18-03-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنیی و ژینگەپارێزیی کورد، لە گرتنگەی ناوەندیی
سنەسنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
[5]
- سیرووس عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، بە بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی دادگای تاوانی
هەولێرهەولێر لە نامەیەکدا پێشنیازێک بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و داواش لە حکومەت و پەرلەمان دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەزووترین کات یاسایەکی لێبووردنی گشتی دەربکەن.
[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە پارێزگاکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە گرنگ دەزانێت و داواش دەکات ماوەکەی درێژ بکرێتەوە.
[2]
- پۆلیسی هاتوچۆی
گەرمیانگەرمیان، لەبەرامبەر سەرپێچیکردن لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلدا دەگرێت.
[3]
- رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی نمونەی کاری پێکەوەین و خەڵکیش هاوکارو پابەند بووە بەڕێنماییەکانەوە. وتیشی:
قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێم لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەی 5 رۆژی تر درێژ دەکرێتەوە و تا 23ی مانگ بەردەوام دەبێت.
[3]
- شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی
کەرکوککەرکوک دووپاتی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەو شارە، کەرکوک لە مەترسیدایە و دەبێت فریای بکەون، چونکە زۆربەی گەڕاوەکان لە شاری قوم هاتوونەتەوە.
[4]
- سەرەڕای راگرتنی دەوام و قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی دابەشدەکرێت.
[3]
- بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکان بۆبەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەکات.
[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، تائێستا زیاتر لە 4 هەزار کەس کەرەنتین کراون.
[4]
- کارگەیەکی بچوک بۆ دروستکردنی
دەمامکدەمامک لە شارۆچکەی
سەیدسادقسەیدسادق دروستکراوە و پابەندە بە رێنمایەکانی خۆپارێزی کارەکانیان دەکەن، تاوەکو ئێستا توانیویانە بێ بەرامبەر دەمامک ببەخشنە تەندروستی سەیدسادق و سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکە، داواکارن هاوکاری بکرێن تا لەم کاتەدا ئەوانیش بتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و گرفتی کەمی دەمامک لە هەرێمی کوردستان دروست نەبێت.
[4]
- شەوی رابردوو، لە گوندی کوریمەی سەر بە شارۆچکەی مانگێش لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک هەورەبرووسکە لە رانەمەڕی هاونیشتمانییەک دەدات، بەهۆیەوە 60 سەر مەڕ مردوون و 30ی سەر مەڕی دیکەش برینداربوون.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی دروستبونی لافاو لە
زاخۆزاخۆ، گەنجێکی 20 ساڵان دەکەوێتە ناو ئاوی روباری خابوور و دەخنکێ.
[4]
- شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لەشارەدێی
جەلەولاجەلەولای سەربەشارۆچکەی
خانەقینخانەقین، خانوو بەسەر خێزانێکدا رووخاوەو گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوڕاستی شاری
عەفرینعەفرین تەقینەوەک روویدا. بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان لەئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
[6]
دەرەوەی کوردستان
کوردانی بەریتانیا ناوەندی قەیرانیان پێکهێنا
- ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەموو چالاکی، خۆپیشاندان، ئاهەنگ و پانێلێکیان لە بەریتانیا هەڵوەشاندەوە و بۆ ئەوە خزمەتی سەرەکی پێشکەشی کۆمەڵگا بکات، ناوەندی قەیرانی پێکهێنا. ناوەندەکە لە وتەبێژ و ئەندامانی کۆمسیۆنی تەندروستی، کلتوری، رێکخستنی، رۆژنامەنووسی و ژمارەیەک کۆمسیۆنی تر پێکدێت. ناوەندی قەیرانەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە لەندەن دەبێت.
[1]
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک رایگەیاند کەسێکی 89 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە 98 کەس.
[1]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران گیانلەدەستدانی 147 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و 135 کەس بەرزبووەوە.
[2]
- ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ نیوەی زیندانیانی سیاسی لە وڵاتەکەی دەرکردووە. له و بارەیەوە گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران رایگەیاندووە، نیوەی زیندانیانی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئه و لێبوردنە دەیانگرێتەوە و ئازاد دەکرێن. بە گوێرەی زانیاری دەسەڵاتی دادوەری بە بۆنەی سەری ساڵی هەتاوی ئێران، 10 هەزار زیندانی سیاسی ئازاد دەکرێن.
[4] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث