خاتوو گەلاوێژ: PUKmedia پێشبڕکێی رووداوە هەنوکەییەکان دەکات
برایان و خوشکانم لەوێب سایتی PUKmedia
لە یادی 17 ساڵەی دامەزاندنی ماڵپەڕی PUKmedia –دا، جوانترین پیرۆزبایی لەدامەزرێنەران و بەڕیوەبەر و تەواوی کارمەندانی ئەم میدیا ئەلیکترۆنیە دەکەم کە یەکێکی ترە لەدەنگە بڵند و هەقبێژەکانی رۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی.
هیوای بەردەوامی و نوێبونەوەتان بۆ دەخوازم بەتایبەت لەم سەردەمەدا کەمیدیای ئەلیکترۆنی هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ تێپەڕاندنی جۆرەکانی تری میدیاو بۆتە ئەو تۆڕەفراوانەی پێشبڕکێَکی ڕووداوە هەنووکەییەکان دەکات.
ئومێدەوارم پیوکەیەکەمان شانبەشانی دەستەخوشکەکانی تری لە میدیای ئەلکترۆنیدا، سەرچاوەی زانیاری و گەیاندنی هەواڵەکان بێت بۆ هەموو لایەک دەخوازم لە پاڵ هەواڵ و زانیارییەکانی ڕۆژدا، بایەخێکی تایبەت بەبوارەکانی ڕوناکبیری و کەلتوری و کۆمەڵایەتی و کایەکانی تری ژیانی کۆمەڵی کوردەواری بدەن کەشایەنی گرنگیپێدانی زیاترە.
وەک هەمیشە سەرکەوتووبن و دووبارە ئەم یادە جوانە جوانترو پیرۆزتربێت.
گەلاوێژ
20-01-202020-01-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!