ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە چەمچەماڵ، ساڵی 2019
بەپێی ئامارەکانی دادگای باری کەسێتی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، لەساڵی 2019دا زیاتر لە هەزار و 400 کەس هاوسەرگیرییان کردووە و زیاتر لە 170 کەسیش جیابوونەتەوە.
📍 چەمچەماڵ لەساڵی 2019 بەراورد بەساڵی 2018 ئامارەکانی هاوسەرگیری زیادیکردووە و جیابوونەوەش کەمیان کردووە
رێباز نەسرەت بەڕێوەبەری ئاماری چەمچەماڵ ئەمڕۆ (28-01-2020) راگەیاند: بەپێی ئامارەکانی دادگای باری کەسێتی چەمچەماڵ لەساڵی 2019 بەراورد بەساڵی 2018 ئامارەکانی هاوسەرگیری زیادیکردووە و جیابوونەوەش کەمیان کردووە.
راشیگەیاند: لەساڵی2019دا، 1423 هاوڵاتی لە دادگای باری کەسێتی شارۆچکەی چەمچەماڵ گرێبەستی هاوسەرگرییان تۆمارکردووە، رێژەکەش بەراورد بەساڵی 2018 زیادیکردووە بەجۆرێک له و ساڵەدا تەنها 1361 کەس هاوسەرگیری کردووە.
سەبارەت بە ئامارەکانی لێکجیابوونەوەی خێزان رێباز نەسرەت رایدەگەیەنێت: لەساڵی2019دا 172 حاڵەتی جیابووەنەوە تۆمارکراوە، بەراورد بەساڵی 2018 رێژەکە کەمیکردووە چونکە لەوساڵەدا 197 حاڵەت تۆمارکراوە.
[1]
28-01-202028-01-2020