراونەتەوە.
وتیشی: لە پارێزگاکانی #هەولێر#، #سلێمانی#، #دهۆک#، #هەڵەبجە# و ئیدارەی #گەرمیان# 5168 دۆسیه ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کراون کە 1246 دۆسیە تانەی لێدراوە و 3117 یەکلایی کراونەتەوه، 2104 دۆسیە ڕەوانەی دادگای نەوجەوانان کراون کە 128 یان تانەیان لێدراوە و 1710 یەکلای کراونەتەوه، 10080 دۆسیەش ڕەوانەی دادگای کەتن کراون کە 435 یان تانەیان لێدراوە و 6455 یەکلای کراونەتەوه، 2908 کەیس ڕەوانەی دادگای بەرایی کراون کە 46 یان تانەیان لێدراوە و 1533 یەکلایی کراونەتەوه، 32710 دۆسیە ڕەوانەی دادگای لێکۆلینەوە کراون کە 1220 یان تانەیان لێدراوە و 17962 یەکلایی کراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی 982 سکاڵا لەسەر داوای مافی گشتی جوڵێندراون و لە 1451 دۆسیە و لیژنە نوێنەری فەرمانگەکانی داواکاری گشتی دانراون و بەدواداچون بۆ 3464 دۆسیە کراوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,214 mal angesehen