میرزا محەمەد ڕەزا کەڵهوڕ ی خۆشنووس لە دایکبووی ساڵی 1829ی زاینیی لە #کرماشان#، و لە کوردانی خێڵی کەڵهوڕ بوو. ئەو یەکێک لە ناسراوترین خۆشنووسانی خەتی
نەستعەلیق و داهێنەری شێوە و ستایلی تایبەتە، کە تا ئەمڕۆش هەر وەک وانەی خۆشنووسیی دەگوترێتەوە. میرزا ی کەڵهوور لە دەورانی قاجاردا ژیاوە و ئاسارێکی
زۆری بە خەتی خۆش- نووسیوەتەوە کە زۆربەی لە کتێبخانەی سەڵتەنەتیی ئێران دا لەبەر دەستدایە. میرزا لە ساڵی 1892 لە تاران کۆچی دوایی کردوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,642