پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,877
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,723
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ئامارەکانی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە (2020)
Pol: Amar u Rapirsî | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئامارەکانی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، بەڵام هێشتا بنەبڕنەکراوە و کچان لەبەردەم هەڕەشەی گەورەدان، هەندێک جار بەڕادەیەکی زۆر ئەندامی زاوزێی منداڵەکە دەبڕن، کە پێویستە لە بەشێکی دیکەی جەستەی بۆببڕدرێت و چارەسەری پێبکرێت، حاڵەتیش هەبووە منداڵەکە تووشی شۆک بووە و ئیدی نەیتوانیوە قسە بکات.
ئەمڕۆ (06-02-2020) 6ی شوبات ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەیە، کە ئەم ڕۆژە بە پێی بەندەکانی 19 و 24ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، پەسەندکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1989، بڕیاری لە سەر دراوە.
ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کە یەکێک لە کارەکانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینەیە، لە ساڵی 2019 سێ هەزار و 476 ژن و منداڵی کچ-ی بینیوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0 بۆ 25 ساڵییدابووە، بەشێکیان خۆیان بەشێکیشان کەسوکاریان وەڵامی پرسیارەکانی ڕێکخراوەکەیان داوەتەوە، لەو ژمارەیە 324 کەسیان خەتەنە کراون.
ڕێکخراوەکە لەو ساڵەدا لە #گەرمیان# 832 ژن و منداڵی کچی بینیوە، لەو ژمارەیەش هیچیان خەتەنە نەکراون، هەروەها لە #هەولێر# هەزار و 333 مێینەی بینیوە و 161-یان خەتەنە کراون، باقیەکەشی لە ڕانیە بووە و لە کۆی هەزار و 511 ژن و منداڵی کچ، 163-یان خەتەنە کراون.
هەمان ڕێکخراو لە ساڵی 2018 ڕاپرسییەکی بە بەشداریی دوو هەزار و 997 کچ ئەنجامداوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0-18 ساڵییدابووە و لەو ژمارەیە 313 کچیان خەتەنە کراون، کە بەم جۆرە دابەش بوون، لە گەرمیان 29 حاڵەت، لە هەولێر 120 و لە ڕانیە 164 حاڵەت هەبووە، زۆرترینیشیان تەمەنیان لەنێوان 8- 14 ساڵیی بووە.
ئەگەر ئەم دوو ئامارە بەراورد بکەین، دەردەکەوێت، کە 2019 لەچاو 2018دا ڕێژەی خەتەنەکردن لە 10.4٪ وە بۆ 9.3٪ کەمیکردووە، هەروەها ناوچەی گەرمیانیش هیچ ڕیژەیەکی تیا تۆمار نەکراوە، بەڵام هێشتا خەتەنەکردن لە هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە.
خەتەنەکردنی مێینە لە باشووەری کوردستان (2019-2020)   


=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=زیانەکانی خەتەنەکردن=KTML_FontSize_End==KTML_End=
ئامانج ڕەحمان زەنگەنە، پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز ئاماژە بە مەترسیی و زیانە تەندروستییەکانی خەتەنەکردن دەکات، کە هەندێک جار پیسیی ئەو ئامێرانەی بۆ کارەکە بەکاردێن، دەبێتە هۆی هەوکردن یاخود تووشبوون بە ڤایرۆس، هەندێک جاریش زیان بە بۆری میزی دەگات یاخود لولەکانی خوێن دەبڕدرێت، کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونێکی زیاد لە پێویست.
ئەو پزیشکە، ئاماژەی بە حاڵەتێکی مەترسیداری خەتەنەکردن کرد و وتی: جار هەبووە پارچەیەکی یەکجار زۆریان لە ئەندامی زاوزێی کچەکە کردووەتەوە، کە دواتر ناچاربووین لە بەشێکی دیکەی جەستەی ببڕین بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی، کە تووشیان کردووە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⛔=KTML_Quote_Content=هەندێک جار بەڕادەیەکی زۆر ئەندامی زاوزێی منداڵەکە دەبڕن، کە پێویستە لە بەشێکی دیکەی جەستەی بۆببڕدرێت و چارەسەری پێبکرێت، حاڵەتیش هەبووە منداڵەکە تووشی شۆک بووە و ئیدی نەیتوانیوە قسە بکات=KTML_Quote_End=
ئامانج ڕەحمان، چەند زیانێکی دیکەی خەتەنکردنی خستەڕوو، کە هەبوونی ئازاری زۆرە لەکاتی سوڕی مانگانە و سەرجێییکردندا.
یاسا چۆن ماماڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی خەتەنە دەکات؟
خەتەنەکردن بەگوێرەی یاسای یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2011 ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە و بەپێی بەندەکانی:
-هەر کەسێک هەوڵی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێیینەیدا بە غەرامەیەک سزا دەدرێت، کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
-هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ئەنجامدا یان بەشداریی تێداکرد، ئەوا سزای بەندکردنی بۆ ماوەیەک دەیگرێتەوە، کە لە 6 مانگ کەمتر نەبێت و لە 2 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها غەرامەکەشی لە 2 ملیۆن کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆنیش زیاتر نەبێت و دەبێت بە یەکێک لەو دوانە سزا بدرێن.
-هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ناکامی ئەنجامدا یان بەشداریی تێدا کرد ئەوا سزای بەندکردنی لە ساڵێک کەمتر نەبێت و غەرامەشی لە 5 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت.
-باری تاوانکارەکە توندتر دەبێت ئەگەر بکەرەکە پزیشک، دەرمانساز، مامان یان یاریدەدەرەکانیان بوو، لەسەر دادگایە فەرمان بدات کارەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ قەدەغە بکات.
دەرکردنی ئەم یاسایە نەیتوانیوە خەتەنەکردن بنەبڕ بکات، چونکە لەپاڵ یاساکەدا هۆشیارییەکی وا لەناو کۆمەڵگەدا دروستنەبووە، کە هەرێمی کوردستان خاڵیی بکات لە خەتەنەکردن، هەروەها ئەو کەسانەی خەتەنە دەکرێن بەشی هەرەزۆریان منداڵ-ن و توانای سکاڵاکردنیان نییە.
سەبارەت بەوەی، کە بۆچی ڕێکخراوەکان سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار ناکەن، شۆخ محەمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، بە ڕۆژنیوزی وت:بەپێی یاساکە ڕێکخراو و لایەنی سێیەم ناتوانن داوا تۆمار بکەن، بەڵام ئەگەر منداڵێکی هەشت ساڵ خەتەنە کرابێت چ داوایەک تۆماربکات لەسەر دایک و باوکی؟.
شۆخ محەمەد، باسی لە کاریگەییە دەروونیەکانی خەتەنەکردن لەسەر قوربانیی کرد و وتی: جار هەبووە ئەو منداڵانە تووشی شۆک بوون، چونکە زۆرجار بە گرووپ خەتەنەدەکرێن، هەندێ حاڵەت هەیە، کە بووەتە هۆی ئەو منداڵە نەیتوانیوە ئیتر قسە بکات و تووشی نەخۆشی دەروونی گەوورە بووە.
بڕیارە لە قۆناغی دووەمی بەرەنگاربوونەوەی خەتەکردنی مێینەدا، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی کار لەسەر قوبانیەکانی خەتەنەکردنی مێینە بکات، تاکو بتوانن چارەسەری تەندروستیی و دەروونییان بۆ بدۆزنەوە.[1]
#06-02-2020#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,420 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 06-02-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-02-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تەندروستی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 06-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 01-03-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 01-03-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,420 جار بینراوە
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,877
Wêne 104,261
Pertk PDF 18,882
Faylî peywendîdar 94,723
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.172 çirke!