📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 راپۆرتی بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردیی(میدیا)ی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راپۆرتی بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردیی(میدیا)ی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا


فایلی پەیوەندیدار 📂
بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردی میدیایانەی کوردی میدیای هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی رێکخراوی کوردیپێدیارێکخراوی کوردیپێدیا
لە دەستپێکی ساڵی نوێ و وەرزی نوێی چالاکییەکانی یانەی کوردیی میدیا لە هۆڵەندا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 25-01-202025-01-2020 کات 14:00 دووی پاشنیوەڕۆ یانەی کوردیی میدیا لە شاری دەنهاخ، بەیەکگەیشتن و دیدارێکیان لەگەڵ ستافی ڕێکخراوی کوردیپیێدیا بە ئامادەبوونی هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان سەرۆکی ڕێکخراوەکە و هاوکارانی جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد، مانوو بەرزنجیمانوو بەرزنجی و بەناز جۆڵابەناز جۆڵا لە شاری دەنهاخ، لە هۆڵی کۆمیتەی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) ڕێکخست.
سەرەتا هاوڕێ باخەوان خۆی ناساند و باسی چۆنێتی دامەزراندنی ڕێکخراوی کوردیپیێدیای کرد و بەشداری خۆیانی لە ماوەی دووانزە ساڵی ڕابردوودا کرد، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە، لە ئەرشیفکردن و تۆمارکردنی کتێب و دۆکۆمێنت و مێژووی کورد، کوردیپیێدیا لە ساڵی 2008 لە لایەن هاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە.
لە درێژەی قسەکانیدا هاوڕێ باخەوان لە داتشۆیەکدا تیشکی خستە سەر ئەوەی زانیاری چییە؟ سەرچاوەکانی چین؟ بۆچی گرنگە، چۆن بەڕێوەیدەبەین و دەیپارێزین!
هەروەها باسی ئەوەی کرد، کوردیپێدیا وشەیەکی لێکدراوە و لە کوردی و پێدیا پێکهاتووە. وشەی پێدیا، وشەی دووەمی وشەی لێکدراوی گریکیی ئەنسیکلۆپێدیایە (encyclopedia) کە بەواتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشەی کوردیپێدیاش لەوەوە داتاشراوە و دەکرێت واتای کوردناسی، کوردیناسی یان کوردزانین یاخود زانیاریی کوردی بدات. بۆ یەکەمجار وشەی کوردیپێدیا لەلایەن دامەزرێنەری کوردیپێدیاوە ئافرێندراوە.
سەرچاوەکانی کوردیپێدیا -ئەو تۆمارانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەنێو ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت دەیدۆزێتەوە و لە یەکێک لە پۆلەکانی کوردیپێدیادا چڕوپڕیدەکاتەوە و هەندێکجاریش هەوڵی گۆڕینی ڕێنووسە هەڵەکانی دەدرێت و بەشێوەیەکی دروست تۆماریدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی ناوەڕۆکی بابەتەکان بکرێت. هەر بابەتێک لە هەر ماڵپەڕێکەوە وەربگیرێت، وەک ئەمانەتێکی زانستی ناوی ماڵپەڕەکە لە لیستی سەرچاوەکەدا تۆماردەکرێت.
ئەو بابەتانەی کە میوانانی کوردیپێدیا بۆیاندەنێرن و لەڕێی فۆڕمی تۆمارکردنی بابەتێکەوە ئامادەدەکرێت. هەر بابەتێک لەلایەن هەر میوانێکەوە بەدەستیان بگات، ناوی ئەو میوانە دەبێتە سەرچاوەی ئەو بابەتە و هەر کەسێک نەیەوێت ناوی لە لیستی سەرچاوەکانی کوردیپێدیادا ببێت، ناوی تۆمار ناکرێت، بەڵام لای خۆیان پارێزراودەبێت.
- ئەو نامە تایبەتییانەی کە بەدەست کوردیپێدیا دەگەن و پەیوەستن بە ژیان و کارنامەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن وەک بابەتێک بێنە نێو کوردیپێدیاوە، تۆماردەکرێت.
- ئەو بابەتانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لە دوو توێی بڵاوکراوەکاندا ئامادەیدەکەن و چڕوپڕیدەکەنەوە و پۆلێنی دەکەن و پاشان تۆماردەکرێت.
- هەروەها ئەو دیمانانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەگەڵ کەسانێکدا ئەنجامی دەدەن، بەمەبەستی نووسینەوەی بیۆگرافیی کەسێک، شوێنێک، رێکخراوێک، بڵاوکراوەیەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە کوردستان و کورد، تۆمار دەکرێت و پەخش دەکرێت.
- تەواوی بابەتەکانی پۆلی ڕێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010 لە داتابەیسی هاوڕێنامەوە وەرگیراوە، کە کتێبێکی (هاوڕێ باخەوان)ە بە ناونیشانی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد –چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی روون – سلێمانی – 1999 بڵاوبۆتەوە.
هەر تۆمارێک بێتە نێو کوریدپێدیاوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی بە کوردستان و کوردستانییانەوە هەیە، هیچ بابەتێک لە دەرەوەی ئەو تەوەرانە تۆمار ناکرێت. لەو تێڕوانینەوە هەندێکجار ژیان و کارنامەی کەسێکی ناکورد دەبینیت، ئەو کەسە یان کوردناسە و خاوەنی باسێکە لەسەر کورد یان کوردستانییە، یاخود پەیوەندیی بەڕووداوێکی کوردستانییەوە هەیە.
کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر رێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی رێکخراوی کوردیپێدیایە.
لە کۆڕەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ئەگەر هەر زانیارییەک لەم داتابەیسەدا بۆ بەڕێزتان گونجاو نییه و ناخوازن لە ناو کوردیپێدیاببێت، ئەوا ستافی کوردیپێدیای ئاگاداربکەنەوە.
کوردیپێدیا هەر زانیاری و وێنەیەک لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەربگرێت، بۆ مەبەستێکی بازرگانی بەکاریناهێنێت و هەمیشە بەردەوامە لەسەر پاکژکردنی بابەتەکان و وەرگێڕانی ساڵە کۆچی و هەتاوییەکان بۆ ساڵی زایینی بەشێوەیەکی دروست، داواکاری لە هەڵە و کەموکورتییەکانمان ئاگادارمان بکەنەوە.
خوازیارین هەر زانیارییەک لە کوردیپێدیاوە وەربگیرێت، پێویستە ناوی سەرچاوەکەیی و ناوی کوردپێدیای لەسەر بنووسرێت. ماڵپەڕ و داتابەیسی کوردیپێدیا بە دۆت نێت - C شاڕپ و SQL بەتایبەت بۆ ڕێکخراوی کوردیپێدیا ئامادە و بەرنامەکراوە، بەردەوامیش لە باشکردن و گەشەکردندایە. ڕۆژانە لەسەر دوو سێرڤەری جوودا بەکئەپی داتا و وێنەکان دەکرێت، تاوەکو پارێزراوبن لەهەر هێرشێکی هاکەرەکان!.
ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر براوسەرەکانی ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر، فایەر فۆکس، سەفاری، ئۆپێرا و گووگڵ کرۆم بەتەواوەتی تێست کراوە و بەبێ کێشە کاردەکات.
بەهۆی هەوڵەکانی هاوکارانمان لە کوردستانەوە، کوردیپێدیا لە رۆژی 11-11-2013 بووە ڕێکخراوێکی فەڕمی و لە هەولێر لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
ئێستا کوردیپێدیا بە هەوڵی دڵسۆزانی پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردیی و بانکی زانیاریی نەتەوەیی کوردە!
هاوکارانی کوردیپێدیا:
بریتین لە: هاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجی، جوان عومەر ئەحمەد، سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد، بەناز جۆڵا، ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئەڤین ئیبراهیم فەتاح، ڕۆژهات سەعیدڕۆژهات سەعید، هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد، ڕەوەز جەلال ئەمینڕەوەز جەلال ئەمین، ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی، نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم، زریان سەرچناریزریان سەرچناری، شکۆ حەمەد شێخانی، گەلێکی تر.
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: لەسەرەتاوە هاوڕێ باخەوان بووە.
لە کۆتاییدا جوان عومەر ئەحمەد، کە یەکێکە لە ئەندامە چالاکەکانی ستافی کوردیپێدیا و لە بەریتانیاوە بە تایبەتی بۆ ئەم دیدارە هاتبوو، پاش خۆناساندن تیشکی خستە سەر کارو چالاکیەکانی خۆیی و وردەکاری ئیشکردنی لە ناو کوردیپێدیادا و کارەکانی بریتییە لە کۆکردنەوەی ئەرشیڤی نەتەوەیی و پێشخستنی زیاتری کارەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و باشترکردنی داتابانکەکەی.
خاتوو جوان ساڵی 1978 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە وڵات وەک مامۆستا لە بواری پەروەردە کاری کردووە بڕوانامەی لە پێداخۆخۆیدا لە دەرەوە بەدەستهیناوەو لە بواری گرێ ڕەفتارێکانی منداڵاندا. ئێستا ئەندامی کارای رێکخراوی کوردیپێدیایە.
لە دیدارەکەدا ئامادەبووان بەشدرییەکی ڕاستەوخۆیان لە گفتوگۆکاند کرد و پرسیاری ڕووبەڕوویان ئاڕاستەی لێپرسراوانی ڕێکخراوی رێکخراوی کوردیپێدیا کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە ئەم دیدارە دەسپێکێکی باش و سەرکەوتووی ساڵی نوێیە.
یانەی کوردی میدیا لە هۆڵندا
سەردار فەتاح ئەمینسەردار فەتاح ئەمین
26-01-202026-01-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-01-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🇳🇱 هۆڵاند

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 26 2020 11:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 27 2020 9:26AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 28 2020 11:02AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 41,191 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Jan 26 2020 11:45PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راپۆرتی بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردیی(میدیا)ی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 9
راپۆرتی بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردیی(میدیا)ی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا
2.👁️یانەی کوردی میدیا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-01-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرهەم مانو بەرزنجی
2.👁️بەناز جۆڵا
3.👁️جوان عومەر ئەحمەد
4.👁️سەردار فەتاح ئەمین
5.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,609 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574