لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 03-03-2020
باکووری کوردستان
- نوسینگەی مافەکانی سەدە کە لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە: خانەوادەی هەر یەک لە بریگرتەکانمان بەڕێز
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەڕێز هایری کۆنار و بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش کە لە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراون، لە چوارچێوەی سەردانکردنی گرتووخانەی ئیمرالیدا، چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدا. ئەم هەواڵە بە رێزەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین.
[1]
باشووری کوردستان
- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیێنێت دۆخی تەندروستیی پێنج تووشبووەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی جێگیرە.
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیش بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاری راگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکرد.
[2]
- بە بڕیاری پارێزگای
هەولێرهەولێر سەرجەم ئاهەنگە تایبەتەکان لە بووک گواستنەوە و رۆژی لەدایکبوون و ئەوانی دیکە هەتا رۆژی (25-3-2020) قەدەغەکران.
[3]
- لە بانگەوازێکدا یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران داوا لە بازرگانان، خاوەن کۆمپانیا، خاوەن کارگە و کارخانەکان و خێرخوازانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات کە هاوکاربن لە دابینکردنی ئامێر و پێداویستییەکانی ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی ئێستا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دروستدەکرێت.
[2]
- تیمێکی تەندروستی ئەمەریکی چاودێری کەرەنتینە کراوەکانی
سۆرانسۆران و
رواندزرواندز دەکەن، بەهاوبەشی تیمی تەندروستی ناوچەکە رۆژانە پشکنین بۆ کەرەنتینەکراوەکان دەکەن.
[3]
- ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر ئەو کرێکارانەی رۆژهەڵاتی کوردستان داناوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، رێنماییەکانی حکومەت لەبارەی کۆرۆناوە تووندکراون و هاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ڤیزایان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ناتوانن هاتووچۆ بکەن.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوامی فەرمی رابگرێت.
[3]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
هەڵەبجەهەڵەبجە رایگەیاند، 40 هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دوو رۆژی دیکە کەرەنتینەکان جێدەهێڵن.
[2]
- لەبەردەم قەیسەری ئاڵتون لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە، پیاوێک بەسەختی ژنێکی بریندار کرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە لە بەشی فریاکەوتنی خێرا لەنەخۆشخانەی هەڵەبجە لەژێر چاودێریدایە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە مانگی شوباتدا و بە بەراورد بە مانگی پێشوو هەڵاوسان بە رێژەی 0.35 زیادیکردووە و بەراوردیش بە مانگی شوباتی ساڵای رابردوو هەڵاوسان بە رێژەی 12.37 زیادیکردووە.
[1]
-
ئەردۆغانئەردۆغان بۆ ئیدلب داوای ئاگربەست لە پوتین دەکات و پێش سەردانەکەی بۆ رووسیا هەڕەشەی سەربڕینی لە سوریا کرد، کە شێوازێکی
داعشداعشەکانە و هەزاران کەسیان بە بەرچاوی جیهانیانەوە سەر بڕی.
[1]
- روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە شەوی رابردووەوە هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی دەوروبەری کەمپی عەین عیسا و رێگەی ئێم فۆر لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزاندراون. هەروەها تورکیا گوندی سلێبی لە رۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کردووە. لەلایەکی دیکەوە، تورکیا ئاشکرای کرد، سەربازێکی دیکەیان لە ئیدلب کوژراوە.
[3]
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئیدلب خرایە خوارەوە. ئاشکراشیکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئێف-16ی ئەمەریکی بوون، بەڵام چارەنووسی فڕۆکەوانەکە نازانرێت.
[3]
- ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بۆ 77 کەس بەرزبووەوە.
[3]
- سیباستیان کۆرتز، ڕاوێژکاری نەمسا ئەو هەنگاوەی تورکیا بە کردنەوەی ڕێگای کۆچبەران وەک کارتێکی فشار و ملکەچکردن وەسف دەکات بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان