پێنج کورد لە بەریتانیا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 15 ساڵ دادگایی دە...
باکووری کوردستان
- بڕیاری گرتن بۆ
پەریخان ئاغا ئۆغلۆپەریخان ئاغا ئۆغلۆ هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەی مێردین و موسا ئالکان هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مێردین دەکرا کە لە مانگی شوباتدا لە مێردین دەستگیرکرابوون.
[4]
- لە گەڕەکی دەریشی ناوچەی ستەوری مێردین، سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا جەبار گوندوز، مستەفا کیلیچ، مەکی ئەڕئۆغلۆ، داود ئوکومەش و مەتین ئەرتەک دەستگیرکران. هەر پێنج کەسەکە بۆ قەڕەقۆلی جەندرمەی ناوچەکە گقاسترانەو ە و ئاشکرابوو بە هۆی لێپرسینەوەکانی 2014 و 2015 دەستگیرکراون.
[4]
- دوای شەش مانگ تەرمی کوبار حاجیزادە گەریلای یەژاستار کە لە لیجە شەهید بوو رادەستکرایەوە، بەڵام رێگری لە بەخاکسپاردنی تەرمەکەی کرا.
[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زۆرتری ڤایرۆسی کڕۆنا، بازاڕی پەلەوەرفرۆشانی
هەولێرهەولێر داخرا.
[1]
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە بەغدا راگەیەندراوە و هەمان ئەنجامی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستانی هەبووە. دەشڵێت، هاوشێوەی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
[5]
- بەمەبەستی خۆپاراست و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولی پانزەهەمینی پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.
[3]
- سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاندوە: ناوبازار و دوکانەکانی ناو شاری سلێمانی داناخرێن، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە گومانی ئەو تێدابکرێت کە کەسی توشبوو یا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە.
[3]
- وەک خۆپارێزیی و بۆ بەرگەگرتن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە رشاندنی دژە ڤایرۆس لە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری شاری هەولێر کرد.
[5]
- تەندروستی
کەرکوککەرکوک چاکبوونەوەی سێ حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.
[3]
- لە سنووری شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ'ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەستڕێژی گوللە لە خێزانێک کراوە و لە ئەنجامدا خەیروڵا کوێخا شەریف ئەندامی ئەنجومەنی چەمچەماڵ کوژراوە و دوو کوڕی و هاوسەرەکەشی بریندارن. تەقەکەرەکە برای کوژراوەکەیە، بەڵام هۆکاری رووداوەکە ڕوون نییە و لەلایەن پۆلیسی سنوورەکەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- هاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش، رایگەیاند، هاوکارییەکانیان بۆ
هەسەدەهەسەدە بەردەوام دەبێت و ناشیانەوێت ئاڵۆزییان لەگەڵ رووسیا بۆ دروست ببێت.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری یۆرکشایەری باشووری بەریتانیا، پێنج کورد بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر کچێکی تەمەن 15 ساڵ دادگایی دەکرێن؛ دادگای بەریتانیا دەڵێ، ئەو پێنج تۆمەتبارە کچەکەیان وەکو پارچە گۆشتێک بەکارهێناوە. ناوی تاوانبارەکان لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە بەم شێوەیە هاتوون جاسم محەممەد تەمەن 36 ساڵ، کاروان عومەر ئەحمەد تەمەن 29 ساڵ، نزار ئەنوەر تەمەن 40 ساڵ، شەنگەر ئیبراهیمی تەمەن 30 ساڵ و سەبا محەممەد کە تەمەنی دیارینەکراوە. هاوکات وێنەی سەرجەم تۆمەتبارەکانیش بڵاوکراونەتەوە.
[2]
- لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی رێنوێنی و دەرفەتە رۆژانەییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.
[4]
- کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 17 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە. راشیگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو، هەزار و 234 حاڵەت تۆمار کراون و کۆی حاڵەتەکان بۆ چوار هەزار و 747 کەس بەرزبووەتەوە و 124 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان