هەدەپە لەبارەی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کامپی مەخمور راگەیاندراوێکی بڵاوک...
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لەبارەی هێرشی چەتەکانی
داعشداعش بۆ سەر کامپی مەخمور راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە گەمارۆی خستووەتە سەر کامپی مەخموو، هەروەها حکومەتی ئاکەپە ناوە ناوە کامپەکە دەکاتە ئامانج و هەڕەشە دەکات. لە دوایین حاڵەتەشیدا دوێنێ ئێوارە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کامپەکە.
لە راگەیاندراوەکەی هەدەپەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئەوە هێرشەوە کەسێک لە کامپەکە گیانی لە دەستداوە و 3 کەسی تریش بریندار بوون.
لە راگەیاندراوەکەی هەدەپە ئەوەش هاتووە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە هەڕەشەکانی داعش سەرلەنوێ مەترسیدار دەبنەوە. لە ئەنجامی تێکۆشانی
قەسەدەقەسەدە دا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو رێکخستنە دڕندەیە، کە بوو بووە بەڵا بۆ سەر مرۆڤایەتی لە ناوبرا، بەڵام بەهۆی هەوڵە داگیرکەرییەکان لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، داعش سەرلەنوێ زیندوو بوویەوە. داعش بەو هێرشە بۆ سەر مەخمور خواستی قەرزی ئەو هێزانەی کە لەسەر شانێتی بداتەوە. هێرشی داعش لە دژی مەخمور وەک هێرشی ساڵانی رابردووە لە دژی کۆبانێ، کە وەک ئامانج بۆی دیاریکرا. ئەو هێرشە لە هەمان کاتدا هێرشی تۆڵکردنەوە لە دژی کورد، کە کورد بە رێگر لە بەردەم بڵاوبوونەوەی خۆی بەسەرتاسەری جیهاندا دەبینێت.
'هێزە نێونەتەوەییەکانیش بەرپرسیارن'
هەرچەند داعش بەرپرسی هێرشکردنە سەر کامپی مەخمورە، بەڵام ئەو هێزانەی کە هەوڵی داگیرکردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایاندا سەرلەنوێ رۆحیان کردەوە بەبەری داعش دا و کوردیان کردە ئامانج. بەرپرسیاریی ئەو هێرشە هاوکات دەکەوێتە ئەستۆی هێزە نێونەتەوەییەکان، کە هێرشکردنە سەر کوردیان قبوڵکرد. ئەو هێرشە لە دژی مەخمور بە توندی ئیدانە دەکەین، کە مەخمورییەکان چەندین ساڵ لەوە پێش بەهۆی گوشاری تورکیاوە ناچار بوون لە تورکیا هەڵبێن و لە چۆڵەوانییەکاندا بۆ خۆیان گۆڕەپانێکی ژیانیان دروستکردووە.
بانگەواز
ئەو هێرشە نیشانەی ئەوەیە، کە شانە نوستوەکانی داعش بەڕێکوپێکی دەستیان کردووە بە جموجوڵ. ئەو هێزانەی کە لە دژی داعش تێدەکۆشن، دەبێت جارێکیتر قورسایی بخەنەوە سەر تێکۆشان لە دژ داعش، بۆ ئەوەی ئەو رێکخستنە بە تەواوی لەبەریەک هەڵبوەشێتەوە و ئیدی نەتوانێت کردە دڕندانەکانی ئەنجام بدات و نەشتوانێت هیچ هەنگاوێک بۆ کارەکانی هەڵبگرێت.
[1]
03-02-202003-02-2020