هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ PUKmedia: چاوەڕوانی بەردەوامی و داهێنانتانین
بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و کادیرانی PUKmedia ی ئازیز
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی یەک بە یەکتان دەکەم، ئومێدی پێشەکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
پیوکەی میدیا، لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی ستافە ماندونەناسەکەی لە بەدواداچون و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا، پابەندبووە بەئیتیکی کاری رۆژنامەوانییەوە، بۆیە ئەو شێوازە کارکردنەتان لەبواری میدیای ئەلیکترۆنیدا جێگەی دەستخۆشی و بەرزنرخاندنە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی بەردەوامی و داهێنانی پیشەیی دیکەتان لێدەکەین.
هیوادارم پیوکەی میدیا بە بەرنامه و پلانی نوێوە پێ بنێتە ساڵێکی نوێی تەمەنییەوە و خۆتان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان ساز بدەن، تاوەکو لەپێشەنگیدا بمێننەوە.
هەر لە پێشکەوتن و سەرفرازییدا بن.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
20-01-202020-01-2020