یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی و یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی ساکینە جانسز لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی 15ی شوبات لە ئەستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.
لە بارەی چالاکیەکانەوە، بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە کە تێیدا هاتووە:
ئەندامانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە 9ی شوبات لە کۆڵانی کالفا چەشمەسی-ی گەڕەکی ئاڵتونیزادەی ناوچەی ئوسکوداری ئەستەنبول، لە دژی ڕیستۆرانتێکی دوو نهۆمی-ی هاوکار و نۆکەرێکی ئاکەپە، چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەندامانمان هەردوو نهۆمی ڕیستۆرانتەکەیان سووتاند.
8ی شوباتیش لە کاتژمێر 23:00 لە دژی ئۆتۆمبیلی بەڕێوبەرێکی ئاکەپە چالاکییەک ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوەتی سووتا. بە هۆی ئەوەی باڵەخانەی ئەو بەڕیوەبەرەش ئاگری پێکەوت، هێزێکی زۆری پۆلیس و ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی چالاکییەکە کران.
هۆشداری درایە هاوکارانی دەوڵەت
هاوکاران، نۆکەران، جاسووس و دزە دەولەمەندەکان کە سندووقی شەڕی ئاکەپە پڕ دەکەنەوە، هاوکات هەر کەس و ڕێکخراوێک کە پشتیوانی شەڕی دژی گەلی کورد دەکات، با ئەوە باش بزانن کە، کارگەکانیان، ماڵ و ڕیکخراوەکانیان، بە کورتی هەموو ئاستێکی ژیانیان دەبنە ئامانجی چالاکییەکانمان و لە هەر جیگایەک بن، ڕووبەرووی چالاکییەکانمان دبنەوە. یان دەبێت هاوکار و پشتگیری شەڕی دژی گەلی کورد نەکەن، یان دبنە ئامانجی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەکانمان.
بە ڕقی 21 ساڵی دژی پلانگێری نێودەوڵەتی 15ی شوبات، چالاکییەکانمان بەرفراوانتر دەکەین. هۆکاری سەرەکی چالاکییەکانمان ئازاد نەکردنی ڕێبەرمانە. ئێمە ژیانێکی بێ ڕێبەر قبوڵ ناکەین و سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو چالاکەوانانەی لە دژی پلانگێری 15ی شوبات لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن.[1]
#11-02-2020#