📊 بابەت 374,075 | وێنە 58,946 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,367 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,575
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 تیمی وەزاریی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدەن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

تیمی وەزاریی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدەن


دەقی روونکردنەوەکەی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
1.ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی (2013)ەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوەو بەردی بناغەی دانراوەو پێویست بوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو جێبەجێنەکراوە.
2. ئەم پڕۆژەیە لە سنوری کاری وەزارەتی شارەوانیدایە، کە دورە لە کاری ئەو چوار وەزارەتەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی وەرگرتوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی لە چوارچێوەی کاری حکومەتدا.
3. تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دو بنەما بەشداری ئەم کابینەیەی حکومەتی کردوە، بنەمای یەکەم رێککەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کە ناوەرۆکەکەی چاکسازیی گشتییە لە بوارەکانی کارگێڕی، دارایی، ئابوریی و سیاسیدا. بنەمای دوەم هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتە، کە سەرۆکی حکومەت لەبەردەم پەرلەمان خوێندییەوە. بۆیە ئێمە وەک تیمی وەزاری بزوتنەوەی پابەندبونی خۆمان دوپات دەکەینەوە بە بەرنامەی چاکسازی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بە سەرجەم ناوچەکانەوە بەبێ جیاوازی و بە شاری سلێمانیسلێمانیشەوە.
4. بزوتنەوەی گۆڕان لە رێی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە لە رێکەوتی 13ی کانونی دووەم لە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، باسی گرنگی پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری کردوە بۆ شاری سلێمانی و داوای لێکردوە بەزوترین کات ئەو پڕۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە ئەمە لە دەرەوەی سنوری کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە، بەڵام وەک پێداگریییەک و پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی داوە لە زوترین کاتداو دوای پێداچونەوە بە دەرخستەی پڕۆژەکەدا، پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
5. لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری کە لە رۆژی 27-1-2020 بەڕێوەچوو، لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا پارێزگاری سلێمانی بە پەرۆشەوە قسەی لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی کردوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردوە کە لاری نییە، بەڵام ناکرێت لەهەولێرهەولێر بۆ یەک کیلۆمەتر دو ملیۆن و نیو دۆلاری بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام لەوەی سلێمانی بڕی 9 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە. سەرۆکی حکومەت لە کۆبونەوەکەدا وتی رازیم ئەگەر دو ئەوەندەی هەولێریش تەرخان بکرێت، بەڵام بۆ نزیکەی چوار ئەوەندە بێت. هاوکات جەختی کردەوە کە هەموو ئەو گوژمەیەی بۆ پڕۆژەکە دانراوە، دەیدەن بەدەرخستەیەکی راست و دروست و ئەوەی زیاد بوو لە پرۆژەیەکی دیکەی سلێمانی بەکاری بێنن.
6.تەمەنی کابینەی نۆیەم و بەشداری تیمی وەزاری گۆڕان تیایدا کەمتر لە 140 رۆژی کارکردنە. ئەم ماوەیەش ناکرێت بەراورد بکرێت بە تەمەنی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رابردودا و ناگونجێ تیمی وەزاری گۆڕان بەرپرسیار بکرێ لەو کەمتەرخەمیە.
تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت
02-02-202002-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-02-2020
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 2 2020 12:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2020 12:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 2 2020 12:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 102 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تیمی وەزاریی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدەن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-02-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574