قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی کەرەساتی یەکی شوباتەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
لە ساڵیادی کارە ساتی یە کی شوباتدا، سە ری رێز و نە وازش بۆ گیانی پاکی شە هیدان دادە نە وێنین و خۆمان بە قە رزارباری کە سوکاری ئە وان و سەرجەم شە هیدانی کوردستان دە زانین، سڵاو و پێزانینی تایبەتیش بۆ شەهیدە زیندووەکان؛ بریندارانی ئەم کارەساتە دەنێرین.
ساڵیادی 1 شوبات و سەرجەم بۆنه و وێستگەکانی قوربانیدانە کانی میللە تە کە مان، دە مانخاتە بە ردە م بە رپرسیارییە تیە ک چ وەک یەکێتی کە حیزبی شەهیدانە و چ وەک حکومەتی هەرێم کە بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی ئەوانە، بۆ ئەوەی سوورتر بین لەسەر کاری پێکەوەیی و یەکخستنی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، ئەوانەی پێشتر لە خێڵی حەمە و
شارەزوورشارەزوور و هەورامان و دواتر لە بەرگی رێکخراوی تیرۆریستی
داعشداعشدا ویستیان کۆتایی بهێنن بە کاروانی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.
ئە م یادە خەمناکه و چەندەها ساڵیادیتری له و جۆرەی خەڵکی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانمان قورستر دەکەن بۆ مامەڵەکردنی شایستە لەگەڵ بەرهەمی رەنج و قوربانیدانی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان و ئازاری برینداران و خەم و فرمێسکی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران کە ئەمەش دەبێت نەک تەنها لەساڵیادەکان بە ڵکو هەموو کات ببێتە رێگا بۆ کارو هەنگاوەکانمان.
دروود بۆ گیانی پاکی شە هیدان و رێزی بێ پایان بۆ کە سوکارە سە ربە رزە کانیان
قوباد تاڵە بانی
جێگری سە رۆکی ئە نجومە نی وە زیران
01-02-202001-02-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!