ڕۆژی سێشەممە 28-01-2020 حەوتەمین پرۆسەی دادگایکردنی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانەی کە هاوکاری ڕژێمی بەعسیان کردووە لە بەدەستخستنی چەکی کیمیایی لە دادگای #هەڵەبجە# بەڕێوەدەچێت ئەوەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی شەشەمین دادگاییکردنەکەدا دادوەر بڕیاری دادگایکردنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.
تا ئێستا پێنج هەزار و 500 سکاڵا لەلایەن کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەوە تۆمارکراون، هاوکات لە لایەن تیمێکی پارێزەرانی نێودەوڵەتیش بەرگری لە کەسوکاری شەهیدان دەکەن و بە سەدان بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستە کە ئه و کۆمپانیاو کەسایەتیانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە هاوکاری ڕژێمی بەعسیان کردووە لە کڕین و دەستخستنی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,314 جار هاتیە دیتن