Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📝 ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی هەدەپە | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی هەدەپە
کۆنفرانسی ژنانی هەدەپەهەدەپە لە 18 و 19ی کانونی دووهەم بە بەشداری 300 ئەندام لە ئەنکەرە بەڕێوە چوو.
دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکە، ئەنجامنامەی کۆتایی بە لێدوانێک بڵاو کرایەوە و تێیدا راگەیێنرا کە ئەو رووداوە نائاساییانەی لە ناوچەکەو و لە وڵات روودەدەن و تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسیی گەلان و بە تایبەت ژنان، کۆنفرانسەکەی گرنگتر و واتادارتر کرد.
لە لێدوانەکەدا باس لەوە کرا کە کۆنفڕانسەکە بە جۆش و خروش و بە بڕیاردانی تێکۆشان بۆ یەکدەنگی ژنان، کۆتایی پێهات.
هاوکات لەگەڵ بەبیرهێنانەوەی شۆڕشگێرانی کورد کە لە پاریس و سلۆپی کۆمەڵکوژ کران، لە ئەنجامنامەکەدا لە کەسایەتی فیگەن یوکسەک داغ، سەباحەت توندجەل و گولتان گشاناک، هەموو هەڵبژێردراوە گیراوەکان بەبیر هێنرانەوە.
لە ئەنجامنامەکەدا هەروەها تیشک خرایە سەر خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنان لە رۆژئاواوە بگرە تا چیلی و لە هندستانەوە تا ئیران و سوودان، لە دژی برسیبوون، نەداری، بێکاری، توندوتیژی، دەستدرێژی و تاڵانی ژینگەیی و باس لەوەش کرا کە، لە دژی ئەم هێرشانە، ئەوان دەڵێن، ژن بە واتای ژیان دێت و بەم شێوە بەردەوام کرا: ئێمە پارچەیەکین لە تێکۆشان و پاراستنی ژنانی ئازاد و دیمۆکراتیک و بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەش، رێگای دروستکردنی تۆڕی نێودەوڵەتی ژنان دەگرینە بەر.
ئەکادیمیاکانی ژنان و هێزی خۆپاراستن
لە ئەنجامنامەکەدا باس لەوەش کرا: ناوچەکە و وڵاتمان لە ناو گەمارویەکی شەڕانگیز دایە. کۆنفرانسەکەمان ئەوەی سەلماند کە زلهێزەکان و دیکتاتورەکانی هەرێمەکە کە بە دوای دەسەڵاتەوەن، جگە لە فشار، زوڵم، توندوتیژی، کۆمەڵکوژی، پیاوسالاری و شەڕ شتێکی دیکەیان پێشکێش بە ژنان نەکردووە. تەنها بەدیلێک کە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەویش مۆدێلی رۆژئاوایە کە چەتەگەرایی داعشداعش و هێزە ئیمپەریالەکانی هەرێمەکەیان لەناو برد و بە شۆڕشی ژنان، دەستوری ژنان، ئەنجومەنی ژنان، ئەکادیمیاکانی ژنان و هێزەکانی خۆپاراستنی ژنان، کۆمەڵگای سەردەستی پیاوانی سەراوژێر.
توندوتیژی رەگەزی و دەستدرێژی
لە ئەنجامنامەکەدا راگەیێنرا کە لە گەل توندوتیژی پیاوان لە کوردستان، بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت هێرش دەکرێتە سەر ژنان و دەشلێت:لە مێردین، چەولک و دێرسم بە هاندانی دەوڵەت، رووداوەکانی دەستدرێژی، توندوتیژی رەگەزی بەکار دەهێنرێن و ئەمەش سیاسەتی شەڕی تایبەتە. بەم سیاسەتە هەوڵ دەدەن، ژیانی ژنانی کورد بەرتەسک بکەنەوە و بە مۆدێلی قەیومەکان تۆڕی پشتیوانی ژنان لە ناوبەرن و هاوسەرۆکایەتی و مافی نوێنەرایەتیکردنمان لێ زەوت بکەن. مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی هێڵی سوورمانە کە ئەم سیستمەمان لە ناو هەموو رێکخراوەکانی پارتەکەمان جێگیر کردووە. ئێمە سوورین لەسەر ئەو پەیمانەمان کە 'پارتی ژنان' تەنانەت هەنگاوێکیش بۆ دواوە نانێت.
گۆشەگیرکردنی ئوجالان
لە بەردەوامی ئەنجامنامەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی عبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد 21 ساڵە بە بەردەوامی لە ناو گۆشەگیریدایە و وترا، لەگەڵ ئەوەی گۆشەگیرییەکە بە خۆڕاگریی مانگرتن لە خواردن بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن کۆتایی پێهێنرا، بەڵام بە پەیمانی شەڕی فاشیزم سەر لە نوێ هاتە ئاراوە.
لە ئەنجامنامەکەدا باس لەوەش کرا کە، ئەو تێکۆشانەی دژی گۆشەگیری، وەکو بەشێکی دانەبڕاوی تێکۆشانی دژی سیاسەتەکانی توندوتیژی، تاکڕەوی، نەژادپەرەستی و رەگەزپەرەستی دەبینن و تێکبردنی گۆشەگیریشیان وەکو ئامانجێک گۆتووەتە بەر.
ساڵی 2020 بۆ ژنان دەبێت بە ساڵی سەرکەوتن
لە ئەنجامنامەکەدا هەوەها وترا:ئێمە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبین، دەبین بە یەک، بە تایبەت لە تورکیا و کوردستان و بە گشتی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، ئامانجەکەمان بۆ دروستکردنی تۆڕی نێودەوڵەتی ژنان، بەردەوام دەبێت. ئێمە جارێکی دیکە سوربوونی خۆمان لەم چوارچێوەیەدا دووپات دەکەینەوە. ساڵی 2019 ساڵی خۆڕاگری بوو، 2020یش دەبێت بە ساڵی سەرکەوتن بۆمان.
چەند بڕیارێک کە لە کۆنفرانسەکەدا دران بریتین لە؛
تێکۆشانمان لە دژی دەوڵەت و تاکڕەوی پیاوان، بەرفراوانتر دەکەین.
لە دژی سیاسەتی داگیرکەری و قەیومەکان تێکۆشانی پاراستنی دەستکەوتەکان بەرفراوانتر دەبێت.
ناوەندی بیر و ئەکادیمیای سیاسەتی ژنان دروست دەکرێت.
تۆڕی پشتیوانی ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروست بکرێت.
تێکۆشانی دژی گۆشەگیری بە بڕیارەوە بەڕێوە بچێت.
راگەیاندنی کەمپین بۆ ئازادکردنی ژنانی زیندانیکرداو.
دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ژنان.
لە دژی نەداریی ژنان، پەیرەوکردنی سیاسەتێکی تایبەت و دیاریکردنی چارەسەری بۆ ئەو پرسە.
بەرفراوانکردنی تێکۆشانی پاراستنی ژینگە.
بەهێزکردنی پشتیوانیکردن لە ژنانی ئاوارە و دەربەدەر.
لە دژی تاکڕەوی پیاوان، پێوانەکانی ژنان کاریگەرتر بکرێت.
دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنان.[1]
21-01-202021-01-2020

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-01-2020
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️21-01-2020
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 21-01-2020
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն: BDP

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Benaz Jola) վրա Jan 22 2020 8:39AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jan 22 2020 9:46AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 22 2020 9:46AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 561 անգամ

📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 378,647
Նկարներ 60,604
Գրքեր 11,310
Կից փաստաթղթեր 46,228
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,684
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,093 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574