=KTML_Bold=نەنە ڕەعنا=KTML_End=، نزیکەی (90) ساڵ تەمەنییەتی، ئه و یەکێکە له و هاووڵاتییانەی تراژیدیای ئەنفال و زیندان و ئەشکەنجەدانی نوگرە سەلمانی بینیوە و هێشتا بە ئازاری ئەشکەنجەی عەجاج و جەرگ سووتان و ئەنفالکردنی کوڕ و کچێکی و نەوەکانی لە دڵدا هەڵگرتووە.
نەنە ڕەعنا و کەسوکارەکەی لە کۆتاییەکانی دەیەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کراون و ڕەوانەی بیابانەکانی باشووری عێراق کراون.
=KTML_Bold=عەجاج، =KTML_End= کە یەکێک بووە لە پلەدارەکانی ڕژێم و لە زیندانی نوگرە سەلمان ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی ئەنفالکراوی داوە، نەنە ڕەعنا یەکێکە لە قوربانییەکانی دەستی ئه و پلەدارەی بەعس و بە کێبڵ ئەشکەنجەی نەنە ڕەعنای داوە.
نەنە ڕەعنا خەڵکی گوندی جەلەمۆردی سنووری شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە. لە ئەنفالدا کوڕ و کچێکی لەگەڵ (11) کوڕەزا و (12) کچەزا و بوک و زاواکەی و (53) خزم و کەسی نزیکی ئەنفال کراون.
ئێستا نەنە ڕەعنا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیە، ئه و سەرەڕای ئازارەکانی، بەڵام یادەوەریی بەهێزە و ئێستاش ئەوەی لە یادە، کە چۆن عەجاج هاووڵاتیانی لە سێدارە داوە و بە کێبڵ لێیانی داوە.
نەنە ڕەعنا بە دەم ئازارەکانی جەستەیەوە، هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕووفاتی ڕۆڵە و نەوە و کەسوکارە ئەنفالکراوەکەی دەکات، کە بڕیار وایە بەم نزیکانە ژمارەیەک ڕووفات بگەڕێندرێنەوە چەمچەماڵ.[1]