یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە ڕایانگەیاند کە ئەو چالاکییە لە 14-19ی کانوونی دووەم کراون.
یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە لەبارەی چالاکییەکانیان ئەم زانیارییانەیان بڵاو کردەوە:
لە شەهتلیکی #ئامەد# لە 16ی کانونی دووەم کاتژمێر 18:30دا هێزەکانمان بە تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکی عەقرەب و ڕانگەر. لەو چالاکییەدا دوژمن تەنگەتاو بووە، دەسترێژی گوللەی لە دەوروبەرەکە کردووە و ئۆتۆمبیلی ڕانگەر کە هەڵاتووە تووشی ڕووداو بووە.
لە 18ی کانونی دووەمدا، لەسەر ڕێگەی ئەمەکێ باگلەر یەکینەکانمان تەقەمنیان گرتە ئۆتۆمبیلی فۆرد و جۆننەجتی پۆلیسی مەدەنی. ئۆتۆمبیلەگە گورزی بەرکەوتووە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.
لە 19ی کانوونی دووەم لە یەنی شەهیری ئامەد دوکانی ژمارە 101 کە پشتگیریی ئابووری دەدایە دوژمن، سوتێندرا.
وان
لە گۆڕەپانی وێستگەی تووشپایای وان-یش، یەکینەکانمان بۆمبێکی دەستکردیان گرتە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ورال. دوژمن تەنگاو بووە و ویستویەتی لە ناوچەکە هەڵبێت، گەمارۆی گەڕەکەکەیان داوە. دوژمن هیچ ئەنجامێکی دەست نەکەتووە و لە ناوچەکە کشاوەتەوە.
ئەستەنبول
لە 14ی کانونی دووەمدا، لە گەڕەکی کورفالی کارتال 4 ئۆتۆمبیلی کەسانی نزیکی ئاکەپە و مەهەپە سوتێنران. ئۆتۆمبیلەکان تێکشکاون.
لە 14ی کانونی دووەم لە ناوچەی کاریۆلاری گازیعوسمانپاشا پیشانگایەکی تەکستێل کە پشتیوانی دارایی پێشکەشی دوژمن دەکرد سوتێندرا.[1]
#22-01-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,916 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!