📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📅 17-03-2020 - 4هەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

17-03-2020


فایلی پەیوەندیدار 📂
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەیوان شەریفی کوڕی خالید، خەڵکی بانەبانە، لە سنووری هەنگەژاڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.[4]
- عارف محەممەدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێورمێ، بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تەمەنی ئیزنی مورەخەسیی پێ درا.[4]
- لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە گوندی حەسەن نوورانی شاری شنۆشنۆ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ئەو گوندە و پێشیان لە بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە، گرت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە سپای پاسداران، هەڕەشەیان لە دانیشتووانی گوندی حەسەن نوورانی شنۆ کرد کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بانگهێشت و دەسبەسەر دەکرێن.[4]
- هاووڵاتییەکی بە ناوی محەممەد عوبیدی خەڵکی شاری مەریوانمەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی بەرڕوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کراوە.[4]
باشووری کوردستان
- لە پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی 64 تەختی و بە پێداویستییەکانییەوە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا دروستدەکرێت. بڕیاروایە لە دوو بۆ سێ هەفتەدا تەواو بکرێت.[1]
- بەهۆی شکاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرهەولێر ژمارەیەکی زۆر شۆفێر سزادەدات و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و مۆڵەتەکانیاندا دەگرێت.[2]
- لە بازاڕەکانی شارۆچکەی شارەزوورشارەزوور بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ رێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی قەزاکە بەربەستی کۆنکرێتی دادەنێن.[2]
- لە چوارچێوەی رێکارەکانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لە پارێزگای هەڵەبجە ژووری رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆ 72 کاژێر درێژ بکرێتەوە. بڕیارەکە لە 18-03-2020 لە کاژێر 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت. [5]
- شەوی رابردو لە نزیک هەولێر، گۆڕستانێکی تایبەت بە کاکەییەکان تێکدرا.[1]
- جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە قەدەغەی هاتووچۆوە سزای 625 شۆفێر سزادراون.[5]
- لە یەکەم رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کەلارکەلار لە ماوەی 20 کاژێری یەکەمدا 300 سەرپێچی تۆمارکراون، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیانگەرمیان دەڵێ بەشێک لە هاونیشتمانیان پابەندی بڕیارەکە نەبوون.[5]
- کەمئەندامانی شاری سلێمانیسلێمانی، 40ڕۆژە مووچەی مانگانەیان دواکەوتووە و داوای چارەسەریی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، گوزەرانیان خراپە و ئەگەر بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچن یاساکان دەشکێنن و دەچنە سەر شەقامەکان.[6]
- ئێوارەی ئەمرۆ بە 4 گولە هاوەن هێرشکرایە سەر گەرەکی ئیمام ئەحمەد لە ناوەندی شارۆچکەی خورماتووخورماتوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی ئەو هێرشە دا چوار کەس بریندار بوون.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە گوندی گولیجە سەربە ناحەیەی باشیک لە دەشتاییەکانی نەینەوا شەڕ لەنێوان دوو ئامۆزا دروست دەبێت و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندربوون.[6]
دەرەوەی کوردستان
- لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت، بەو پێیەش سەرجەم گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی عێراق بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە رادەگیرێن.[3]
- بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی عەدنان زورفیعەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپارد.[5]
- غۆلام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، 85 هەزار زیندانی بە زیندانە سیاسییەکانیشەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن.[3]
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئاماری ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیان لەدەست دەدەن پێنج هێندەی ئەو ئامارەیە کە رادەگەیەندرێت.[3]
- بەگوێرەی یەکێتی هەناردەکارانی جلوبەرگی ئامادەکراو لە تورکیا، کەرتی جلوبەرگ لە تورکیا بەرێژەی 15% زیان تۆمار دەکات و ئاستی هەناردەکان جلوبەرگ بۆ ئەوروپا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، چونکە فرۆشی لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەستاوە.[3]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 17-03-2020
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 17-03-2020
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 17-03-2020
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-03-2020
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 17-03-2020
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 17-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بانە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خورماتوو
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شنۆ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەریوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 1 2020 3:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 17 2020 9:31AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 21 2020 12:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 153,516 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.180 KB Mar 17 2020 9:27AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

17-03-2020

📚 فایلی پەیوەندیدار: 30
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 17-03-2020
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەیاننامەیەک لە پارێزگای هەڵەبجەوە سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی کڕۆنا
2.👁️مەسرور بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی (محەمەد کاکەڕەزا)، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات
3.👁️کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە: بێ ترس پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر
4.👁️کەجەکە: گەریلا بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا لە سنوورەکان رێگا لە پەڕینەوەی بە قاچاخ دەگرێت
5.👁️کەژار: مریەم قازی میراتگری کۆماری کوردستان بوو
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەدنان زورفی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574