ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان لە بەیاننامەیەکدا داوا لە خەڵک دەکەن لە ما...
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کرێکارانی شارەداریی
سەقزسەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی پارەی ئیزافەکاری و مانگانەیان مانیان گرت. کرێکارانی یەکەی خاوێنکردنەوەی شارەداریی سەقز، سەرەڕای پێنەدانی پارەی 1 مانگ و دواکەوتنی پارەی ئیزفەکاریی حەوت مانگیان لە سەروبەندی هاتنی نەورۆز، نیگەرانن.
[7]
- رێکخراوە مەدەنییەکانی
مەریوانمەریوان بە پێکهێنانی تیمگەلێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیراوەیەک بۆ گەنبڕکردنی دەست و پل ئامادە دەکەن و لەنێو هاوڵاتییاندا بڵاوی دەکەنەوە.
[7]
- فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان کە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی
سنەسنە، دەستی دابووە مانگرتن؛ بە دانانی بارمتەی 300 میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. ئازادیی ئەو چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدایه کە هاوژینەکەی سیرووس عەباسی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدا، راگیراوە.
[7]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا، ماوەی 72 کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکاتەوە.
[2]
- قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەردوو شارەکانی
هەولێرهەولێر و
سلێمانیسلێمانی بەردەوامە، کەم و زۆر سەرپێچی هەیە و هاووڵاتیان هەر هاتوچۆدەکەن.
[2]
ئەمڕۆی سلێمانی
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی، تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە سلێمانی راگەیاند کە پیاوێکی تەمەن 46 ساڵانە.
[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون. بەمەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 34 کەس بەرزبووەوە.
[3]
- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند هەر هاووڵاتییەک لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە و پشکنین نەکات رادەستی دادگا دەکرێت.
[4]
- بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی
باشماخباشماخ ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری راگرتنی جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ نەدراوە.
[3]
- سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری بۆ ئەوەی گەشتیارەکانیان کەرەنتێنە نەکرێن، هەوڵدەدەن بمانخەڵەتێنن و بە دوو پاسپۆرت و بە ترانزێت گەشتیارەکانیان دەهێننە هەرێمی کوردستان.
[3]
- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنورەکە و هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین، توانرا لەماوەی 5 رۆژدا ئامێری PCR کەتایبەتە بە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سنورەکە دابینبکرێت.
[4]
- هەر چەندە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بازاڕی زێڕ لە شاری
دهۆکدهۆک سستبووە و کاریگەری کردووەتە سەر کڕین و فرۆشتنی زێڕ. بەگوتەی بەشێک لە زێڕینگرانی پارێزگای دهۆک، ئەمساڵ خراپترین ساڵبووە بۆ بازاڕی زێڕ و خەڵک کڕین و فرۆشتنی راگرتووە.
[5]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بلێ دەنگۆی توشبوونی چوار هاونیشتمانیی شارۆچکەی
مێرگەسۆرمێرگەسۆر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رەت دەکاتەوە و دەڵێت، لە دەڤەری بارزان هیچ تووشبوویەک بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.
[3]
- دوای هەر یەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و هەلەبجە، لە شاری کەرکوکیش بە مەبەستی بەرنگاربوونەو ەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیێندرا.
[1]
- سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سلێمانی هیچ کێشەیەکی خواردنی نییە و شارەکە ترانزێتی خواردنە بۆ شارەکانی دیکەی عێراقیش، ئەگەر پێویست بکات، خواردن بۆ باشووری عێراقیش نانێرین.
[5]
- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە دەستدەکرێت بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر کە 70 قەرەوێڵە لەخۆی دەگرێت و بە هاوکاری کۆمەڵێک سەرمایەدار و رێکخراوی خێرخوازییە.
[3]
- شەوی رابردوو، لە شارەدێی
قادر کەرەمقادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، مێرد منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی 'م، ە، م' بە فیشەک کوژرا، پۆلیس دەڵێت یاری بە چەک کردووە و خۆی خۆی کوشتووە.
[6]
- زیاتر لە 10 چەکداری میلیشاکانی لیوای 16ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوونەتە سەر نەخۆشخانەی ئازادی
کەرکوککەرکوک و بەبێ هیچ نووسراوێکی فەرمی دوو ژووری نەخۆشخانەکەیان جیا کردووەتەوەو وەک ژووی پزیشکی بەکاری دەهێنن. ئەو چەکدارانە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی خۆیان چۆڵکردووەو دەیانەوێ لەوێ بن و دووربن لە بۆردومانی فڕۆکەکان.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی شێخ عیسایان لە ناوچەی تەل رەفعەت لە هەرێمی شەهبا بۆردمانکرد. بەو هۆیەوە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ بە ناوی ئەحمەد عوسمان لە قاچەوە بریندار بوو.
[1]
لە بۆردومانی داگیرکەراندا لە شەهبا منداڵێک بریندار بوو
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپخانەکانیان گوندی ئوم کێف لە تل تەمر و گوندەکانی قزەلی، سارونچ و شۆربەنیسک-یان لە
گرێ سپیگرێ سپی بۆردومانکرد.
[1]
- بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەوام ڕاگیرا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی ناوەندی تورکیا، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا یەدەگی نەختینەی بیانی لە وڵاتەکە، کە زێڕ و نەختینەی بیانی لەخۆدەگرێت، بە بڕی 2 ملیار دۆلار داکەوتووە و گەیشتووەتە نزیکەی 106 ملیار و 835 ملیۆن دۆلار، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو داکەوتنە بەردەوامەی لە بەهای لیرەی تورکیدا تۆماردەکرێت. هەر لەگەڵ ئاشکراکردنی حاڵەتی تووشبووش بە کۆرۆنا، بەهاکەی زیاتر لە دەستدا و لە دوایین مامەڵەکاندا، هەر دۆلارێک یەکسان بوو بە 6 لیرە و 32 قوروش.
[5]
- جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەردەوامبوون لەسەر گوێنەدان بە رێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باجی قورس دەبێت.
[3]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستا 13 هەزار و 938 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. وتیشی: تەنها لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 1209 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. جیهانپوور ئاماژەی بەوەشکرد کە 4590 کەس چاک بوونەتەوە.
[4]
- دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیا و بەڕێوەبەرانیان، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، لە ئۆفیسی کۆمیتەی کوردستان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەنرا، ئاهەنگەکانی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتا لە شاری ئێریڤان ئەنجامبدرێت، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشێنراوەتەوە.
[1]
- مریەم قازی، حەوتەمین و بچووکترین کچی پێشەوا
قازی محەمەدقازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
[2]